کەرکوک، پێشانگاکەی "ڕەژاک" تایبەت بە کیمیابارانی هەڵەبجە کۆتایی هات

کەرکوک، پێشانگای (ژنان قوربانی یەکەمی جەنگن) کە لەلایەن "ڕەژاک"ەوە ڕێکخرابوو، دوای سێ رۆژ لە بەردەوامی کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

  لە تایم سەنتەر مۆڵ لە شاری کەرکوک، لە ٣٦هەمین ساڵیادی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، بۆ یادکردنەوەی ئەو کارەساتە مەزنە، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان "ڕەژاک" لەژێر دروشمی (ژنان قوربانی یەکەمی جەنگ) بە نمایش کردنی ١٢٠ وێنە پێشەنگایەکی فۆتۆگرافی دۆکیومێنتەری ساز کرد کە تیدا فۆتۆی قوربانیانی ئەو تاوانە نمایش کران کە فۆتۆکانی ناو پێشەنگاکە گوزارشت بوون لە قوربانیدان و کۆمەڵکوژی گەلی کورد و جەخت لەوە کرایەوە کە ژنان قوربانیانی یەکەمی جەنگ و جینۆسایدەکانن.

 پێشەنگاکە بەدەستپێشخەری ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان "ڕەژاک" و بەهاوکاری هونەرمەند مەهدی شەفیق کرایەوە کە ئەو هونەرمەندە خاوەن ١٥٠ هەزار وێنەی دۆکیومێنتارییە، و لە پێشەنگاکەدا ١٢٠ وێنە نمایش کران کە پێکهاتبوون لە وێنەکانی کارەساتی هەڵەبجە و کۆڕەوە مەزنەکەی گەلی باشوری کوردستان، پێشانگاکە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو، ڕۆژانە لە کاتژمێر ١٠ـی بەیانییەوە تا کاتژمیر ١٢ـی شەو بەڕووی ئامادەبووانەوە کراوەیە، هەروەها ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی رۆشنبیری و چالاکوانان و هونەرمەندی شارەکە بەشدارییان لە پێشەنگاکە کرد و تا درەنگانی شەو ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی و خەڵکی شارەکە سەردانی پێشەنگاکەیان دەکرد.

 جێگای ئاماژەیە،  پێشانگاکە دوای سێ رۆژ لە بەردەوام بوونی کاتژمێر ١٢ی شەوی ڕابردوو کۆتایی بەکارەکانی هێنا، لە میانەی سێ رۆژی کردنەوەی پێشانگا بەڕووی هاووڵاتیانی شارەکەدا، پێشانگاکە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و رۆژانە سەدان کەس سەردانی پێشانگاکەیان کرد، هەروەها سەرنجی میدیای بەرفراوانی لێکەوتەوە.

هـ . ب