کۆنسەی گشتی تەڤگەری شۆڕشی یەکگرتووی ژنان (کەبەدەهە) لە دژی بڕیارەکانی لە سێدارەدانی دەوڵەتی ئێران ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردوە و ئاماژەی بەوەدا ڕژێمی ئاخوندەی ئێران بە زیاترکردنی گوشار لەسەر کۆمەڵگەی ئێران خواستێتی رۆحی بەرخۆدانی گەل تێکبشێنی و دەڵێت: "ئەو کەسانەی بەرامبەر ڕژێم سەردانانەوێنن و بە گیانی خۆیانەوە قوربانی بۆ ژیانێکی ئازاد و بە شکۆ دەدەن، دەستگیردەکرێن."
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لە خەباتەکانی شەریفە محمەدی و پەخشان عەزیزی دەکات و دەڵێت: "ئامانجی هاوبەشییان لە دژی ڕژێمی ئاخوندە کۆیکردنەوە. هەردوو ژنە شۆڕشگێڕ کە خواستی ژیانێکی ئازاد و یەکسانیان هەیە، بۆ ئەم ئامانجەش لە دوای سەرهەڵدانەکانی ئێرانەوە ڕابەرایەتی بەرخۆدانێکی مەزنیان کرد. هەردوو ژنە شۆڕشگێڕ دەستگیرکران و سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی بەرفراوانکردنی تێکۆشان دەکات و دەڵێت: "وەک چۆن ئەوەی هێزی خۆمان لەدژی سیستەمی سەرمایەداری بە سەردارێتی پیاو، پاشڤەڕۆ و فاشیست پیشاندا، لەمڕۆشدا بۆ لەباربردنی سزای لەسێدارەدان، لە هەموو جێگەیەکی جیهاندا بە دەنگ، هێز و چالاکیەکمانەوە بە دروشمی 'ژن ژیان ئازادی'یەوە گردبینەوە و بڕژێینە شەقام و کۆڵانەکان."