گەریلای ئازادی: یەژا ستار هێزی تۆڵەسەندنەوەی توندوتیژی دژی ژنانە

گەریلای یەژا ستار ئازادی دەمهات لەسەر ٨ی مارس قسەی کرد و ڕایگەیاند کە یەژا ستار هێزی تۆڵەسەندنەوەی توندوتیژییە دژی ژنان و وتی: "بە هیچ شێوەیەک نادادپەروەری، ناحەقی و توندوتیژی، کوشتن و کۆمەڵکوژی دژی ژنان قبووڵ ناکەین.

بە بۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار، ملیۆنان ژن بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەڕژێنە مەیدانەکان. لە چیاکانی کوردستان، گەریلاکانی یەژا ستار  بەردەوامن لە تێکۆشانی خۆیان لە دژی داگیرکەر و فاشیست.

بە بۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار، ئازادی دەمهات گەریلایی یەژاستار باسی لە تێکۆشانی ناو ڕیزەکانی گەریلا کرد.

ئازادی دەمهات له سەرەتای وتارەکەیدا، ٨ی مارسی لەسەرجەم ژنان پیرۆز کرد و وتی: "مانا و گرنگی 8ی مارس بۆ ژنان ده زانین". توندوتیژی، کوشتار و کۆمەڵکوژی دژی ژنان لە کۆمەڵگای پیاوسالاریدا بەردەوامی هەیە. هەر بۆیە ٨ی مارس بە ملیۆنان ژن دژی سیستمی پیاوسالاری و دەسەڵات دەچنە مەیدانەکان و مافەکانیان دەردەبڕن و دەنگیان بەرز دەکەنەوە. بە پێی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە کوردستان و زۆربەی  وڵاتانی جیهان ژنان تێکۆشان بۆ ئازادی دەکەن. دروشمی؛ "ژن، ژیان، ئازادی" ئیتر لای هەمووان ناسراوە و ژنان لە چوراچێوەی ئەم دروشمە تێکۆشان و بەرخۆدان دەکەن. خوڵقێنەری ئەم دروشمە ڕێبەر ئاپۆیە. بە سایەی هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ، ئێمەی ژنانی ئەمڕۆ لە هەموو شوێنێک خاوەن ئیرادەین."

ئێمە وەک گەریلاکانی یەژا ستار هەوڵدەدەین بە بۆنەی ٨ی مارس بە چالاکییەکانمانەوە خۆڕاگریی بکەین. ئێمە دەزانین کە گەلەکەمان بە چالاکییەکان هێز و مۆڕاڵ وەردەگرێت و بەرخۆدانی پەرە دەدات. ئەرکی ئێمەیە خاوەنداری لە ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار بکەین. گەورەترین هەوڵی ئێمە کۆتایی هێنانە بە توندوتیژی دژی ژنان. ئێمە بە هیچ شێوەیەک نادادپەروەری، ناحەقی و توندوتیژی، کوشتن و کۆمەڵکوژی لە دژی ژنان قبوڵ ناکەین. ئێمە لە هەموو شوێنێک دژی ئەو کردەوانە دەوەستینەوە. یەژا ستار هێزی تۆڵەسەندنەوەی توندوتیژییە دژی ژنان.

ئێمە بە تایبەتی وەک هێزی پاراستنی گەل و بەتایبەتی ژنان، بە دڵ و گیان هەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی شایانی ئەو بەرخۆدانە بین کە کە هەتا ئێستا دراوە. پێویستە ئەو ژنانەی لە کۆمەڵگادا بەرخۆدان دەکەن، متمانەیان بەخۆیان هەبێت و خۆیان بەڕیکخستن بکەن و بەشداری چالاکییەکان بن. ئامانجی سەرەکیمان لە ساڵی ٢٠٢٤ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە. بەردەوام چالاکییەکانمان لە دژی دوژمن زیاتر پەرە پێدەدەین. گرێدراوی ئەمە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو ژنانەی لە مەیدانەکاندا تێکۆشان دەکەن هیوای سەرکەوتن دەخوازم."