کەبەدەهە: ٨ی ئازار دەکەینە سەنگەرێکی بەهێز لە دژی دەوڵەتی پیاو

کەبەدەهە وتی: "٨ی ئازار دەکەینە سەنگەرێکی بەهێز بۆ بەهێزکردنی خەباتی یەکگرتووی ژنانمان و لێپرسینەوە لە دەوڵەتی پیاو."

بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی ژن (کەبەدەهە) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و و وتی: " لەسەرەتادا لە تورکیا و باکوری کوردستان، لە تەواوی جیهاندا کە ژن بە هێرشی سەختی سەرمایەداری پیاوسالار لەسەر ناسنامەی زایەندی ژێردەست و ژنان پێشوازی لە ٨ی ئازار دەکەن."

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "دەوڵەتی تورکی فاشیست بە سەروەری پیاو فەرمانی 'دەستپێکی لێدان ژنان ' لە هەموو ساتێکی ژیاندا ئەنجام دەدات کە ئەم فەرمانە لە لایەن دەوڵەتانی ئەوروپایی ئیمپرالیستیەوە لە ژێر ناوی 'تێکۆشان لە دژی تیرۆر'دا دەدات بە یەکینەکانی خۆی.

بە تایبەت لە باکور، باشور و ڕۆژئاوای کوردستان، بە هێرشکردنە سەر ژنانی پێشەنگی بزوتنەوەی ژنانی کورد، شۆڕشگێڕانی ژن دەستگیردەکرێن و دەکوژرێن.

هێرش لە سەر شۆڕشی ژن ڕۆژ لە ڕۆژ زیاتر دەبێت. لەم هێرشانەدا بە سەختی پێشەنگانی ژن بە ئامانج دەگیرێن."

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە؛ لە تورکیا و باکوری کوردستان، خەباتی ژن بۆ ٨ی ئازار و هەڵبژاردنەکان بەردەوامە و وتییان: "لە هەمان کاتدا هێرشی دوژمنانی ژن ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست لە بەرامبەر سیاسەتمەدار و ژنانی شۆڕشگێڕ، بە چاودێریکردن، زیندانیکردن ودەستدرێژی و ئەشکەنجە زیاتر دەبن. خواستیانە ڕێگری لە خەباتی ژنان بگرن. ئەو ئەنجامانەی کە لەم هێرشانەوە بەدەستمان هێناوە ئەوەمان پیشان دەدات کە ئێمە لەسەر ڕێگەی ڕاستیین، لە لایەکی ترەوە دەبێت خەباتمان بۆ لەناوبردنی ئەم هێرشانە زیاتربکەین. هیوا و چاوەڕوانی ژنانی خەباتکەر کە هەموو ڕۆژێک توندوتیژی، دەسترێژییان بەرامبەر ئەنجام دەدرێت، زیادکردنی ئەم خەباتەیە. کە ئێستا لە یەک ڕۆژدا ٨ ژن دەکوژرێت.

هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست هەوڵدەدات لە ڕێگەی دەوەڵەتەوە ژن بکوژێت، ئەمەش بەدەستی پیاوانی نزیک لەخۆی ئەنجام دەدات. توندوتیژی، دەستدرێژی و هێرش لە دژی ژنان لە دادگایی دەوڵەتی پیاودا بە یاسا پارێزگارییان لێدەکرێت. ئەو ژنانەی بەرگری لە خۆیان دەکەن بە سزایی قورس سزا دەدرێن. بە سیاسەتی 'بنەماڵەی پیرۆز'ەوە هەوڵدەدەن ژن و ڕەگەزی چەساوە لە ناو بنەماڵەدا بهێڵنەوە.

'دوژمنان هاوبەشە، دەبێت تێکۆشانمان هاوبەش بێت'

تێکۆشانی یەکگرتووی ژنان بە یەکخستنی خەبات بۆ ئەو ژنانەی کە بەدەستی 'پیاوانی نزیک لە دەسەڵات'ەوە دەکوژرێن و خەبات لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی پیاو لە چیا، زیندان و هەموو گۆڕەپانەکانی ژیاندایە. دوژمنمان هاوبەشە، پێویستە خەباتمان هابەش بێت.

لە کۆتاییدا جارێکی تر هاوڕێ ژنە کوژراوەکانمان یاددەکەینەوە و دەڵێین: "با ٨ی ئازار بکەینە پێگەیەکی بەهێز بۆ بەرزکردنەوەی تێکۆشانی یەکگرتووی ژنان، بیکەین بە هەڵوێستی لێپرسینەوە بەرامبەر بە دەوڵەتی پیاو کە ژیانی ئێمەی وێران کردووە".