فیگن شاهین لە ناو چالاکی مانگرتن لە خواردنەوە: ئێمە سەردەکەوین

فیگەن شاهین، کە لە زیندانی شاکران مانی لە خواردن گرتووە، وتی:"دەبینە وەڵام بۆ ئەم پرۆسەیە. سەرکەوتن بۆ ئێمە دەبێت''.

چالاکی مانگرتن لە خواردن لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە دەستیپێکردووە، بەردەوامە.

فیگەن شاهین لە زیندانی ژنانی شاکران، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ بنەماڵەکەیەوە سڵاوی لە هەموو زیندانیانی مانگرتوو کردووە و ڕایگەیاندووە کە بارودۆخیان باشە.

فیگن شاهین وەها باسی کردووە:

"جۆش و جۆش و خرۆشێکی گەورە هەیە. سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ و گەلە وڵاتپارێزەکەمان و هەموو هەڤاڵانمان کە مانیان لە خواردن گرتووە دەکەم. هەڤاڵانمان بۆ 'ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد' دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە، هەروەها ئێمەش لە گەڵ جیهان ئۆنەر دەستمان بە مانگرتن لە خواردن کرد. دۆخی ئێمە زۆر باشە. و لە هەموو زیندانەکانی دیکەش دۆخەکە بەم جۆرەیە. هەموومان هەمان هەستمان هەیە. ئێمە بەم باوەڕە دەبینە وەڵام ئەم قۆناغە، بەم جۆش و خرۆشەوە سڵاو لەهەموو هەڤاڵانم و گەلی کورد دەکەم. بە هیوای سەرکەوتن، سەرکەوتن بۆ ئێمە دەبێت."