ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هێلین ئومید رایگەیاند، کە ژنانی گەنجی کورد بە شێوەی قڕکردنی جەستەیی و بە چەندین جۆر کۆیلە دەکرێن و بە قڕکردندا تێدەپەڕن و لەو رێگەوە دەیانەوێت چۆک بە کۆمەڵگەی کورددا دابدەن و بەم جۆرە بەردەوامبوو: "دەبێت هەموو ژنێکی گەنج راوەستە لە سەر ئیرادە بکات. ئیرادەش پەیوەست بەوە ببێتە هێز. هێزبوون پەیوەستە بە رێکخراوبوون. رێکخراوبوون و پارتیبوون (بە حزب بوون) پەیوەستە بەوەی ببنە خاوەنی بناغەیەکی پتەو. داوا لە هەموو ژنانی گەنج دەکەین کە با بە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆوە بژین و تێبکۆشن".
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومید روو لە ژنانی گەنجی وتی، "لەم ساڵانەی دواییدا کۆمەڵکوژی لە سەر ژنان زیادیان کردووە. بەتایبەتیش لە سەر ژنانی گەنج روویان لە بەرزبوونەوە کردووە. لە بەرگی جیاجیادا ئەوە دەکرێت. بۆ رای گشتی وەک رووداو و خۆکوشتن و هتد بڵاودەکرێنەوە. دەبێت لەوە تێبگەن. هەڵبەت ژنانی گەنجی کورد بە تایبەت لە ژیانیاندا تەنیا رووبەڕووی کێشەی لەو جۆرە نابنەوە. ئەوانە رووبەڕووی کێشەی جددی هەبوونن. دەبێت لەو رووەوە درکی پێبکرێت و لێی تێبگەن. بەڵام ئاخۆ بۆچی بەتایبەتی ژنانی گەنجی کورد رووبەڕووی ئەو هێرشانە دەکرێنەوە؟
دەسەڵات رەگەزپەرستی و نەژادپەرستی هەیە
سەەتا دەمەوێت ئەوە بڵێم؛ دەسەڵات و رەگەزپەرستی وەک یەکن. لە سەر هەمان راستی خۆیان دەژین. رەگەزپەرستی لە هەرشوێنێک هێز هەبێت لە لوتکەدایە. خۆی لە خۆیدا رەگەزپەرستی جەوهەری ئایدۆلۆژیای دەسەڵاتدارە. لە بنچینەدا نەژادپەرستی، خودابوون، هەستی باڵدەستی و لەخۆباییبوون هەیە. لەم واتایەدا ئەمە راستیەکە کە تەواوکەری یەکترن. لە کەسایەتی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەدا هێزێک هەیە رەنگە لە هیچ جوگرافیایەکی دیکەدا بوونی نەبێت. دەسەڵاتی پیاو بەراستی هەموو کایەکانی داگیرکردووە. نەک هەر لە خوێندنگە و لە سەر کار، لە ماڵ و لە دراماکانیشدا بەو جۆرەیە. واتە لەو تەلەفون و ئایفۆنانەی بەدەستیانەوە دەگرن دەبینرێت. ئەوانەش دەسەڵاتدارن. بە راستی گەیشتووەتە لوتکە. دەتوانم لەسەر نەژادپەرستی و فاشیزمیش هەمان ئەو شتانە بڵێم. نەژادپەرستی لەخۆیدا ئایدۆلۆژیای دەسەڵاتدارییە. کەواتە جەوهەری نەژادپەرستی چییە؟ وەک چۆن ئایدۆلۆژیای پیاوسالاری باڵادەستی خۆی لە سەر ژنان وەک دواکەوتوو، بێهێز و لاواز پێناسە دەکات، لە راستیدا نەژادپەرستیش بە هەمان شێوە بونیادنراوە. نەژادپەرستی رێگەیەکی تایقکردنەوەی رەگەزپەرستیە لە سەر نەتەوەکان.
