گێچەڵی ئەفسەرە تورکەکە شەرمەزار کرا

تەژەئا گێچەڵی ئەفسەرە تورکەکەی لە شەرناخ شەرمەزار کرد و پەیامی پاراستنی جەوهەری دووپاتکردەوە.

شەرمەزارکردنی گێچەڵی ئەفسەرە تورکەکە

لە شاری ئێلح تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) گێچەڵی ئەفسەرە تورکەکەی لە شەرناخ شەرمەزار کرد. چالاکوانانی تەژەئا و ئەندامانی مەجلیسی دایکانی ئاشتی و هاوسەرۆکانی شارەوانی ئێلح گوڵستان سۆنوک و بەڕێوەبەرانی دەم پارتی و پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و چەندین کەس بەشداربوون، ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن بەرمال جان خوێنرایەوە.

بەرمال جان هێرشەکەی شەرمەزار کرد و گوتی: "لە هەموو جێگەیەک بە هێزی جڤاکیمان، پاراستنی جەوهەریی خۆمان پێشخست و درێژە بە پاراستنی خۆمان دەدەین".

هەروەها ڕایگەیاند وەک جارانی پێشوو هەوڵ دەدرێت تاوانبار لە سزا دەرباز بکرێت و گوتی: "ئاشکرایە ڕژێم لە چوارچێوەی شەڕی تایبەتدا کارمەندانی دەوڵەت ڕادەهێنێت بۆ زیادکردنی گێچەڵ و دەستدرێژی و مادەی هۆشبەر و لەشفرۆشی و لەناوبردنی بەهای جڤاکی و کوشتنی ژنان و گەنجان. وەک لەم ڕووداوەدا بینرا، سیاسەتی شەڕی تایبەت کە لە کەسێتی ژناندا پێش دەخرێت، بە پاراستنی جەوهەری گەلە شکۆدارەکەمان پووچەڵکرایەوە".

ڕاگەیاندراوەکە بە درووشـمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.