خالیدە تورکئۆغلو: دژی هێرشی سەر ژنان پێویستە ژیانی ڕێکخراو بەهێزتر بکەین
وتەبێژی مەجلیسی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلو گوتی: "لە کوردستان دژی ژنان گەنج قڕکردن هەیە، چارەسەر مەزنکردنی ژیانی ڕێکخراوە".
وتەبێژی مەجلیسی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلو گوتی: "لە کوردستان دژی ژنان گەنج قڕکردن هەیە، چارەسەر مەزنکردنی ژیانی ڕێکخراوە".
وتەبێژی مەجلیسی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) خالیدە تورکئۆغلو بەشداربوو لە مەراسیمی یادکردنەوەی ئەو ژنانەی لە ئەنجامی توندوتیژی پیاو و دەوڵەت کوژراون.
خالیدە تورکئۆغلو لە چالاکییەکەی حەسکەف قسەی کرد و ئاماژەی بەوە کرد لەم وڵاتە و لە کوردستان بە سیاسەتی شەڕی تایبەت و هەر ڕۆژ بەشێوەیەکی گوماناوی ژنان دەکوژرێن. دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە دەیەوێت لەناوبردنی جەستەیی و چاندی پێک بهێنێت، دەسەڵاتی پیاوسالاری لەسەر حساب نەکردن بۆ ژنان دەیەوێت هەبوونی خۆی بپارێزێت.
خالیدە تورکئۆغلو ڕایگەیاند پیاوان بە سیاسەتی بێ سزایی، بە ئازادی بە جڤاکدا دەسووڕێنەوە، پێویستە لێپرسینەوە لە هەموو بکوژان بکەین، گوتی: "لە زیندانەکانیش بە هەمان سیاسەتی شەڕی تایبەت ئەم شتە بەسەر ژناندا دەسەپێنرێت. دەمانەوێت بڵێین، لە زیندانەکان قڕکردنێکی مەزن لەسەر ژنان هەیە".
لەکۆتایی قسەکانیدا گوتی: "دیسانەوە جەخت دەکەینەوە، لێپرسینەوە لە دەوڵەتی پیاو دەکەین. ئێمە دەزانین ڕێگەی چارەسەر، ژیانێکی ڕێکخراوە، ئێمەش وەک ژنان ژیانی ڕێکخراو مەزنتر دەکەین".