بۆ پشتڕاستکردنەوە هەموو رێگەکان تاقیدەکاتەوە
بۆ نمونە نەتەوە دەوڵەتی تورک دەوڵەتێکی پیاوی بە تەواوەتی دەسەڵاتدارە. ئێمە کاردانەوەی بەرچاوی ئەوە لە مامەڵەکردنی لە دژی ژنانی گەنجی کورد دەبینین. ئایا ئەوە چۆن دەبێت؟ بە دەربڕینێکی دیکە، دەیەوێت بە خۆیەوە ببەستێتەوە، دەیەوێت لە ژێر دەستی خۆیدا بیهێڵێتەوە. لە هەستەکانیەوە تا ئەندێشەکانی هەموو رێبازەکانی تاقیکردەوە تا بگات بەوە. بۆ وێنە دیاردەیەک بە ناوی بایۆدەسەڵاتداری بە گشتی لەسەر ژنانی کورد ئەنجام دەدرێن. بەم جۆرەش دەیانەوێت نەوەی کۆمەڵگای کورد لەناو ببەن. دەسيڵاتداری کە هەوڵ دەدات لە رێگەی چەپەڵەوە بە خۆیەوە بیانبەستێتەوە، بۆ ئەوەی ژنانی گەنجی کورد وەک ئامرازێک دەبینرێن و رووبەڕووی گێچەڵ و دەستدرێژیان دەکاتەوە. ئەوە تەنیا بە واتا رەقەکەی ناڵێم. بۆ نمونە ئەوەی دەیبینین لەبەر چاون. ئەوانەی نابینرێن توندتر و بەئازارترن. لەبەر ئەوەی راستەوخۆ بچووککردنەوەیەک لەئارادایە. ئێمە دەڵێین ژنێکی گەنجی کورد لەبەر ئەوەی کوردە رووبەڕووی دەستدرێژی و گێچەڵ دەبێتەوە. لێرەدا سەرباز، پۆلیس، کارمەند خۆیان چۆن جێگیر دەکەن. بەم جۆرە هەوڵ دەدەن ژنانی گەنج کۆنتڕۆڵ بکەن. لە دەرەوەی ئەوەش لە کوردستان هەستی ژنانی گەنجی کورد پاوان دەکرێن. بەم جۆرە دەیانەوێت کە ژنانی گەنجی کورد بەوانەوە ببەسترێنەوە و وابەستەی ئەوان بکرێن.
هەندێکیان بە جەستەیی و هەندێکیان لە رووی رۆحەوە دەکوژرێن
لە سەر سەرجەم ژنانی گەنجی کورد بە هەموو جۆرێک هەوڵی خستنە ناو داوی سیاسەتی کۆمەڵکوژی بەڕێوەدەبەن. هەندێک بە جەستەی، هەندێکیش بە رۆح دەکوژرێن. هەندێک لە ژێر لەناوبردنی ناسنامەدان. لەم واتایەدا کۆمەڵکوژیەکی زۆر بەرفراوان هەیە. ئامانجیان جییە؟ هەڵبەتە جینۆسایدی کورد، جینۆسایدی گەلی کوردە. وەک نمونە دەتوانین باس لە شتێکی بەم جۆرە بکەین: بەڵێ، بە هەمان شێوە گەنجانی کورد لە ژێر هێرشدان. نەک هەر ژنانی گەنجی کورد، ئێمە باش دەزانین کە؛ ژن بە واتای کۆمەڵگەیە. ژنی گەنج بە واتای ئایندەی کوردستانە، بە تایبەتی کاتێک بابەتەکە دەبێتە جوگرافیای کوردستان، دوژمن زۆر باش ئەمە دەزانێت. دەبێت ژنای گەنج ئەوە باش بزانن. ئەگەر کوردایەتی گەویشتووەتە ئەمرۆمان، ئەوە لە سایەی ژنانەوە بووە. بەتایبەتی ئەو ژنە کوردانەی زمان و کولتوری کوردیان گەیاندووەتە ئەمڕۆ، ئێستا هەوڵ دەدەن ژنانی گەنجی کورد ئەوە لەناو ببەن. بۆ ئەوەش لە قڕکردنی جەستەییەوە بگرە تا خوێندنگەکانی تورکان، لە گەورە شارەکانەوە یاخود شوێنی جیاجیای زۆر ناوەندی لە کوردستان ژنان بەرەو مۆدرنیتەی تورک هان دەدرێن و دەڵێن ئێوە کوردن، ئێوە دواکەوتوون، ئەگەر ئێوە کوردبن ناتوانن هیچ شتێک بە دەستبهێنن. دەڵێن ئەگەر کورد بیت تۆ خۆشەویستی نیت، کولتوری کوردی کولتورێکی دواکەوتووە، لە کوردایەتی دووری دەخەنەوە و لە رێگەی ئەو دوورخستنەوەوە هەوڵ دەدەن ژنبوونێکی گەنجی شێواوی بەو جۆرە دروست بکەن.
