کەجەکە: لە رێگەی ئازادی ژنەوە کۆمەڵگە و ژیان ئازاد دەبن

کەجەکە پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانی رەنجدەرەوە بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند، "لە رێگەی ئازادی ژنانەوە کۆمەڵگا و ژیانیش ئازاد دەبن".

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانی رەنجدەر و تێکۆشەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و سڵاوی ئاراستەی تێکۆشانی ژنان لە گۆڕەپانە نێونەتەوەییەکان کرد و رایگەیاند: "وەک بزوتنەوەی ئازادیی کورد رایدەگەیەنین کە شان بە شانی ژنانین، پشتیوانی لە تێکۆشانیان دەکەین".

کەجەکە لە کەسایەتی سەکینە جانسز (سارا) شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی ژنانی بەبیرهێنایەوە و رایگەیاند، "لەو بڕوایەداین کە لە رێگەی ئازادی ژنانەوە کۆمەڵگا و ژیان ئازاد دەبن".

پەیامەکەی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم جۆرەیە:

"٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانی رەنجدەر و تێکۆشەر پیرۆز دەکەین. سڵاو لە تێکۆشانی ئەو ژنانە دەکەین کە بڕوایان بەوە هەیە کە ئازادی ژنان دەبێتە هۆی ئازادی هەموو مرۆڤایەتی و وەک بزوتنەوەی ئازادیی کورد رایدەگەیەنین کە ئێمە لەگەڵ ژنانین و پشتیوانی خۆمان بۆ تێکۆشانی ئەوان دەردەبڕینەوە.

لە بەرەوپێشچوون و بە کۆمەڵایەتیبوونی مرۆڤایەتدا پێگەی سروشت، هەست و هۆشمەندی ژنان زۆر گرنگە. یەکخستن و دابەشکردن و رایبەتمەندیە کۆمەڵایەتیەکانی ژنان لە بەکۆمەڵایەتیبوونی مرۆڤەکان و بەرەوپێشبردنی ژنانی کۆمەڵایەتی، ئەندێشە، زانست، کولتور و هونەردا رۆڵی پێشەنگایەتی گێڕاوە. ژنان بە رەنجی جۆیان پێشەنگایەتیان بۆ بەرەوپێشچوونەکانی کۆمەڵگا کردووە. لە هەموو بەها و پەرەسەندنێک کە سوودیان بە مرۆڤایەتی و کۆمەڵگا گەیاندووە بەتایبەتی چالاکییە بنچینەیی و گرنگەکانی ژیانی رۆژانە، ژنان رەنجی سەرەکیان بەخشیوە. واتابەخشین بە ژیانی مرۆڤەکان، ئەخلاق و جوانیناسی دەرەنجامی ئەو هەوڵ و هەستانەیە کە ژنان تیایدا بەشداربوون. بە کورتی ئێمە لە هەبوونی مرۆڤایەتی خۆماندا قەرزارباری ژنانین.

ئەو سەردەمانەی کە جەوهەر و رەنگی ژنان لە ژیاندا بە تۆخی دەبینرێن، لە هەمان کاتدا سەردەمانێک بوو، کە ئازادی، یەکسانییان تێدابووە و گوشار و دەسەڵاتداری و داگیرکەرییان تێدانەبووە. مرۆڤایەتی بە هەزاران و دەیان هەزار ساڵ بەم جۆرە ژیا، ژیانی ئەوان لە ناو ئازادی و ئاشتیدا تێپەڕبوو.

کاتێک کە سروشتی کۆمەڵایەتی ژان و ئازادی لە کۆمەڵایەتیبوون دابڕێندرا و لە هەستی ئازادی، یەکسانی، ئاشتی و خۆشەویستی بێبەشکرا، لەلایەن پیاوانەوە کرایە ئامانج، هاوسەنگی ژیان تێکچوو و ژیانی ئازادیخواز، یەکسانیخواز لەسەر بنەمای خۆشەویستی، ئاشتی و دابەشکاری لەناوچوو. لەو رێکەوتەی کە ئەقڵیەتی باڵادەستی پیاو پێشخراوە، ژنان بە گوشار، کۆلۆنیالیزم و توندوتیژی سیستماتیک رووبەڕوو بوون. هەمان ئەو شتانەی بەسەر ژنان هێنراون. بە سەر کۆمەڵگاشدا هێنراون. ئازادی و ئاشتی لەناوبراوە و سەردەمی شەڕ، توندوتیژی، داگیرکەری و قڕکردن دەستیپێکردووە. لەبەر ئەوەی ژنان نوێنەرایەتی کۆمەڵایەتیبوون دەکەن، کاتێک ژنان دەکرێنە ئامانج و ژێردەستە دەکرێن، کۆمەڵکا دەکرێتە ئامانج و ژێردەستە دەبێت.

مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لەبەر ئەوەی ژینگەی ژنان، و جەستەو رەنجی دەمژێت و تاڵانی دەکات، لوتکەی ئەقڵیەتی پیاوسالاری وێنا دەکات. مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هەموو جۆرە ئەندێشە، زانست، تەکنیک، هونەری کردووە بە رەگەزپەرستی و کۆلۆنیالیستی. مۆدێرنیتەی سەرمایەداریش سیستمێکە کە زیاتر کۆمەڵگا و ژیان دەشکێنێت و تاڵانی دەکات. سیستمێک کە بە باشترین شێوە پەیوەندی مامەڵەی ژن و مامەڵەی کۆمەڵگا دەخاتەڕوو، مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە.

