هەپەژە یادی فەرماندە ئاریەن ئارێی بەرزڕاگرت
فەرماندەیی گشتیی هەپەژە لە یەکەم ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەەکیان ئاریەن ئارێ، تێکۆشەری رێگەی ئازادی ژنان، ئازادی ژیان، یادی ئەوی بەرزڕاگرت و بەڵێنی درێژەدان بە تێکۆشانی شەهیدانی دووبارەکردەوە.
فەرماندەیی گشتیی هەپەژە لە یەکەم ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەەکیان ئاریەن ئارێ، تێکۆشەری رێگەی ئازادی ژنان، ئازادی ژیان، یادی ئەوی بەرزڕاگرت و بەڵێنی درێژەدان بە تێکۆشانی شەهیدانی دووبارەکردەوە.
فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی هێزەکانی پاراستنی ژنان (هەپەژە) بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ئەندامی فەرماندەیی هەپەژە و یەرەکە ئاریەن ئارێ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:
"ساڵێک بەسەر شەهیدبوونی هەڤاڵمان ئاریەن ئارێ، ئەندامی فەرماندەیی یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) تێپەڕبوو.ئێمە لە ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ ئاریەن ئارێدا یادی دەکەینەوە و بەژنی خۆمان بەرامبەر گەورەیی، فیداکاری و قارەمانێتی ئەودا دادەنەوێنین و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و گەلەکەمان دەکەین.
بەدرێژایی مێژوو وڵاتەکەمان بۆتە سەرچاوەی کولتووری عەگیدەکان و دەروێشەکان، کولتووری قارەمانێتی و عەشق بەم وڵاتە. ژنانی قارەمان بوونەتە بەشێک لە مێژووی سەرکەوتنی ئەم وڵاتە و پێگەی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی و سیاسی. مرۆڤایەتی شاهیدی ئەو تەونە زێڕینەیە کە لەلایەن ژنانەوە دروستکراوە. بەم شێوەیە توانیان بەهاکانی سەردەمەکان بپارێزن. ئێستاش قارەمانانی ئەم خاکە درێژە بە کولتووری بەرخۆدان و ئازادی دەدەن. داستانی زێڕینیان نووسی و بە خوێنی خۆیان ناوی گەلەکەمانیان لە مێژوودا نەخشاند. ئەم قارەمانیەتە، وەک هەموو بەشەکانی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش، بوو بە ڕۆحی گەل و کولتووری بە نرخ. ڕۆڵەکانی ئەو کەسانە، وەک سمکۆ سەرهڵدان، زیلان پەپولە، ڕۆژدا کۆتول، نووری یەکتا، ئارین و سەدان و هەزاران قارەمانی دیکە بەرهەمی ئەم کولتوورە و درێژەپێدەری ئەو کولتوورەن. ئەوان بە هەوڵدانەکانیان ویستیان نوێنەرایەتی هێڵی فیداییانی گەورە و دۆست و هەڤاڵی ڕێبەر ئاپۆ بن. هەڤاڵ ئاریەن یەکێک لەو عاشقانەی ئازادی، کۆمەڵگا و ڕاستی بوو.
لەو جیهانە ماددییەدا و لەو هەلومەرجەدا کە مرۆڤەکان لەخۆیان نامۆن، گەلی کورد دەیەوێت پێشەنگایەتی کۆمەڵگەیەکی ئەخلاقی و ئینسانی بکات کە لەسەر بنەمای ڕەگ و ڕێچکەی ئینسانی خۆی بێت و ئێستا لە سەردەمێکداین کە سەرکەوتنی مسۆگەرە. بۆ ئەوەش کچ و کوڕانی بەهێز وەک هەڤاڵ ئاریەن و هەڤاڵانی بە خواستی خۆیان و بە کەرامەتەوە ئەرکی مرۆڤایەتیان هەڵگرتووە و هەوڵی ئەوە دەدەن سروشتی مرۆڤ و کۆمەڵگا بپارێزرێت. وەک مرۆڤی تێکۆشەر ژیاون و بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر مێژوو جێبەجێ کردووە. بوونەتە درێژەپێدەری هێڵی گرێدراو بوون و پەیوەندی لەگەڵ شەهیدانی ئەنفال، دێرسیم، سنە و مەهاباد و زیندانەکانی ئامەد و کۆبانێ.
وەک فەرماندەیی هەپەژە و یەرەکە؛ لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا فەرماندەمان ئاریەن ئارێ، تێکۆشەری ئازادی ژنان بە ڕێزدارییەوە یادین بەرز ڕادەگرین و بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە درێژە بە تێکۆشانی هەڤاڵمان دەدەین و بە بنەماڵە و گەلەکەمان دەڵێین کە ئازادی دەرئەنجامی تێکۆشانی شەهیدانە. بەھۆی کار و تێکۆشانی ئەو کەسانەیە کە ئەمڕۆ کە سیستەمی پیاوسالاری دەیەوێت پلان دابنێت، هێڵی ژن، ژیان، ئازادی لەبەرچاو دەگرێت. ئەوان لە هێزی خۆپاراستنی ژنان دەترسن و دەزانن کاتێک ژنان خۆپاراستن دەکەن لە کۆمەڵگا پاراستن دەکەن و ئەمەش بۆ سیستەمی دژە کۆمەڵایەتی خۆیان مەترسییە. بۆیە هێرش دەکەنە سەر ژنانی پێشەنگ. وەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت ئاستی بەڕێکخستن بوونی کۆمەڵگا ئاستی ئازادی نیشان دەدات و ئەمەش بە هەوڵی تاکەکەسیەوە ناکرێ، بەڵکو بە ڕێکخستنی ژنان و هەموو کۆمەڵگا دەکرێت. هەڤاڵ ئاریەن بۆ ئەو مەبەستە تێکۆشانی کرد و لەم ڕێگەدا شەهید بوو. لەم قۆناغە مێژوویی و ئاڵۆزەدا کە لە هەموو پارچەکانی وڵاتمان شەڕە و ڕۆژانە تێکۆشەرانی ئەم وڵاتە شەهید دەبن، جەخت لەسەر بەردەوامیی تێکۆشانیان دەکەینەوە. بێگومان ئازادی و ئازادیخوازان سەردەکەون."