بە دیمەن

'هێڵی بێریتان سەرهەڵدانە لە دژی خیانەتکاران'

گەریلاکانی یەژا ستار سۆزدار ئامارا و زیلان کۆبانێ یادی یەكێک لە فەرماندە پێشەنگەکانی پەکەکە شەهید بێریتانیان کردەوە و دەسنیشانیانکرد کە هێڵی بێریتان سەرهەڵدانە لە دژی خیانەتکاران.

بۆ یادی شەهید بێڕیتان

گەریلاکانی یەژا ستار سۆزدار ئامارا و زیلان کۆبانێ بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شەهادەتی یەکێک لە فەرماندە پێشەنگەکانی پەکەکە، بێریتان (گوڵناز کاراتاش) بۆ ئاژانسەکەمان ئاژانسی فۆرات قسەیانکرد.

گەریلای یەژا ستار سۆزدار ئامارا لە کەسێتی شەهید بێریتاندا هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی یاد کردەوە و وتی: "شەهید بێریتان لە دژی خیانەتکاران و عەقڵێتی دەسەڵاتداری تێکۆشانی بێهاوتایی بەڕێوەبرد. لە پێناو دۆزەکەیدا گیانی بەخشی. بە هەزاران گەریلا کە لەسەر هێڵی تێکۆشانی ئەو هەنگاویان هەڵگرتووە، بۆ کوردستانێکی ئازاد شەڕیانکرد و شەهید بوون، لەمڕۆشدا بە هەمان ڕۆحەوە وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە هەموو سەنگەرەکاندا شەڕ دەکەین.

دەوڵەتی بە هێرشەکانی دەیەوێت ئیرادەمان بشکێنێت. هەڵوێستمان، تێکۆشانمان و بەرخۆدانمان هەموو هێرشەکانی تێکدەشکێنێت.، گەریلاکانی ژن بۆ ئازادی گەلەکەیان، بۆ ژیانی بەحورمەت خۆیان فیدا دەکەن. هەموو ئەمانەش دەرنجامی ڕەنج و تێکۆشانی شەهید بێریتانە. لە ئێستادا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەرخۆدانێکی مەزن هەیە. گەریلا لە دژی دووژمن بە مۆراڵ و ئیرادەیەکی مەزنەوە شەڕ دەکەن. بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانمان بەردەوام دەکەین.

لەم کاتەدا ئەرک و ڕۆڵێکی گرنگ لە ئەستۆماندایە. هەربۆیە لە پێناو بەدەستهێنانی ئامانجەکانمان لە نێو ژیان و شەڕداین. لە تونێلەکانی شەڕدا لە دژی هەموو جۆرە تەکنیک و چەکێکی کیمیاوی قەدەغەکراو بەرخۆدانێکی بێهاوتا هەیە. تەنگاوبوونی دەوڵەتی تورک لەم شەڕەدا بەمانای تێکشکاندنێتی بەرامبەر بەرخۆدانەکانی گەریلا."

'لەسەر هێڵی بێریتانین'

گەریلای یەژا ستار زیلان کۆبانێ ئاماژەی بەوەدا شەهید بێریتان لە دژی خاینی نۆکەر تێکۆشا و وتی: "ئەو هێڵە بەرخۆدانەی کە شەهید بێریتان ئافراندی سەرهەڵدانە لە دژی خیانەتکاران. وەک گەریلاکانی یەژا ستار بەو هێز و مۆراڵەوە لە سەنگەرەکاندا لە دژی دووژمن شەڕ دەکەین. وەک ژنێک سەربڵندین کە هاوڕێ بێریتان بە بنەمای خۆمان وەردەگرین و لەسەر هێڵی وی هەنگاو دەنێنین. گەلێک لە هەڤاڵان لەسەر ڕێچکەی هەڤاڵ بێریتان چالاکی فیداییان کرد. گرنگە هێڵی بێریتان بکەین بە بنەمای تێکۆشانمان و خاوەنداری لێ بکەین. لەمڕۆدا ژنان لە هەموو گۆڕەپانێک لە تیکۆشاندایە، ئەمەش زۆر گرنگە و ئامانجمان مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆیە."