کەرکوک، سیمینارێکی تایبەت بە 'خۆکوشتنی ژنان و کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا' بەرێوەچوو

لە شاری کەرکوک لە ژێر ناونیشانی 'ژن و مەعریفە'، سیمینارێکی تایبەت بە 'خۆکوشتنی ژنان و کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا' بەڕێوەچوو.

لەشاری کەرکوک و لە درێژەی چالاکییەکانی گروپی شار بۆ مەعریفە، هەفتەیەکی رۆشنبیری سازکرد لە ژێر ناونیشانی 'ژن و مەعریفە' سەرەتای ئەو هەفتە رۆشنبیرییە بە سیمینارێکی تایبەت بە 'خۆکوشتنی ژنان و کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا' دەستیپێکرد.

سیمینارەکە لەلایەن هەردوو ژنە چالاکوانی بواری ژنان سرود ئەحمەد و ئاوێزان نووری نووسەر پێشکەش کرا، لە سیمینارەکەدا ژمارەیەکی زۆری ژنان و چالاکوان و کەسایەتی سیاسی کۆمەڵگای مەدەنی ئامادە بوون، لەسیمینارەکە باس لە هۆکارەکانی پەنابردنی ژنان بۆ خۆکوشتن کرا و هەروەها ئەو ڕێکارانە باس کران کە گرنگن بۆ ڕێگری کردن لە بوونی خۆکوشتن بەدیاردە پاشان بەشداربووانی سیمینارەکە پرسیار و سەرنجەکانیان ئاراستەی هەردوو چالاکوانی پێشکەش کاری سیمیارەکە کرد، پاشان وەڵامی ئامادەبووان درایەوە لەلایەن هەردوو ژنە چالاکوانی پێشکەش کاری سیمیارەکە .

سەبارەت بە سیمیناری 'خۆکوشتنی ژانان و کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا'، ئاوێزان نووری نووسەر و چالاکوانی بواری ژنان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) ووتی: "ئەمڕۆ ئێمە وەکو چالاکوانانی بواری ژنان توانیمان سیمینارێک پێشکەش بکەین دەربارەی خۆکوشتنی ژنان و کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا، کە لە ئێستادا ئەم بابەتە بابەتێکی زۆر هەستیارە نەک تەنها ژنان بەڵکو پیاوانیش پێوەی دەناڵێنن، لە ئێستادا زیاتر ژنان پەنا دەبەنە بەر خۆکوشتن بەهۆی ئەوەی کۆمەڵگا کۆمەڵگایەکی پیاوسالارییە و حوکمڕان پیاوسالارییە هەروەها فشار لەسەر ژنان زیاترن بەهۆی ئەوەی وەکو یاسا بۆ پاراستنی ژنان نییە."

هەروەها سەبارەت بە ناوەرۆکی سیمینارەکە، ئەو نووسەر و چالاکوانی بواری ژنانە ووتی: "ئەوەی لەم سیمینارە گفتوگۆی لەسەر کرا کە هۆکار چیە بۆ ئەوەی ژنان بەنا دەبەنە بەر خۆکوشتن، و چۆن بتوانین ڕێگە چارەیەک بدۆزینەوە بۆ چارەسەری کێشەکانیان و ڕێگری بکەین لەوەی حاڵەتی خۆکوشتن ببێتە دیاردە کە بەداخەوە لەئیستادا حاڵەتی خۆکوشتن زۆر زیادیکردووە."

هەروەها سەبارەت بە چۆنیەتی ڕیگریکردن لە بووني خۆکوشتن بە دیاردە، ئاوێزان نووری ووتی: "پێویستە لەسەر دەزگاکانی ڕاگەیاند، مامۆستایانی ئاینی، ڕێکخراوەکان و مامۆستایانی زانکۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان کە بتوانن ڕێگربن لە لە روودانی حاڵەتی خۆکوشتن."

لەکۆتایدا ئاوێزان نووری نووسەر و چالاکوانی بواری ژنان، سەبارەت بەهۆکارەکانی پەنابردنی ژنان بۆ خۆکوشتن ووتی: "هۆکار زۆرن بۆ ئەوەی ژنان پەنا ببەنە بەر خۆکوشتن وەکو خراپی باری ئابوری، بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا، بەستنەوەی ژنان لەماڵەوە، هەروەها هۆکاری توندتیژی پیاوسالاری دژ بەژنان، نەبوونی متمانە و ناپاکی هاوسەرگیری زۆر هۆکاری دیکە هەن کە وا دەکات ژنان پەنا بەرنە بەر خۆکوشتن."

ژ.ت