کۆنفرانسی ژنانی مامۆستای مەخمور کۆتاییهات

کۆنفرانسی دوو ڕۆژەی ژنانی مامۆستا بە هەڵبژاردنی بەڕێوەبەری نوێ کۆتاییهات.

پێنجەمین کۆنفرانسی ژنانی مامۆستای مەخمور لە ماڵی گەل، بە بەشداری ١٠٠ ئەندام و بە دروشمی "بە ڕۆحی ئەسمەکان، هێڤیەکان، ئاماراکان و بەروڵاتەکان تێکۆشان بکەن، ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکەن" بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، لە دووەمین ڕۆژی کۆنفرانسی ژنانی مامۆستای مەخموردا، خەباتی دوو ساڵ کاری ڕێکخراوەیی هەڵسەنگێنرا، پاشان ڕێنمایی و ڕەشنوس خوێندرایەوە و بڕیاری لێدرا، هەروەها ٧ ئەندامی بەڕێوەبەری نوێ پێکهات کە ماوەی دوو ساڵ خەباتی خۆسەر بەڕێوەدەبەن.

دوای تەواوبوونی کۆنفرانسەکەش بێریڤان کایا، هاوسەرۆکی بەشی پەروەردە، وتاری کۆتایی کۆنفرانسی خوێندەوە.

بێریڤان کایە لە سەرەتادا هەڵبژاردنی بەڕێوەبەری نوێی پیرۆزکرد و ئاماژەی بەوەدا کە لەم بارودۆخەدا بەستنی ئەم کۆنگرەیە سەرکەوتنی گەورەیە، بارێکی قورستر کەوتە سەر شانمان، بەهۆی ئەو بارودۆخەی کە ئێستا تێیدا هەین، بۆیە دەبێت کەکاری زیاتر و باشتر بکرێت، هەروەها وتیشی: باوەڕیی خۆبەڕێوەبەری لەم کۆنفرانسەدا زیاتر دەرکەوت بۆ ئەوەی بتوانین ڕەنگ و نوێنەرایەتیی خۆمان بۆ ژنان بەگشتی دەرببڕین، بەم کۆنفرانسە دەتوانین بەو بڕیارانەی کە دەرمان کردن، پەرە بە کارەکانمان بدەین تا ڕەنگی ژنان و توانایان زیاتر دەربخەین.

لەکۆتایدا وتیشی: هیواخوازین کە ببینە باشترین وەڵام بۆ خوێندکارانی ژنی گەنج، هەڤاڵانی نوێ کە لەبەڕێوەبەرایەتیدا هەڵبژێردران هیوادارین هەریەکەیان جۆرێکی جیاواز و بەهێزەوە گرنگی بدەنە بواری پەروەردە و فێرکردن.

ڕ.ح