کۆنگرە ستار شەهیدکردنی هێڤا عەرەبۆ شەرمەزار کرد

کۆنگرە ستار شەهیدکردنی ئەندامی کوردیناسیۆنی کۆنگرە ستار هێڤا عەرەبۆی شەرمەزار کرد و گوتی: "دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە تاوانی جەنگی ئەنجامدا و ژنێکی شۆڕشگێڕی شەهید کرد".

ڕاگەیاندراوەکە لە یاریگای ١٢ی ئادار لە شاری قامیشلۆ لە لایەن ئەندامی کوردیناسیۆنی کۆنگرە ستار شیراس حەمۆ خوێندرایەوە.

ڕاگەیاندراوەکە بەمجۆرەیە:

"جارێکی دیکە دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان تاوانی جەنگی ئەنجام دا و ژنێکی شۆڕشگێڕی بە ئامانج گرت. جارێکی دیکە دووژمنایەتیی لە بەرانبەر ژنان و دڕندەیی خۆی لە پێش چاوی جیهان بەردەوامی پێ دەدات. لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا کە ئەندامی کوردیناسیۆن هێڤا عەرەبۆ بە ئامانجی ڕێکخستن لەگەڵ ژنانی باشوور چاوپێکەوتن بکات، لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە بە ئامانج گیرا و شەهیدبوو.

بە تایبەت بە ناوی تەواوی ژنانی ئازادیخواز ئەم هێرشە فاشیتسەی دەوڵەتی توەک شەرمەزار دەکەین و سەرەخۆشی لە بنەماڵە وڵاتپارێزەکان و ژنان و گەلی کورد دەکەین. لە کەسێتی هاوڕێ هێڤا عەرەبۆدا سەری ڕێز دادەنوێنین لە بەرانبەر تەواوی شەهیدانی ئازادی و بە قەرزاری یادییان دەکەینەوە.

دەوڵەتی تورک تاوانێکی نوێ لە تاوانەکانی خۆی لە دژی مرۆڤایەتی زیاد کرد. شەهیدکردنی ژنانی شۆڕشگێڕ، ژنانی ئازادیخواز بوو بە ناسنامەی ئەم دەوڵەتە فاشیستە. بەم شێوەیە دەیەوێت ئیرادەی ژنان بشکێنێت و تەسلیمیان بکات، بەڵام دەبێت لە بیری نەکات لەگەڵ هەر شەهیدێک ئیرادە و پێداگریمان بۆ ئازادی و سەرفەرازی و ڕۆحی تۆڵەکردنەوە لە دژی ئەم سیستەمە فاشیستە و زاڵمە بڵندتر دەکات.

هێڤا عەرەبۆ کە ناوی ساڵیحە ڤیان دەناسرا ساڵی ١٩٨١ لە شاری درباسیەی ڕۆژئاوای کوردستان لە دایک بوو، لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا کە کەلتوور و زمان و ناسنامەی خۆی گەورە بوو. لە تەمەنی ١٦ ساڵییدا بەشداری خەباتی سیاسی دەبێت و لە نێو خەباتی ڕێکخسنی گەلدا جێ دەگرێت. وەک گەنجێکی کورد بۆ ئازادی گەلەکەی و ئازادی ژنان لە ساڵی ٢٠٠ چووە چیاکانی کوردستان.

لە ڕۆژهەڵات، باشوور و ڕۆژئاوا بۆ ئەوەی گەلی کورد و ژنان بە ڕێکخستن بکات تێکۆشانێکی بێ هاوتای بەڕێوەدەبرد. هەڤاڵ ساڵیحە باوەڕی بە یەکێتی گەلی کورد هەبوو، بۆ ئەوەی سنوورەکان کە لە مێشک و دڵمان دروستکراوە هەڵوەشێنێتەوە و بۆ یەکێتی گەلی کورد بە ئیشقێکی مەزنەوە تێکۆشانی دەکرد.

هاوڕێ ساڵیحە لە کەسێتی خۆیدا شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی پێکهێنا بوو، بۆ ئەوەی شۆڕش بکات بە کەلتوور و ژیان ڕەنجێکی مەزنی دا. نەک تەنها بۆ ژنانی کورد، لە هەمانکاتدا بۆ ئەوەی ژنانی عەرەب تێکۆشانی دەکرد. دوای ڕزگار کردنی هەرێمەکانی ڕەقە، مەنبج، تەبقە و دێرەزوور لە داعش، هەڤاڵ ساڵیحە بۆ ئەوەی ڕێکخستنی ژنان دامەزرێنت و زانستی ئازادی لە نێو ژناندا بڵاو بکاتەوە و ژنان بکات بە خاوەنی ئیرادە و بەشداری هەموو کایەکانی ژیان بکات و ببیتە نموونەی ژنێکی شۆڕشگێڕ کە هەموو ژنان بتوانن هێزی لێ وەربگرن و پێشەنگی خۆیانبن.

هەڤاڵ سالیحە یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بوو؛ بۆ ئەوەی کە هەموو ناسنامەکان بەشدارببن، بۆ ئەوەی ژنان بە شێوەیەکی یەکسان لە نێو سیستەمی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییدا جێ بگرن و دیموکراسی ڕاستەقینە جێبەجێ بکرێت خاوەن ڕەنجێکی مەزنبوو.

هەڤاڵ ساڵیحە بە باوەڕی ئەوەی کە شۆڕشی ژن بناغەی شۆڕشی کۆمەڵگەیە، لە کۆنگرە  ستار جێگەی خۆی گرت و تا کۆتایی وەک ئەندامی کوردسیناسیۆن کاری بەڕێوەدەبرد.

مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە هەڤاڵ ساڵیحە لە ڕێپێوانی خۆییدا بۆ ئازادی گەلی کورد و ئازادی ژناندا شۆڕشگێڕێکی بێ سنوور بووە، هەربۆیە لە هەر چوارپارچەی کوردستاندا لە دڵی گەلی کورد و هەموو ژیان جێی گرت.

دەوڵەتی تورکی بکوژ و فاشیست دەبێت بزانێت کە تا زیاتر ژنان بەم شێوەیە بکاتە ئامانج، تووڕەییمان و ڕۆحی تۆڵەسەندنەوە و پەیوەندیمان بە هێڵی ئازادییەوە مەزنتر و بەهێزتر دەبێت. ئەو ئاڵایەیی کە هاوڕێ ساڵیحە بڵندی کردبوو ئەمڕۆ سەدان هەزار ژن لە ژێر ئەو ئاڵایەدا دەڕۆن. قوربانییدا چەند گەورە بێت و بە ئازار بێت، ناتوانێت بمانگەڕێنێتەوە بۆ ژیانێکی کۆیلایەتی و سەرنەوی کردن.

لە کۆتاییدا دەڵێین بەڵێن دەدەین بە هاوڕێ ساڵیحە و تەواوی شەهیدان کە تۆڵەی ئەوان بکەینەوە و جەخت دەکەینەوە شۆڕشی نەتەوەی دیموکراتیک و شۆڕشی ژنان سەردەخەین."