کەبەدەهە: ژنان بە یەکێتی-بوونەوە دەتوانن شۆڕشی نوێ بئافرێنن

کەبەدەهە سڵاوی لە دووەمین ساڵوەگەڕی سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' کرد و رایگەیاند: "بەرفراوانکردنی تێکۆشانی ژن و ئافراندنی شۆرشی نوێی ژن ئەرکی مێژوویمانە."

کۆنسەی گشتی تەڤگەری شۆڕشی یەکگرتووی ژنان (کەبەدەهە) بە بۆنەی دووەمین ساڵوەگەری شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی'یەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "لەوەتەی سیستەمی دەسەڵاتداری پیاو هەبووە توندی، دەستدرێژی و کۆمەڵکوژی بەرامبەر بە ژنان هەبوو. وەک هەموو ئەو ژنانەی لە جیهاندا کوژران، ژینا ئەمینیش یەکەم و کۆتا کوشتنی ژنان نیە لەلایەن دەسەڵاتداری پیاوەوە. لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە بە سەدان کەس بە پاساوی بەشداربوون لە سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە سێدارەدران و چەندینی دیکەش سزای قورسییان بەسەردا سەپێنرا."

'بانگەوازمان بەرفراوانکردنی تێکۆشان، یەکێتی و شۆڕشە'

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی بۆ بەهێزکردنی تێکۆشانی ژنان دەکات و هاتووە: "بانگەوازی تێکۆشان لەدژی سیستەمی دەسەڵاتداری فاشیستی پیاو دەکەین. دەزانین بە یەکگرتووییەوە دەتوانین سەرکەوین. بۆیە بەرفراوانکردنی تێکۆشانی یەکگرتووی ژنان و ئافراندنی شۆڕشی نوێی ژنان ئەرکی مێژوویمانە."

'ژینا ئەمینی هەموو کات لە نێو توڕەیی ژناندا زیندووە'

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا پەیامی تۆڵەکردنەوەی هەموو ژنان دراوە و دەڵێت: "وەک کەبەدەهە تۆڵەی هەموو ئەو ژنانە دەکەینەوە کە لە لایەن سیستەمی سەرمایەداری دواکەوتووەوە کوژراون. ئەمڕۆنەبێت ئەوا بەدڵنییایەوە لە سبەینێدا تۆڵەیان دەکەینەوە. توڕەیی ژنان لە ٨ی ئازار و ٢٥ی تشرینی دووەمدا  سیستەمی پیاوسالاری تێکدەشکێنێت! ژینا ئەمینی هەموو کات لە نێو توڕەیی ژناندا زیندووە."