دوو چالاکوانی تەژەئا لە وان دەستگیرکران
چالاکوانانی تەژەئا ئایشەگول ئایاز و لەیلا ئاشکان لە دوای کۆنفرانسی رۆژنامەوانی سەبارەت بە زیادبوونی کوشتنی ژنان و توندوتیژی دژ بە ژنان لە بازید، گەڕانەوە بۆ وان و دەستگیرکران.
چالاکوانانی تەژەئا ئایشەگول ئایاز و لەیلا ئاشکان لە دوای کۆنفرانسی رۆژنامەوانی سەبارەت بە زیادبوونی کوشتنی ژنان و توندوتیژی دژ بە ژنان لە بازید، گەڕانەوە بۆ وان و دەستگیرکران.
چالاکوانانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) ئایشەگول ئایاز و لەیلا ئاشکان دەستگیرکران.
ئایاز و ئەشکان پاش بەشداریکردنیان لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانییەکدا بە پێشەنگایەتیی تەژەئا لە ناوچەی بازید لە پارێزگای ئاگری سەبارەت بە زیادبوونی توندوتیژی لە دژی ژنان و کوشتنی ژنان لە تورکیا و کوردستان، کاتێک بە ئۆتۆمبێلی خۆیان دەگەڕانەوە بۆ وان لەسەر ڕێگای زانکۆی یوزونجو یڵ لە وان لەلایەن پۆلیسەوە ئۆتۆمبێلەکەیان ڕاگیرا و دەستگیرکران.
نازانرێت هۆکاری دەستگیرکردنی ئایاز و ئەشکان چی بووە، بەڵام بردراون بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی وان.
ژ.ت