جەنگاوەرانی کەبەدەهە چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی ساکینە جانسزی کەبەدەهە لە دژی 3 کارگەی بەرهەمهێنانی پلاستیک لە هەرێمی پیشەسازی ئۆرگانیزەی بۆگازکۆی ئەستەنبوڵ چالاکییەکی سابۆتاژیان ئەنجامدا.

جەنگاوەرانی ساکینە جانسز (سارا) لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی ژنان (کەبەدەهە) لە دژی پشتیوانانی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا.

ڕاگەیاندراوەکەی جەنگاوەرانی ساکینە جانسزی کەبەدەهە وەهایە:

"٢٠ ی تشرینی دووەم جەنگاوەرانی ساکینە جانسز لقی کەبەدەهە لە ئەلبانیای ئەستەنبوڵ بۆ بیر هێنانەوەی هەڤاڵان دەنیز (جەمیلە کۆجاکایا) و لۆری (ئەیلەم زەیتین) چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ٣ کارگەی بەرهەمهێنانی پلاستیک بە تەواوی سووتێندران.

ئێمە لە هەموو شوێنێک لەدژی توندوتیژی سەر ژنان وڵام دەدەینەوە. تا ئەم سیستەمە پیاوسالارییە لەناودەچێت بەردەوامین لە چالاکییەکان!"