کەرکوک، ڕەژاک یادی ژنە تێکۆشەرانی شەهیدی بەرزڕاگرت

لە شاری کەرکوک، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، بەبۆنەی ٨ی مارس بە چالاکییەک یادی شەهیدانی ژنانی تێکۆشەر و شۆرشگێریان بەرزڕاگرت.

 لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان "ڕەژاک" لەچوارچێوەی زنجیرە چالاکییەکانیان بەبۆنەی رۆژی ٨ی مارسەوە بەردەوامن لە چالاکی هونەری و ڕۆشنبیری.

 لە تازەترین چالاکیشدا لەژێر دروشمی "ژن ژیان ئازادی بەرەوە شۆرشی ژنان هەنگاو دەنین" ژمارەیەک پۆستەریان لە سەرتاسەری شاری کەرکوک و ناوەندی شارەکە هەڵواسی، کە ناوەڕۆکی پۆستەرەکان پێکهاتبوون لە وێنەی ژنانی شۆرشگێر و شەهیدی تیکۆشانی ڕێگای ئازادی، لەنێوانیاندا وێنەکانی شەهیدان لە ساکینە جانسز تا فریاڵ سلێمان خالد .

هـ . ب