کەجەدەپە: لە ساڵی ٢٠٢٤ لایەنی کەم ٣٩٤ ژن کوژراون
پلاتفۆرمی کوشتنی ژنان ڕادەوەستێنین (کەجەدەپە) ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا لانیکەم ٣٩٤ ژن کوژراون.
پلاتفۆرمی کوشتنی ژنان ڕادەوەستێنین (کەجەدەپە) ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا لانیکەم ٣٩٤ ژن کوژراون.
پلاتفۆرمی کوشتنی ژنان ڕادەوەستێنین (کەجەدەپە)، فیدراسیۆنی گەنجانی فێمینیست و ئەنجوومەنەکانی ژنان لە ناوەندی کەلتووری زەنوبیا ئانا لە بێشکتاشی ئەستەنبوڵ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان سەبارەت بە کوشتنی ژنان و مردنی گوماناوی لە ساڵی ٢٠٢٤ ئەنجامدا. لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا ژنانێکی زۆر بەشدار بوون.
پێش ئەوەی کە ڕاپۆرتەکە ئاشکرا بکرێت، نوێنەری ئەنجوومەنەکانی ژنانی پلاتفۆرمی کوشتنی ژنان ڕادەوەستێنین (کەجەدەپە) ئەسین یزەل ئویساڵ لە کۆبوونەوەکەدا قسەی کرد و وتی: "یەکێک لە مەزنترین کێشەکانی کۆمەڵگە کوشتنی ژنانە."
سکرتێری گشتی پلاتفۆرمی کوشتنی ژنان ڕادەوەستێنین (کەجەدەپە) فیدان عەتا سەلیم سەبارەت بە ڕاپۆرتەکە قسەی کرد و وتی: "ئەمە ئەنجامەکانی جێهێشتنی ڕێککەوتننامەی ئەستەنبوڵە و جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی خێزان و جێبەجێنەکردنی مادەی ٦٢٨٤ هاوبەش دەکەین. لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٣٩٤ ژن کوژراون و ٢٥٩ ژنیش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە. هۆشداریمان بە حکومەتدا کە ژنان زیاتر بە سیاسەتی خێزان دەکوژرێن و ئەمەش دەرئەنجامی ئەو سیاسەتانە. ژنان دەکوژرێن و ئەمەش ڕێکەوت نییە. لەسەدا ٧١ی ژنان لە نێو خێزاندا کوژراون و لەسەدا ٤٢ لەلایەن مێردەکانیانەوە کوژراون، باسی پاراستنی کام خێزان دەکەیت؟ لەسەدا ٥٧ی ژنان لە ماڵەوە کوژراون. ئەگەر دەوڵەت دەیەوێت کوشتنی ژنان ڕاوەستێنێت دەبێت ڕێگری لە چەکداربوونی تاکەکەسی بگرێت".
پاشان فیدان عەتاسەلیم ئاماژەی بە ٢٥٩ مردنە گوماناوییەکان کرد کە لەژێر ناوی "خۆکوشتن"دا هەوڵی شاردنەوەیان دەدرێت و وتی: "داواکاری گشتی و دادوەر و پۆلیس ناتوانن بە خۆکوشتن ناویان ببەن، هەر یەکێکیان بە مانای ژیانی ژن دێت. خاوەن ماڵ کێیە؟ ژن نابێتە ئامێری زایندەیی و کۆیلەتان. ماددەی ٦٢٨٤مان نووسی و گوتمان دەیکەین و دەستمان بە سەفەربەری کرد. بەپێی داتاکانی وەزارەتی ناوخۆ لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٢٨٤ ژن و لە ساڵی ٢٠٢٣ ٣٠٩ ژن و لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٢٧٤ ژن کوژراون. بە پێی داتاکانی وەزارەتی ناوخۆ ڕێژەی کوشتنی ژنان زیاد بووە".
کوشتنی منداڵان
لە فیدراسیۆنی گەنجانی فێمینیستەکان گونەش فادیمە قسەی کرد و وتی: "کوشتنی ژنان ڕێکەوت نییە، بە هۆی سیاسەتەکانی ئاکەپە ڕوودەدات. حکومەت دەسەڵاتی خۆی بۆ بەرژەوەندی پیاوان و دژی ژنان بەکاردەهێنێت. ئەمساڵ باسی سیاسەتی خێزانیان دەکرد. ژمارەی ئەو ژنانەی کە لەلایەن باوکیانەوە کوژراون لە زیادبووندایە. لەسەدا ٧٥ی ژنان لە نێو خێزانەکانیاندا کوژراون. لە ساڵی ٢٠٢٣ ژمارەی ئەو کچانەی کە لەلایەن باوکیانەوە کوژراون ٥ کچ بووە، ئەمساڵیش ١٩ ژن بە دەستی باوکیان کوژراون. ئەوەی بەسەر نارینی خوشکماندا هات، ئەوە دەردەخات کە خێزان شوێنێکی باش نییە".
'تێکۆشان بۆ یەکسانی دەکەین'
گونەش فادیمە ئاکشاهین لە درێژەی قسەکانییدا ئاماژە بە بە کوشتنی 'بەگومان'ی ژنان کرد و وتی: "وەزارەت بەرنامەی پەروەردەی پێش هاوسەرگیری لە کەمپەکاندا دەکات. بەرنامە پەروەردەیی و سیاسەتەکانی بنەماڵە هەڵدەوەشێنینەوە و فڕێی دەدەین. کێشەی ژن هاوسەرگیری نییە. نەوەیەکین کە ڕوانگەیەکی یەکسانیخوازانە و ئاڵای ئازادی هەڵدەگرین. با ڕێگامان کراوە بێت و تێکۆشانمان بۆ هەمیشە بژی".