دوو رۆژ دوای هاوسه‌رگیری كوژرا
له ناوچه‌ی كاراتای كۆنیا ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به چه‌قۆ كوژرا.
له ناوچه‌ی كاراتای كۆنیا ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به چه‌قۆ كوژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان ژنێك به ناوی كه‌زیبان ده‌میر له‌لایه‌ن موراد ده‌میری هاوسه‌رییه‌وه كوژراوه.
راگه‌یه‌نرا كه بكوژ كه‌رسته‌یه‌كی تیژی به‌كارهێناوه. زانرا كه كه‌زیبان دوو رۆژ پێشتر هاوسه‌رگیری كردبوو.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نرا كه دۆسیه‌ی موراد ده‌میر به تاوانی "برینداركردنی به مه‌به‌ست" پێشتر له‌لای پۆلیس هه‌بووه. تاوانباری كوشتنه‌كه ده‌ستگیركراوه.
به‌پێی پلاتفۆرمی ئێمه تاوانه‌كان له دژی ژن ده‌وه‌ستێنین، له مانگی حوزه‌یراندا ٣١ تاوانی كوشتنی ژنان تۆمار كراون، ٢٢ ژنیش به شێوه‌ی گوماناوی گیانیان له‌ده‌ستداوه. له مانگی ئایاردا ٣٥ ژن، له نیساندا ٢٤ له ئادار ٢٤، له شوبات ٢٣ و له كانونی دووه‌مدا لانیكه‌م ٢٦ ژن له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه كوژراون.
هـ . ب