دەبێت باش سیستمی شەڕی تایبەت بناسرێن
لە ئەنجامدا دەتوانم ئەوە بڵێم؛ ژنانی گەنجی کورد بە تایبەتی رووبەڕووی قڕکردنی جەستەیی و بە شێوەی جیاجیاش کۆیلەدەکرێن و قڕکردنیان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت و لەو رێگەوە دەیانەوێت چۆک بە کۆمەڵگای کوردستان دابدەن و کۆمەڵگا خۆی بەدەستەوە بدات. لە راستیدا لە کوردستان ئاستێکی بەری بە سیاسیبوون هەیە. باوەڕ ناکەم ژنانی گەنج ناوریا و ناوشیار بن، لەبەر ئەوەی دەیان ساڵە راستی ژنی ئازاد لەئارادایە. تێکۆشانی ژنی ئازاد هەیە. سوپای ژنان هەیە. زۆرینەی ئەو ژنە گەنجانەی ئێستا سەیری ئێمە دەکەن، واتە سەیری من دەکەن، لەناو ئەو کولتورەدا گەورەبوون. خوشکەکەیان لە تەنیش ئەوانەوە هاتە دەرەوە و بوو بە گەریلا. بە چیرۆکەکانی شەهید ساراوە گەورەبوون. لەم رووەوە بە راستی ئاستی سیاسیبوون و وشیاربوون هەیە، بەڵام کێشەکە لێرەوە سەرهەڵدەدات؛ لاوازبوونی ئاستی وشیاری هەیە.
سەبارەت بە ڕاستی دوژمن ناڕوونی هەیە. مەبەستم ئەوەیە دوژمنی هەموو ژنانی گەنج کێن؟ دوژمن چییە؟ ڕووخساری دوژمن لە کوردستان چییە؟ سەرەتا داواتان لێدەکەم ئەم ماسکانە بناسن. هۆشیاری هەموو شتێکە. مرۆڤەکان بەو شێوەیە دەتوانن بژین کە بیری لێدەکەنەوە. بەو شێوەیە مامەڵە بکەن کە زانیارییان هەیە. لەم ڕووەوە پێویستە سیستەمی شەڕی تایبەت بە باشی بناسرێت. پێم وایە لاوازییەک لەم بوارەدا هەیە. من تەنیا باسی ژنانی گەنجی کورد ناکەم، ئەگەر بە گشتی ژنانی گەنج بەڕاستی لەم ڕاستیانە تێبگەن؛ سیاسەتی قڕکردن لەسەریان بەڕێوە ناچێت، بارودۆخی ژیانیان ناکەوێتە بن مەترسیەوە. دەزانن شەڕ بکەن، بەڵام سیستەمێکی فریوکاری لەم بوارەدا دامەزراوە.
هۆشیاری بەس نییە، ڕێکخستنی تێگەیشتنی پێویستە
داوا لە هەموو ژنانی گەنج دەکەم لە خەو هەستن. دەبێت وریا بن، چونکە لە وڵاتی ئێمەدا، لەم جوگرافیایەی لێی دەژین شەڕ هەیە. هیچ ژنێکی گەنج ناتوانێت بڵێت 'من لەم شەڕە پارێزراوم، دەتوانم بەبێ کێشە لێی بژیم، ژیانێک لەم شەڕەدا بنیات دەنێم، لەم شەڕەدا دەژیم، با کەسێک منی خۆشبوێت یان تەنانەت عاشقی بم'. بەداخەوە ئێمە لە جوگرافیایەکی وادا دەژین. چەوساندنەوە و کۆمەڵکوژی واقیعی حکومەت و دەوڵەت هێندە دڕندانەیە کە هەموو کەس و هەموو شتێک بە ئامانج دەگرێت، بەتایبەتی ژنانی گەنج. کەواتە هوشیارییەکی جددی پێویستە. بێگومان تەنیا هۆشیاری بەس نییە. پێویستە بەشداری کاری ڕێکخستنی ببن هەتا هۆشیارییان بەهێزتر بکەنەوە. ژنانی گەنجی کورد قەد نابێت بە تەنیا هیچ کارێک بکەن، پێویستە هەمیشە ڕێکخستنی کار بکەن. باوەڕیان بە خۆیان و ڕەگەزی خۆیان هەبێت. ئەو کەسەی کە باشتر لە ژن تێدەگات، ڕەگەزی خۆیەتی. هەر بۆیە دەبێت گرنگی بە هەڤاڵانی نزیکمان بدەین، پێکەوە خەبات بکەین، پێکەوە کار بکەین، پێکەوە لە هەماهەنگیدا بین. ئەمە دەبێت هەنگاوی دووەم بێت. واتە پرۆسەیەک دەبێت کە هەم پەرە بە هۆشیاری دەدات، هەم دەتوانێت لە نزیکەوە ڕەگەزی خۆت بناسیتەوە، هەروەها پەرە بە باوەڕ و ڕەگەزی خۆت بدات. من باوەڕم بە شتێکی وەها هەیە.
