کەبەدەهە داوای لە ژنان کرد خەباتی مەزن بکەن

وتەبێژی کەبەدەهە هێڤی ساریا لە ساڵوەگەڕی دامەزراندی بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی ژنان (کەبەدەهە) قسەیکرد و وتی: "لە دژی فاشیزم و پیاوسالاری داوا لە ژنان دەکەین کە سەرهەڵدان گەورەبکەن و بەرەو شۆڕشی ژن هەنگاوبنێن."

وتەبێژی کەبەدەهە هێڤی ساریا لە ساڵوەگەڕی دامەزراندی بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی ژنان (کەبەدەهە) پەیامێکی داو و ئاماژەی بەوەدا لە تورکیا و کوردستان ئەو تێکۆشانەی لە دژی فاشیزم و پیاسالاری بەڕێوەدەچێت سەردەکەوێ و وتی: "بەدڵنیاییەوە سەردەکەوین. تێکۆشانمان بۆ سۆسیالیزم وشۆڕشی ژن بەدڵنیاییەوە پڕدەبێت لە سەرکەوتن. یا سەرکەوتن، یان سەرکەوتن."

هێڤی ساریا وتی: "٨ی ئاداری ٢٠٢٤. لە کاتێکی مێژوویدا وەک بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی ژنان ٦ ساڵمان تێپەڕاند ٧ـەمین ساڵەوەگەڕی دامەزراندمان پیرۆز دەکەین. لەم ساتە مێژوویەدا تێکۆشانی ئازادی ژن، شۆڕشی ژنمان بە جۆش و خرۆشەوە بەردەوامە، سەربەرزین کەبەدەهە وەک سەنگەرێکی گرنگی تێکۆشان، وەک ڕێکخستنێکی سوپایی و سیاسی ژن ئەم ئاڵایە بڵند دەکات. ٨ی ئادار لە هەمان کاتدا ساڵوەگەڕی دامەزراندی ڕێکخستنی مەلەکەپە/کۆمەنیستە کە یەکێکە لە ڕێکخستنەکانی کەبەدەهە. داوادەکەین ڕێکخستنی ژنی کۆمەنیست کە ٩ی ساڵی تێپەڕاندوە بە عەشق، حورمەتەوە پیرۆز بکەن."

'تێکۆشانمان لە دژی فاشیزم سەردەکەوێت'

هێڤی ساریا ئەوەی دەستنیشانکرد کەبەدەهە لە تێکۆشانی دژی دەسەڵاتی پیاو، تێکۆشان لە دژی سەرمایەداری و تێکۆشان لە دژی فاشیزم و دەگیرکاری جێگەیەکی گرنگی هەیە و وتی: "کەبەدەهە لە جوگرافیای تورکیا و کوردستاندا لە تێکۆشانی دژ بە فاشیزم و زایندەی جێگەیەکی گرنگی هەیە. لە هەمان کاتدا بەو مانایە دێت ژن لەسەر ئەم بنەمایە دەبن بە یەک. کەبەدەهە بۆ یەکگرتووی ڕێکخستنی ژنان هەڵگری فکر و ستراتیژێکی جیاوازە، نوێنەراتی پێوانەکان دەکات. نەک تەنها بۆ ئەو ڕۆڵەی خۆی لە تورکیا و کوردستان، هەروەها بۆ ڕۆڵی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان، ئەمەمان وەک هەنگاوێکی خاکیی پێناسەکرد و هەوڵدەدین ئەو خاکی بوونەمان بەرەوپێشەوە ببەین. وەک بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی ژنان خواستمانە دەلال ئەحمەد کە بە خەبات، دڵ و بیرییەوە دوێنی لەگەڵمان بوو، بەڵام ئەمڕۆ گەیشتوەتە کاروانی نەمران، هاوڕێمان نۆدەم، یانور ئەدا، جەرین گونەش بەشێوەیەکی تایبەت یاد دەکەینەوە. هەروەها هاوڕێیانی ژنی شۆڕشگێڕمان، سۆسیالیست، کۆمەنیست و وڵاتپارێزان کە ناتوانین ناوی هەموویان بهێنین بە ڕێز و حورمەت و دڵسۆزیەوە یاد دەکەینەوە. لە قۆناغی کۆتایدا دەمانەوێت بڵێین؛ تێکۆشانمان لە تورکیا و کوردستان لە دژی فاشزم، دەسەڵاتی پیاو و سەرمایەداری بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت. داوا لە هەموو ژنان دەکەین کە لەدژی دەسەڵاتی پیاو و فاشیزم سەرهەڵدانی گەورەبکەن و بەرەو شۆڕشی ژنان هەنگاوبنێن. بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین. یا سەرکەوتن یان سەرکەوتن."