کۆمیتەی زیندانیانی پاژک داوای یەکڕیزی لە ژنان کرد

کۆمیتەی زیندانیانی پاژک ٢٥ی تیشرینی دووەم بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای لە هەموو ژنان کرد لە دەوری هەنگاوی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری دیموکراتیک بۆ کێشەی کورد' کۆببنەوە.

کۆمیتەی زیندانیانی پاژک بە بۆنەی ٢٥ی تیشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:

"لەناو سۆمەرییەکاندا ئەو ناوچەیەی کە وەک سەرچاوەی توندوتیژی دروستکرا زیگورات بوو. ڕائهیبەکانی سۆمەری بەو میتۆلۆژییە دروستکراوە بناغەکانی توندوتیژییان دانا. ئەم میتۆلۆژییە هەنگاو بە هەنگاو لەلایەن ڕاهیبەکانی سۆمەرییەوە بە هێزی ڕازیکردنی کۆمەڵگا بنیات نراو و پێشخرا. بە شارەزاییەکی زۆرەوە ئەم کارە هەژموونییە کارێکی زانستی نەبووە، بەڵکو لەسەر بنەمای باوەڕ ئەنجامدرا، لە کۆمەڵگای نیۆلیتیکدا ژن بۆ ئەوەی کۆمەڵگا لەسەر پێی خۆی بمێنێت خاوەن کولتوورێکی بەهیز، معنەویات و باوەر بووە. لەم قۆناغەدا پیاوی هەژموونی هەوڵ دەدات لە سەردەمی بەردینی نوێدا ژنان دایک لەناو ببات و سیستەمی خۆی بنیات بنێت. لەو میتۆلۆژییەدا تایبەتمەندی خودا و خوداوەندەکان دیاری دەکرا بۆ دیاریکردنی پێگەی کۆمەڵایەتی ژن و پیاو. بەپێی ئەمە خوداوەندە نێرەکان بە هەموو شێوەیەک هەوڵی گەورەکردنیان دەدرا، و خوداوەندی ژنیش وەک خودایەکی فێڵباز، دز و ئەهرەمەن پیشان دەدرا. ڕاهیبەکانی سۆمەری بۆ ئەوەی کاریگەری ژن لە کۆمەڵگادا بشکێنن، دەیانزانی کە هێزی توندوتیژی بەتەنها بەس نییە، بۆیە هێرشیان کردە سەر عەقڵ و کولتووری ژن. بەم شێوەیە بناغەی سەرەتایی توندوتیژی مێژووییان دانا. لە ئەنجامی ئەمەشدا مێشک و ئایدیۆلۆژیکی پیاوسالاری هەژموونگەرایی لە هەموو کایەکانی ژیاندا جێگیر بوو. مێشکی باڵادەستی پیاو بۆ ئەوەی ژنان بخەنە ژێر ڕکێفی خۆیان وەک سیاسەتێکی بنەڕەتی بۆ بەشدار کردنی ژنان لە سیستەمەکەیاندا ئەم کارەیان ئەنجامدا.

ئەم سیستەمە لەگەڵ مۆدێرنیتی سەرمایەداریدا هێندەی تر قووڵ بووەوە، بوو بە سیستەم و لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە گۆڕا بۆ کوشتنی ژن. ئەو سیستەمە سەر تا پێ، ژنانی کرد بە ئامرازێک بۆ قازانج و دەسەڵاتی خۆی. کولتوری دەستدرێژی کردن قووڵایێێکی مێژوویی هەیە. هەر بۆیە توندوتیژی تەنها لە ڕووی جەستەیی و دەروونییەوە ئەنجام نادرێت. لەگەڵ شارستانیەت و مۆدێرنیتی سەرمایەداری کە دوا ئاستی خۆیەتی، گۆڕاوە بۆ کولتووری ژیان. سیستەمی عەقڵی کوژەر و دەسەلاتداری پیاو کە کاریگەری لەسەر هەموو کایەیەکی ژیان هەبووە، هەمان ڕێبازی هەژموونگەرانەی پیاوانە لە دژی ژنان لە هەموو شوێنێکدا نیشان دەدات. دەکرێ بڵێین ڕەفتار و ئەقلییەتی ڕەگەز پەرستی کۆمەڵایەتی لە هەموو کایەکانی ژیاندا تەشەنەی کردووە، گۆڕاوە بۆ عەقڵێک کە پێناسەی ژیان، تێڕوانین، قسە، بیرکردنەوە و هەستی هەر ژن و پیاوێک دەکات. سیستەمی پیاوسالاری بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی لە سەر پێ بهێلێتەوە، ژنی کۆیلە دروست دەکات، و دەیەوێت لە کەسایەتی ئەواندا درێژە بە بوونی خۆی بدات.

