هەبەدەهە: پێویستە دژی پیاوسالاری بەرخۆدان مەزنتر بکرێت

هەبەدەهە سەبارەت بە 25ی تشرینی دووەم ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی:" لە دژی پیاوسالاری و فاشیزم دەبێت ئاڵای بەرخۆدان لە هەموو بوارەکاندا هەڵبکرێت، هیچ هێزێک نییە ژنان نەتوانن بەسەریدا زاڵ بن."

کۆمیتەی بەڕێوەبەری بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی تێکۆشان دژی توندوتیژی سەر ژنان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا وا باس دەکرێت "لە 25ی تشرینی دووەمی ساڵی 1960 لە دۆمینیکا، سێ ژنە شەڕڤان لەبەر تێکۆشان دژی دیکتاتۆری تروژیلۆ کوژران، کوشتنی ئەو سێ ژنە، واتە کوشتنی خوشکانی میرابال، هەموو شتێ کۆتایی نەهات، بەڵکوو تووڕە بوونی ژنانی لێکەوتەوە و بۆ ژنان بووە ڕوانگەی تێکۆشان لە دونیادا، بوو بە بانگەوازی مێژوویی راپەڕینی ژنانی جیهان، تێکۆشانیان دژی توندوتیژی و ستەم لە هەموو بوارەکاندا پەرە پێدا. لە هەر شوێنێ توندووتێژی هەبێ ئەمڕۆ بە هێزەوە وەڵام دەدەنەوە. بە ئیرادەیەکی بەرزەوە بەردەوامن لە گەشەکردن، لە دژی ژیانێکی سەپێندراو ڕادەپەڕن."

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە لە هەر چوار گۆشەی جیهان، دژی پیاوسالاری، سەرمایەداری، فاشیزم و ئیمپریالیزم، ژنان ئاڵای سەرهەڵدان بەرزدەکەنەوە و لە ڕیزی پێشەوەی تێکۆشانی کۆمەڵایەتیدان، و وترا، " لەبری ئەوەی ژیانێکی کۆیلایەتی قبوڵ بکەن کە سیستەمی پیاوسالار دەیسەپێنێت، چالاکی ئازادی دەگرنەبەر و بەرخۆدان دەکەن و مەترسی پیاوسالاری زیاتر ئاشکرا دەکەن."

هەبەدەهە ڕوونی دەکاتەوە، بەو شێوەیەی کە دوێنێ ژنان شەڕیان کرد، ئەمڕۆش دژی هێرشەکان شەڕدەکەن و ڕایگەیاند، "پێویستە تێکۆشان دژی توندوتیژی ڕێکخراوەیی سیستمی پیاوسالاری زیاتر بەهێز بکرێت. لەبەر ئەوە گرنگە ڕێکخستن بەهێزتر بکرێت. پێویستە یەکگرتوویی شەڕی شۆڕشگێڕی گەورە بکرێت. لەبەر ئەوە هێزی تێکۆشانی ڕێکخستنی و یەکگرتوو نەک هەر دەتوانێت هێرشەکان پووچەڵ کاتەوە، بەڵکوو دەتوانێت سیستەمی سەرمایەداری لەگەڵ پیاوسالاری لەناوببات.

لە دژی هێرشە سەراپاگیرەکان، خۆمان ڕێکخستن بکەین، یەکبگرین و تێکۆشانی شۆڕشگێڕانە بەرەو پێش ببەین، لە دژی دەسەڵاتداری پیاو و فاشیزم لە هەموو بوارێکدا ئاڵای بەرخۆدان و یەکێتی بەرز بکەینەوە. هیچ هێزێک نییە کە هێزی ڕێکخستنی ژنان نەتوانێت بەسەریدا سەرنەکەوێت. لە مێژە زنجیری کۆیلایەتی پچڕاوە و خواستی ئازادی گەشەی کردووە. ئێمە ٢٥ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، خۆڕاگری و ئیرادەی تێکۆشینی خوشکانی میرابال لە دژی دەسەڵاتداری پیاو لە مەیدانەکان، شەقام، کارگە، قوتابخانە، بکەینە ئامرازێک بۆ بەرفراوانکردنی تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەی یەکێتی ژنان."