'هیچ هێزێک بەرامبەر ژنی ئازاد ناتوانێت سەرکەوێت'

گەریلاکانی یەژا ستار: هیچ هێزێک بەرامبەر ژنی ئازاد ناتوانێت سەرکەوێت. بۆ مەزنکردن و بەرفراوانکردنی ئازادی، دەبێت هەموو ژنێک بۆ ئازادی تێبکۆشێت.

گەریلاکانی یەژا ستار لە تونێلەکانی شەڕەوە ٨ی ئاداریان لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەموو ژنان پیرۆزکرد.

گەریلاکانی یەژا ستار لە تونێلەکانی شەڕەوە بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازیان لە ٨ی ئادارکرد و وتییان: "تێکۆشانی ژن کە بە فکر و ئایدۆلۆژیایی ڕێبەر ئاپۆوە بەڕێوە دەچێت، لە ئەمرۆدا لە هەموو جێگایەک کاریگەری دروستکردوە. ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار، بۆ هەموو ژنان ڕۆژی ئازادییە؛ لە پێش هەموویەوە؛ لە ڕیبەر ئاپۆ هاوڕێی ڕاستەقینەی ژن، لە شەهیدانی شۆڕش، لە دایکە قارەمانەکان کە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیشکگیری دادپەرەوەریدان، لە هەر هاوڕێیەکی ژن کە لە تونێلەکانی شەڕ و لە کوردستان لە دژی هێزی دەوڵەتانی داگیرکەر شەڕ دەکەن، لە هاوڕێیانی ژن کە لە زیندانەکاندا سەریان دانەنواند و لە هەموو ژنانی جیهان پیرۆز دەکەین.

٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار بە ئایدۆلۆژیای 'ژن، ژیان، ئازدی' ڕێبەر ئاپۆوە مۆدێلێکی ژیانیی نوێی ئافراند. ئەم ئایدۆلۆژیایە لە هەموو جیهاندا وەک شۆڕشێکی ژنانە، هەموو ژنانی جیهانی کۆمەڵگاکانی لە دەوری ئازادی کۆکردەوە. عەقڵێتی دەوڵەت نەتەوە هەموو بەها مرۆڤایتیەکان پێشێل دەکات لە پێناو بە کۆیلەکردنی ژندا بە شێوەیەکی سەرتاسەری هێرشی سەر تێکۆشان دەکات. بە ڕێبازی شەڕی تایبەت لە دژی ژن و گەنجان، میدیا هونەر و وێژە بەرکاردەهێنێت بەم شێوە ڕێبازی ئاسمیلەکردن و دژایەتیکردن قوڵتردەکاتەوە. هێزی سەرەوەری پیاو کە لەناو سیستەمی ئاژاوەی خۆیدا لەناو کۆمەڵدا هیچ سنورێکی شەڕ ناناسێت، بە بەکار‌هێنانی هەموو جۆرە تەکنیکێک دەوێت قڕکردن ئەنجام بدات.

گەریلا هێرشەکان تێکدەشکێنێت

بە تایبەت سیستەمی دەوڵەتی تورکی فاشیست و دەسەڵاتدار، لە دژی ڕێبەر ئاپۆ و بزوتنەوەی پەکەکە کە بەرگری لە بەهاکانی کورد و کوردستان دەکات، بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکات. ماوەی چوارساڵە لە دژی گەریلا لە چیاکانی کوردستاندا هەموو جۆرە چەکێکی کوشندە و کیمیایی بەکار دەهێنێت. بەڵام گەریلا هەموو هێرشەکانی دوژمن، بە ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە تێک دەشکێنێت.

دەبێت ژنان بۆ ئازادی تێبکۆشن

لە هەموو چالاکیەک بە پێشەنگایەتی گەریلاکانی یەژا ستار جارێکی تر ئەوە دەردەکەوێتەوە کە ئیرادە و خواستی مرۆڤ دەتوا‌نێت هەموو جۆرە هێرشێک تێکبشکێنێت. وەک گەریلاکانی یەژا ستار کە بە ئایدۆلۆژیایی 'ئەوانەی شەڕ دەکەن ئازاد دەبن، ئەوانەی ئازاد دەبن جوان دەبن، ئەوانەی جوان دەبن خۆشەویست دەبن' خۆیان تەژیکردوە، پەیمان دەدەین بە هەموو ژنانی جیهان؛ هیچ هیزێک لە بەرامبەر ئەو ژنانەی ئازادن، خۆی ڕاناگرێت. بۆ ئەوەی ئازادی ژن گەورەتربێت و لە هەموو گۆڕەپانەکان بڵاوبێتەوە، دەبێت هەموو ژنان بڕۆنە ناو هێڵەکانی ئازادی."