دەبێت خاوەنداری لە چیرۆکی خۆی بکات و زیاتر ڕادیکاڵ بێت
پێویستە هەموو ژنانی گەنج ئەوە بزانن؛ لەو زنجیرە فیلمە تەلەفزیۆنییانەدا، جیهانێک بە ژنان پیشان دەدرێت کە پیلان دژی یەکتر دادەڕێژن، یەکتر بێ هیوا دەکەن، چاوترسێن دەکەن و بەردەوام ڕکابەری یەکتر دەکەن. سەرەکیترین شت ئەوەیە کە یەکگرتوویی لە دونیای ژندا زاڵە. بۆ نموونە بە ئاسانی دەتوانم ئەوە بڵێم؛ لە ڕاستیدا هەر ژنێک بە پێی ئەزموونی خۆی زیاتر هەستیارە بەرامبەر بە هەر ژنێک بە ویژدانترە. دەبێت باوەڕ بەم ڕاستیە بکرێت. ئەم چیرۆکە دروستکراوانە، ئەو ناڕاستیانەی لەو زنجیرە فیلمانە کە بۆمان دەخەنە ڕوو، بۆ ئەوەیە لە خۆمان و یەکترمان دوور بخەنەوە نووسراون. ئەمانە ئەو چیرۆکانەن کە دەیانەوێت بەو شێوە ئێمە ملکەچی سیستەم و دەوڵەتی پیاو سالار بین. بۆیە پێویستە هەموو ژنێکی گەنج خاوەنداری لە چیرۆکی ڕاستەقینەی خۆی بکات.
بێگومان وەک هێڵی سێیەم پێویستە ڕادیکاڵتر بن. پێویستە بەشداری چالاکییەکان بن. لە شوێنێکدا کە ژنانی گەنج چالاکی ئەنجام دەدەن، نەک تەنها ژنانی گەنج بەڵکوو لە پێناو کۆمەڵگاشدا چالاکیی ئەنجام دەدەن. ژنانی گەنج دەبێ بزانن کە خاوەنی ئەم توانایانەن. ڕاستییەک هەیە کە ژنانی گەنج زۆر زیاتر لە کوڕانی گەنج سەفەربەر دەبێت. لەو ساتەدا پێویستە ئەوە بزانرێت کە لەسەر بنەمای وڵاتپارێزی، لەسەر بنەمای ڕزگاری وڵاتێکی ئازاد دەتوانن کۆمەڵکوژی و هێرشەکانی سەر ژنانی گەنج کۆتایی پێ بهێنن. لەسەر ئەم بنەمایە دەتوانم بڵێم؛ بەڕاستی هەموو ژنانی گەنج دەبێ ببنە ئەستێرە. پێویستە ئەمە بە شایانی خۆیان بزانن؛ ئازا و چاونەترس بن. ئەو شوێنە لە چیاکاندایە. بەم مانایە دەتوانم بڵێم هەنگاوی بنەڕەتی بۆ ڕاگرتنی ئەم کۆمەڵکوژییانەی ژنانی گەنجی کورد، لە سەنگەرەکانی شاخدایە.