بێگومان ژنان لە سەرەتاوە تا رۆژی ئەمڕۆمان ئەقڵیەتی باڵادەستی پیاو و ژیانی کۆیلەداری، کۆلۆنیالیستی قەبوڵ نەکردووە و خۆڕاگری کردووە. لەسایەی ئەو دژایەتی و بەرخودانەی ژنان، وشیاری ئازادی و ئیرادەی کۆمەڵگا هەموو کات بە زیندوویی ماوەتەوە. لە جەوهەری تێکۆشانی بێ پسانەوەی مێژووی مرۆڤایەتیدا لە دژی سیستمی باڵادەستی، کۆلۆنیالیستی و قڕکردن پەیڕەوکراوە، ژنان هەڵوێستی ئازادیخوازی و خۆڕاگرییان هەیە.تێکۆشانی ئازادیی ژنان لە مێژوودا هەرگیز رووی لە کەمی و لە کزی نەناوە، بە پێچەوانەوە هەموو کات بەرەوپێشچووە و گەورە بووە. گەیشتووەتە ئاستێک کە لە سەردەمی ئێمەدا پێشەنگایەتی بۆ تێکۆشانی ئازادی کۆمەڵایەتی دەکات. لە هەموو شوێنێک ژنان بەرەوپێش دەچن و پێشەنگایەتی تێکۆشان دەکەن. ئێستا بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی لە هەموو شوێنێک تێکۆشانی ئازادی و رزگاری گەش دەکەن.

لە بەرەوپێشچوونی بزوتنەوەکەمان و شۆڕشی کوردستاندا گۆڕانکاری و وەرچەرخان، رەنج و پێشەنگایەتی ژنان رۆڵێکی بنچینەیی گێڕا. بزوتنەوەکەمان هێز و پاڵنەری خۆی لە هێزی ژنان و تامەزرۆیی ژیانی ئازاد وەردەگرێت. شۆڕشی کوردستان بە رەنگ و پێشەنگایەتی ژنان بەرەوپێش دەچێت. بێگومان بەدەستهێنانی ئەو تایبەتمەندییەی شۆڕشی کوردستان، ئەنجامی مامەڵە و هەڵوێستی رێبەر ئاپۆیە. رێبەر ئاپۆ ئازادی ژنان لە چەقی تێکۆشان دانا و بەهایەکی زۆری بۆ ژنان دانا، رێگەی لەبەردەم رێکخستنبوون و ئیرادەی ژنان کردەوە. ئەوەش بزوتنەوەکەمان و شۆڕشی کوردستانی جیاوازکرد، ژنانی بەهێز کرد و هێزی پێبەخشین. رێبەر ئاپۆ بۆ بەرەوپێشبردنی وشیاری و تێکۆشانی ئازادی ژنان رەنج و هەوڵدانێکی زۆری ئەنجامدا. لە رێگەی ئەو مامەڵە و نزیکایەتیە بیردۆزی و فەلسەفیەی بەرەوپێشی برد، مۆدێل و پاڕادایمێکی نوێی ژیانی لەسەر بنەمای ئازادی ژنان پەرەپێدا. ئەو رەنجەی رێبەر ئاپۆ ئەمڕۆ لە هەموو جیهان لەلایەن ژنانەوە دەبینرێت، نرخی بۆ دادەنێن و خاوەنداری لێدەکەن. ژنان لەپێناو ئازادی رێبەر ئاپۆدا لە ریزەکانی پێشی پێشەوە بەشدارن و پێشەنگایەتی بۆ هەڵمەتی ئازادی دەکەن. ئێمە ئەو هەڵوێستەی ژنان زۆر بە واتا، بە نرخ دەبینین و لەم رۆژە واتادارەدا جارێکی دیکە سپاسی هەموو ژنان دەکەین.

لەتێکۆشانی ئازادیی ژنانی کوردستاندا  کە کاریگەری کردووەتە سەر جیهان، بە هەزاران و دەیان هەزاران ژن شەهیدبوون. لەو تێکۆشانەدا کەسایەتی گەورەی رێبەر و پێشەنگی وەک سەکینە جانسز-سارا هەڵکەوتوون، کە ناسنامە و کەسایەتی تێکۆشانی ئازادی ژنانیان داڕشتووە. رێبەر ئاپۆ رایگەیاند کە تێکۆشانی ئازادی ژن تێکۆشانی سەکینە-سارایە. ئێمە لە کەسایەتی هاوڕێ سەکینە-سارادا کە لە جیهانیبوونی تێکۆشانی ئازادی ژنانی کوردستاندا رۆڵی گەورەی گێڕا، سەرجەم شەهیدانی ئازادی ژن بە رێز و پێزانینەوە بە بیر دەهێنینەوە. لەو بڕوایەداین کە ئەگەر ژنان ئازاد ببن، کۆمەڵگا و ژیانیش ئازاد دەبن. بەو بڕوایەوە، ئێمە جارێکی دیکە ٨ی مارس لە سەرجەم ژنان پیرۆز دەکەین، پشتیوانی خۆمان بۆ تێکۆشانی ئەوان دەردەبڕینەوە و سەرکەوتنی گەورەیان بۆ دەخوازین".

هـ . ب