خرۆشی ٨ی مارس لە ئەریڤان: خۆمان لە بیرۆکەی شۆڕشی ژنان دەخەمڵێنین

لە ئاهەنگێکدا کە لە ئەریڤان بە بۆنەی ٨ی مارس بەڕێوەچوو، پەیامێک خوێنرایەوە: "ئێمە بە پشتیوانیکردن لە بیرۆکەی شۆڕشی ژنان تێکۆشانمان بۆ ئازادی ژنان لە دژی عەقڵیەتی دەسەڵاتداری پیاو پەرە پێدەدەین."

ڕۆژی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار، لە شاری ئەریڤانی پایتەختی ئەرمەنێستان، بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی ئازاد، ئاهەنگێک بەڕێوە چوو.

جگە لە ژنانی کوردی خەڵکی ئۆکتەمبەریان، ئەلەگەز و ناوەندی شاری ئەریڤان، ژنانی ئەرمەنیش بەشدارییان لە ئاهەنگەکەدا کرد.

سەرەتا چالاکییەکە لە هۆڵی کەمینەکان بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی ئەو ژنانەی کە لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا شەهید بوون دەستی پێکرد. سەیران جەلاد ئەندامی یەکێتی ژنانی ئازاد قسەی کرد و سەرنجی بۆ مێژوو، مانا و گرنگی ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکاری ٨ی مارس ڕاکێشا. سەیران جەلاد ئاماژەی بەوەدا کە لە مێژووی تێکۆشانی ئازادیی ژناندا باجی گەورە و قورس دراوە و وتی: "٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکارە، بەتایبەت لە ژنانی زیندانی، دایکانی ئاشتیمان و سەرجەم ژنان پیرۆز دەکەم. هەموو شتێک پەیوەستە بە ئیرادەی ژنانەوە، ئەگەر ژنان بۆ پاراستنی مافەکانیان تێبکۆشن، هیچ هێزێک ناتوانێت مافی ژنیان لێ بستێنێتەوە،  وەک ژنی کورد، لە سایەی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، تەڤگەری ئازادی ژنانی کورد ئەمڕۆ لێرەن و تێکۆشان بۆ ئازادی خۆیان دەکەن."

لە درێژەی چالاکیەکەدا پەیامەکانی ٨ی مارسی ڕێکخراوە جیاوازەکان بە زمانی ئەرمەنی خوێندرایەوە.

چالاکیەکە بە گورانییەکانی هونەرمەند زاگرۆس ڕۆژهەڵات بەردەوا بوو و دروشمی "ژن، ژیان،  ئازادی"، "بژی سەرۆک ئاپۆ " و "بژی ٨ی مارس" بەردەوام وترایەوە.

لە دوایی مەراسیمەکەدا گوڵ بە سەر ژناندا دابەشکرا