بە ئەستێرە بوون تەنیا بە بەشداریکردن لە ڕیزەکانی یەژا ستار پێکدێت
بۆ نموونە ئێمە لە ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیداین. لە کاتی پیلانگێڕیدا ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژنانی گەنج و هەموو ژنان وتی: "ئەگەر هەر کەسێک دەست لە شاخەکان بەربدات، ژنی کورد نابێت قەد دەست لە شاخەکان بەربدەن' چونکە بوارەکانی ژیان و ئازادی ئێمە لە شاخەکانی ئازادیدا بەدی دێت. ئەو ناوچەیەی کە سیستم و هەژموونی پیاوسالار دەستی پێ ناگات شاخەکانی ئازادییە. بۆیە دژی کۆمەڵکوژییە، دژی ئەو کۆمەڵکوژییانەیە لە سەر جەستەی ئەنجام دەدرێن. دەتوانم بڵێم هەموو کچانی گەنج بە بەشدارییان لە شاخ وەڵامی کۆمەڵکوژی دەسەڵات و هێرشەکانی سەر کولتووری ژنانی کورد بدەنەوە. هێزی پاراستنی سەرەکیمان یەژا ستارە. بە بەشداریکردن لە یەژا ستار دەبنە ئەستێرە. فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ فەلسەفەی ئازادییە. هیچ مرۆڤێک، هیچ دیاردەیەک کە ئازاد نەبێت، ناتوانێت بەردەوام بێت لە بوون و بەهێز بێت. ئازادی پەیوەستە بە گەیشتن بە ئاستێکی ئەخلاقی و سیاسیەوە. بەم مانایە ڕێبەر ئاپۆ ئەخلاقی ئازادی لەسەر بنەمای پەرەپێدانی ئەخلاقی ژنی ڕاستەقینە دامەزراندووە. بۆ نموونە نە چەمکی شەرەف کە لەسەر بنەمای پرەنسیپی باڵادەستی پیاوەو بەسەرماندا سەپێنراوە و نە چەمکی ناڕاستی ئازادی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کە ناتوانن ژن لە حەقیقەتی ئازادی دوور بخەنەوە. هەردووکیان کولتوورێکیان هەیە کە پیاوان بەسەریدا زاڵن. بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموو ژنان و بەتایبەت ژنانی گەنج ئەوەیە کە خاوەنی خۆتان بن. کەرامەتی بنەڕەتی ژن بە خۆیەوە بەراوەرد دەکرێت. لە پێوەرەکانی پاژک و پەکەکە دا تێگەیشتنێکی دروست لە کەرامەت بوونی هەیە. بەو مانایە ئەم فەلسەفەیە لەسەر بنەمای ئەخلاقی ئازادیی دانراوە.
بە فەلسەفەی پێشەنگی رێبەر ئاپۆ بژین و خەبات بکەن
بێگومان سیاسی بوون بە واتای بوونی ئیرادەیە. واتە دەتوانیت خۆت بڕیار بدەیت. بیربکەیتەوە، دڵنیام هەموو ژنانی گەنج لە قۆناغێکی ژیانیاندا ئەمەیان ئەزموون کردووە. برا ٥ ساڵانەکەی دەتوانێت بڕیار لەسەر هەموو ژنە گەنجەکان بدات. گرنگ نییە تەمەنی چەندە، ناتوانێت بڕیار بۆ خۆی بدات. دەسەڵاتی سیاسی ژن لێ وەرگیراوەتەوە. یان باوکی، یان مێردەکەی، هاوسەرەکەی یان لە سیستەمە خۆشەویستەکەی یان خۆشەویستە ساختەکەی بەناوی ئەوەو بڕیار دەدات و پارامێترەکانی بەسەردا دەسەپێنێت. بۆیە ژنان ناتوانن لە واقیعێکی لەو شێوەدا بژین. ناتوانن خاوەنی خۆیان بن. لەم سیستەمە سەرمایەدارییەدا، سیستەمی شارستانی پیاوسالار زاڵە، سیستەمێک کە بە هەموو دەسەڵاتیەوە بێ ئەخلاقی بەسەر ژناندا دەسەپێنێت. ناخی لە نەبوونی ئیرادەیە. بۆیە پێویستە هەموو ژنێکی گەنج سەرنجی لەسەر ئیرادەی بەهێزی خۆی بێت. هەروەها هێزی ئیرادە بریتییە لە بەهێزبوون. هێزی ڕێکخستن. ڕێکخستن و بە پارتی بوون، هەموو ئەمانە پەیوەستە بە بوونی سەرچاوەیەکی پتەو و بە هێزەوە. بۆیە داوا لە هەموو ژنانی گەنج دەکەین بە پێی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بژین و دەست بە تێکۆشان بکەن."