کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا: ١٩ی تەمموز بۆ ژنان شۆڕشێکی مێژووییە
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ساڵیادی دروستبوونی شۆڕشی ١٩ی تەمموزی پیرۆزکرد و وتی: "شۆڕشی ١٩ی تەمموز بە پێشەنگایەتی ژن، شۆڕشی دیموکراسی، ئازادی، یەکسانی و سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەیە."
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ساڵیادی دروستبوونی شۆڕشی ١٩ی تەمموزی پیرۆزکرد و وتی: "شۆڕشی ١٩ی تەمموز بە پێشەنگایەتی ژن، شۆڕشی دیموکراسی، ئازادی، یەکسانی و سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەیە."
کۆمەڵەی ژنای زەنوبیا بە بۆنەی ساڵەوەگەڕی دروستبوونی شۆڕشی ١٩ی تەمموزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە شۆڕشی ١٩ی تەمموز بە پێشەنگایەتی ژن شۆڕشی دیموکراسی، ئازادی، یەکسانی و سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەیە و وتراوە: "شۆرشی ١٩ی تەمموز ئاگری ئازادی لە دڵی ژناندا گەشاندەوە و پێشکەوتنی گرنگی لە ناو کۆمەڵگەدا هێنایە ئاراوە. ئیدی ئەم شۆرشە بووە بە شۆڕشێکی مێژووی بە تایبەت لە ڕووی ئازادی ژنانەوە."
لە پەیامەکەدا ئەوە دەستنیشانکراوە لەگەڵ شۆڕشدا ژنان لە هەموو گۆڕەپانەکانی؛ سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و سەربازییەوە جێگەی خۆیان کردەوە و بە پێکهێنانی سیستەمی هاوسەرۆکایەتیەوە بەشێوەیەکی ڕاستەقینە بەشدارن لە بەڕێوەبردنی هەرێمەکەدا.
لە پەیامەکەدا شەهیدانی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز و شۆڕشی ١٩ی تەمموز یادکراونەتەوە و بەڵێنی پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش دراوە و لە کۆتاییدا ئاماژە بەوەکراوە: "ئامانجمان ڕزگارکردنی ڕێبەری مرۆڤایەتی، ڕیبەر ئاپۆیە لە گرتووخانەی ئیمراڵی و ناساندنی بەڕێوەبەری خۆسەرمانە لە لایەن جیهانەوە."