ڕێکخستنەکانی ژنان لە ڕوسیا بۆ ساڵوەگەڕی جینۆسایدی ئێزیدییەکان سەردانی پارتەکانیان کرد

کۆمەڵێک ژنی کورد بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ساڵوەگەڕی قڕکردنی ئێزیدییەکان لە شەنگال، سەردانی پارتە هەرێمییەکانی ڕوسیایان کرد و بانگەوازی هۆشیارکردنەوە کرا.

بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ١٠هەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی ئیزیدییەکان کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا لە لایەن چەتەکانی داعشەوە، دوای چۆڵکردنی پەدەکە و حکومەتی عێراقی لە هەرێمەکەدا، پێکهێنرا، لەسەرانسەری جیهاندا چالاکی جۆربەجۆر ئەنجام دەدرێت. لەو چوارچێوەیەدا نوێنەرانی ڕێکخستنەکانی ژنانی کورد لە ڕوسیا بەمەبەستی سەرنجڕاکێشان بۆ سەر کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان، سەردانی پارتە هەرێمییەکانی ڕوسیایان کرد و ناڕازبیوونی خۆیان پیشاندا.

لەو سەردانەدا سەرۆکی تەژەکە-ن جولیتا ئارام، نوێنەری ڕێکخستنی کۆمەڵگەی ئێزیدیخان عەکا کۆلیخان، گوهارا حەسەن ئەندامی TCNJK، سەردانی سەرۆکی بەشی سۆشیال-دیموکراتیکی پارتی ڕوسیا ئۆلگا نیکۆلایڤانایان کرد.

لە سەردانەکاندا جولیتا ئارام باسی لە دۆخی ئێستا و میژووی قڕکردنی ئێزیدییەکانی شەنگال کرد ئاماژەی بەمەدا: "بە گوێرەی ئایدۆلۆژیایی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ژیانی یەکسان بە ژنی ئازاد و سەربەخۆوە دروستدەکرێت. لە مێژوودا ژنان زۆرترین ئازاری چەشتووە. بۆیە پێویستە لەمرۆدا ژنان بۆ پێکهێنانی ژیانی یەکسان و ئازاد تێبکۆشێت و خۆی بە بەرپرسیار بزانێت. لەم ڕووەشەوە هیواداریین ئێوە وەک نوێنەری ڕێکخستنەکانی ژنان ڕۆڵتان هەبێ."

لە دوای دیدارەکەدا دیاریی درا بە نوێنەرانی ژنان و لە کۆتاییدا ئۆلگا نیکۆلایڤانا باسی لەوەکرد؛ بەرخۆدانی ژنانی کورد بە شکۆوە هەڵدەسەنگێنرێت و بۆ پێکهێنانی داهاتوویەکی دوور لە جەنگ پێویستە ژنان پشتگیری لە یەکدی بکەن.