خالیدە تورکئۆغلۆ: سروشتی دەسەڵاتداری دوژمنایەتییە بەرامبەر گەلی کورد و ژنان

وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلۆ وتی: " سروشتی دەسەڵاتداری دوژمنایەتییە بەرامبەر گەلی کورد و ژنان. ئەوانەی گۆشەگیری ئیمراڵی قوڵتردەکەنەوە زیانێکی گەورە دەدەن لەم وڵاتە."

ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی

وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی پارتی یەکسانی دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) خالیدە تورکئۆغلۆ پەیوەست بە ڕۆژەڤی ژنان لە بینای ناوەندی گشتی پارتی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دا. تورکئۆغلۆ سەرەتای قسەکانی بە سڵاوکردن لە بەرخۆدانەکانی دایکانی شەممە دەستپێکرد  و پەیامی "تێکۆشانی ئەوان تێکۆشانی ئێمەیە"ی دا.

دواتر تورکئۆغلۆ باسی لەوەکرد بڕیارەکانی دۆزی کۆبانێ نایاساییە و وتی: "ئێمەی ژنان بە قۆناغی ئاسایبوونی حکومەت زۆرباش ئاشناین. دەسەڵاتداری دوای تێکچونەکانی لە هەڵبژاردنە خۆجییەکانی ٣١ی ئازاردا، سیاسەتی 'ئاسایکردنەوە و نەرمکردن' بەو سزایەیی لە دۆزی کۆبانێدا بەرامبەر هاوڕێیانمان دەریکرد، جارێکی تر خۆی پیشاندایەوە. هەرکاتێک قەیرانێک بێتە کایەوە باسی ئاسایبوون دەکات. ویستیان گەلی کورد و دەستکەوتەکانی گەلی کورد و شۆڕشی کۆبانێ کە بە پێشنگایەتی ژنان بەدستهێنراون سزابدەن. بۆیە ڕێگە بەمە نادەین. وەک فیگەن یوکەسەکداغ وتی، 'قسەی کۆتای بەرخۆدەران دەیکەن'. بۆیە جارێکی تر بەڵێنی خۆمان وەک ژنان دووبارە دەکەینەوە کە بەڵێنی ژنان بەرخۆدان و مەزنکردنی تێکۆشانە. بە بەرخۆدان و تێکۆشان یەکتر ئازاد دەکەین. لە پێناو هەڤاڵانی گیراوانماندا زیاتر خۆمان بە ڕێکخستن دەکەین، تێکۆشان و پشتیوانیمان مەزن دەکەین."

'دادپەروەری نیە'

تورکئۆغلۆ ئەوەی دیارکرد کە ٢٢ ساڵە توندی، گوشار، دزی و داگیرکردن لە لایەن دەسەڵاتدارییەوە ئەنجام دەدرێت و وتی: "بەڵی لەم وڵاتەدا وەزارەتی داد هەیە بەڵام دادپەرەوەری نیە و ئەوەی هەیە نادادپەرەوەریی. ماوەی ٢٥ ساڵە لە سەر بەڕێز ئۆجالان گۆشەگیری هەیە و وەزیری داد دەڵێت 'گۆشەگیری نیە' لە بەرامبەر پێشێلکردنی مافی زیندانکراوان بێدەنگە. دایکانی ٧٠-٨٠ ساڵە لەبەرئەوەی ئاشتییان دەوێت دەستگیر دەکرێن و قسەیەک لە دەمی وەزیرەوە دەرنەهات، ئەمەش بە مانای ئەرێکردن بۆ سیاسەتی دەسەڵاتداری دێت نەک جێبەجێکردنی دادپەروەری. بەمانای جەختکرنەوەیە لە شەڕ. خواستیانە ڕاگەیاندی حەقیقەت ئاستەنگکەن. بەڕێز وەزیری داد بۆچی داخوازی چاوپێکەوتنی دایکان قبوڵناکەی، لە چی دەترسن. بەڵێ ناترسن چونکە دایکان کە ئاشتیان دەوێت زیان ناگەیەنن."