لە مێژووەوە تا ئەم سەردەمە لە هەموو شوێن و کاتێکدا، ژن بووەتە ئامانجی سیاسەتی توندوتیژیی سیستەمی هەژموونی پیاو. دەکرێ بڵێین ژیانی هەر ژن و پیاوێک پێناسە دەکات، لەژێر ناوی مۆدێرنیتەدا، جێگای خۆی لە مێشکی کۆمەڵگادا دەکاتەوە و دەگۆڕێت بۆ شێوازێکی ژیان.

هیچ سیاسەتێکی توندوتیژی نەماوە کە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە تاقییان نەکردبێتەوە

بە تایبەتی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە ساڵی ٢٠١٤ بە ناوی 'پلانی شکست' بۆ تێکشکاندنی تەڤگەرەکەمان لە زیندانەکان هیچ شێوازێکی توندوتیژی نەما کە بەرامبەر هاوڕێ ژنەکانمان بەکارینەهێنابێت. هەموو ئەو زیندانانە بە پێی ئەلفوبێی تورک دروستکراون، کراونەتە شوێنی ئەشکەنجە و مەرگ. ئەو زیندانانەی کە تازە دروستکراون بوونەتە شوێنی ئەشکەنجە و کۆشتینی هەڤالانی ژنمان. وەک چۆن فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە زیندانەکاندا هاوڕێ ژنەکانمان دەکوژێت و دواتر بۆ ئەوەی تاوانی پاسەوانەکانی بشارێتەوە دەڵێت خۆیان کوشتووە، لە مێژوودا ژنانێک بە ناوەکانی پاتریا، مینەرڤ و ماریا تێرێزا، کە وەک خوشکی میرابێل ناسراون، لە زیندانەکاندا، دوای ئەوەی کە سەردانی هاوسەرەکانیان کرد، لەلایەن حکومەتی فاشیستەوە دەستدرێژییان کرایە سەر و بە شێوەیەکی دڕندانە کوژران. بە مەبەستی پەردەپۆشکردنی تاوانەکانی حکومەتی فاشیست ئەو ژنانە وەک ئەوەی لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدابێت پیشاندران.  

بۆ شاردنەوەی کارەساتی خوشکەکانی میرابێل و پەردەپۆشکردنی تاوانباری پیاوەکانیان، حکومەتی فاشیستی تروژیلۆ لەو کاتەدا بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە خوشکەکانی میرابێل دوای هاتنە دەرەوەیان لە زیندان لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستداوە. بەڵام خوشکەکانی میرابێل وەک ژنانێکی بوێر ڕووبەڕووی ستەمی ڕژێمی فاشیست بوونەتەوە و لە زیدان بەرخۆدانێکی گەورەیان کرد و ناویان لە لاپەرەکانی مێژوودا نوسرا. ئەم ڕووداوە لە ٢٥ی تشرینی دووەم  لە سەرانسەری جیهاندا بوو بە ڕۆژی پشتیوانی و تێکۆشان دژی توندوتیژی لەسەر ژنان.

بانگەوازی یک ڕیزی لە هەموو ژنان کرا

لە ٢٥ی تیشرینی دووەم ژنانی جیهان وەک ڕۆژی یکڕیزی و تێکۆشان دژی توندوتیژی لەسەر ژنان کۆدەبنەوە. ئێمە ئەمڕۆ داوا لە هەموو ژنان دەکەین کە لە دەوری هەنگاوی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری دیموکراتیک بۆ کێشەی کورد" کۆببنەوە، یکبگرن لە پێناو پەرەپێدانی تێکۆشان و بەرخۆدانی هەڤاڵانی ژن کە لە زیندانەکانی دەوڵەتی فاشیست ڕووبەرووی توندوتیژی دەبنەوە.