'کۆنگرەی ستار خۆی لەسەر شۆڕشی بیرکردنەوە بونیاد دەنێت'

وتەبێژی کۆمیتەی پەروەردەی کۆنگرەی ستار گولستان گولۆ وتی: "پرسی ژن لەناو کۆمەڵگادا پرسێکی بنەڕەتییە. لەبەر ئەمە کۆنگرەی ستار خۆی لەسەر شۆڕشێکی فکری بونیاد دەنێت."

وتەبێژی کۆمیتەی پەروەردەی کۆنگرەی ستار گولستان گولۆ، دەربارەی کارەکانی کۆنگرەی ستار بۆ ئاژانسی هەواڵی فورت (ANF) قسەیکرد.

گولستان گولۆ ئاماژەی بەوەکرد 'کۆمیتەی پەروەردەی' لە ژێر چەتری کۆنگرەی ستاردا ڕێکخستنکراوە و هەڵگری ڕۆڵیکی گرنگە و وتی: "لەبەرئەوەی لە کاتی دامەزراندی کۆنگرەی ستارەوە، کاری پەروەردەی بنەڕەتی و گرنگە." کۆمیتەی پەرەوەردەی یەکێکە لە لایە گرنگەکانی سیستەمی کارکردنی کۆنگرەی ستار. پرسی ژن پرسێکی بنەڕەتی کۆمەڵگایە، بۆیە کۆنگرەی ستار لەسەر شۆڕشی بیرکردنەوە خۆی بونیاد دەنێت. لەم ڕێگەیەوە دەیەوێت گوشار و چەوساندنەوەی هەزاران ساڵە لەسەر بیر و جەستەی ژن نەهێڵێت، بە فکر، ئایدۆلۆژیا و هۆشیارییەکی نوێوە خۆی بونیاد بنێتەوە و ببێت بە خاوەن ڕۆڵ و ئیرادە.

بۆیە دەڵیە دەڵێین کۆنگرەی ستار لە ناو کۆمەڵگادا هەڵگری ئەرک و ڕۆڵێکی مێژوویە. لە هەمان کاتدا پەوەروەردە مافێکی بنەڕەتی مرۆڤە و بە تایبەت بۆ ژانان. کۆنگرەی ستار بۆئەوەی کاریگەری زیاتری هەبێت لە ناو کۆمەڵگادا و بڵابێتەوە، لە سەر شێوەی کۆمۆن، ئەنجومەن، ئەکادیمای شارەکان، ئەکادیمی و ئەنجومەنی گشتی ڕێکخستنی خۆی دەکات. لەبەر ئەمە ژنان لە پێش هەموویەوە لە کۆمۆنەکانەوە پەرەوەردە وەردەگرێت.

لەو جێگەیە بۆ ماوەی ڕۆژێک یا دوو ڕۆژ سیمیناری پەرەوەردەی پێشکەش دەکرێت. هەر وەها لە ئاستی شارەکاندا ئەکادیمیامان هەیە و خولی پەرەوەردەی بۆ ماوەی ٢٠-٢٥ڕۆژ دەدینەوە و لەو خولانەوە ئەنجامی باش کەوتۆتەوە. دوای پەروەردەکە گۆڕانکاری جدی و کاریگەر لەو ژنانەدا دروستبووە و سەرلەنوێ خۆیان دەناسنەوە. حەقیقەتی سیستەمی هەژمونگەرای هەزاران ساڵە دەبینین.

بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی خولەکان دەوترێنەوە

لە ساڵی ٢٠٢٣دا کاتێک ئەکادیمیای برانشانمان دامەزراند. کەسانی پەرەوەردەکاری تێدایە کە دەتوانن لە ناوکۆمەڵگادا پەرەوەردە پێشکەشکەن. لە ئەکادیمیای زەینەب سارۆخان ژنان لە هەموو ڕویەکەوە خۆیان پەروەردە دەکەن. لەم خولە پەرەورەدانەدا لەسەر بابەتەکانی ژنلۆژی، مێژووی ژن، مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوین و سۆسۆلۆژیایی ئازادی ژن، لە لایەن پەرەوەردەکارنانەوە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی پێشکەش دەکران و کاریگەری و دەرنجامی باشی هەبووە.

ئەکادیمیایی پەرەوەردەی ژن لەیلا ئاگر هەیە. هەروەها لەسەر ئاستی کانتۆنەکان ئەکادیمیای ژنانمان هەیە. سەرەتا لە کۆمۆنەکانەوە دەست بە پەرەوەردەی ژنان دەکەین، دواتر لە ئەکادیمیای شارەکان، ئەکادیمیای کانتۆنەکان و کۆتا پەرەوەردە بە پەرەوەردەی گشتیە. بێگومان هەر یەک لەم پەروەردانە کاتێکی تایبەتی خۆی هەیە، هەندێک لە پەروەردەکان بۆ ماوەی مانگێکە، هەندێکیشیان بۆ ماوەی سێ مانگ دەخایەنێت.

لەسەر ئەم بنەیایە دەستمان بە هەنگاوەکانی خۆمان دەکەین. لەم کاتەدا بۆ ٨ی ئادار هەنگاوێکمان دەستپێکردوە. کۆمیتەی لە هەموو گوند و شارەکان باسی گرنگی و ماناداری ٨ی ئادار دەکات. بۆیە کۆمیتەی پەرەوەردەی لە ناو کۆمەڵگادا هەڵگری ڕۆڵێکی گرنگە. یەکێک لە ئامانجەکانمان پێگەیاندی کادرانی پێشەنگە لەم ئەکادیمیانەوە."

گولستان گلۆ ئاماژەی بەوەدا کۆنگرەی ستار بە گرنگیەوە بۆ ژنان کاردەکات و وت: "بەڵام لە کارەکانیشماندا گرنگی بە پیاو دەدەین. ڕێبەر ئاپۆ وەک ئەرکێکی سەرەکی پەروەردەکردنی پیاوانی داوە بە دەست ژنانەوە، ڕێبەر ئاپۆ دەڵیت 'ژن نەک تەنها خۆی، بەڵکو دەبێت پیاوانیش پەروەردە بکات. پەیوەست بەم بابەتەوە چەندین پرۆژەمان ئامادەکردوە بۆ پەروەردەکردنی پیاوان. بەڵام ئەم بابەتە زەحمەتیەکی زۆری هەبوو. چونکە پیاوان پەروەردەکرنی وەک پێوست نەدەزانی. سەڕەرای ئەمانەش کاری پەرەوەردکرنمان بەردەوام بوو. لە هەموو شارەکان پەروەردەی سێ ڕۆژەمان بۆ پیاوان هەبوو.

دەتوانم بڵێم کاریگەری ئەنجامی باشی هەبوو لە ناو کۆمەڵگادا. پەروەردەکردنی پیاو لە لایەن ژنەوە هەنگاوێکی مەزن بوو. بۆیە پەرەوەردەکردنمان بۆ پیاوان بەردەوامە و چەندین پیاو بەشداری خولە پەروەردەییەکان بوون. پێش ماوەیەکی کەم خولێکی پەرەوەردەی  ٢٨ ڕۆژەمان بۆ پیاوان  لە ڕەقە ئەنجام دابوو. دەرنجامێکی باش لە کەسێتی پیاوانی بەشداربوودا دروستبوو."

لە کۆتای قسەکانیدا گولستان ئاماژەی بەوەکرد پڕۆژەکانیان بەم شێوە بەردەوام دەبێت و لە ئێستا و داهاتووشدا خولەکانیان بەم شێوە درێژەی دەبێت.