هه‌واڵی به‌په‌له‌: لە مەتینا ١٥ داگیرکەر سزادران

'هەشتی مارس یادکردنەوەی خەباتی ساڵێکی ژنانە'

ژنانی ئازادیخواز لەبارەی پرسی ژنانەوە وتیان: "ژنان بۆ بەدرێژایی ساڵێک خەبات دەکەن و هەشتی مارس ڕۆژێکە بۆ یادی ئەو چالاکی خەباتانەی کە کردوویانە."

هەڵوێست عەبدووڵا کەریم، فێمینستی ژینگەیی، لەبارەی هەشتی مارس و گرنگییکەیەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و وتی: " هەشتی مارس یادکردنەوەیەکە بۆ ئەو هەوڵ و تێکۆشان و چالاکیی و خەباتانەی کە ژنانی ئازادیخواز لەهەمبەر بەرەوپێشبردنی پرسی ژن کردوویانە، ئێمە لە باشوور لەبەردەم قۆناغێکی هەستیارداین، هەربۆیە پێویستە جارێکی تر ژنان بەخۆداچوونەوە و هەڵسەنگاندنێک بۆ دۆخی خۆیان بکەن و درێژە بەخەباتی خۆیان و چالاکبوونیان بدەن لەو ڕێکخراو جوڵانەوانەی گرنگی بە پرسی ژن دەدەن و خەباتی بۆ دەکەن."

لای خۆشیەوە ژەنیار فەرزان، خوێندکار، لەبارەی هەشتی مارسەوە وتی: "ئەوانەی لە بواری ژناندا کاردەکەن بەتەنیا یەک ڕۆژ کار ناکەن، بەڵکو بەدرێژایی ساڵ ئەوان کاردەکەن و ئەم ڕۆژە تەیا یادێکە بۆ کار و چالاکییەکانیان و بیرخستنەوەی پرەنسیپی ناوخۆیی  خۆمان، من پێموایە نەک تەنها ژنانی چالاکوان، بەڵکو دەبێ ئازادی ژن لای هەموو تاکێکی کۆمەڵگە پرس بێت و کاری بۆ بکات لە هەموو بوارەکاندا و بەرەوە و پێشەوەی ببات، وەک ئەوەی کە ڕێبەر ئاپۆ دەڵێ، ژنێکی ئازاد بە کۆمەڵگەیەکی ئازاددا تێدەپەڕێت."

هـ . ب