کەژار لە مانچستەر بە سیمینارێک ٨ ی ئاداری پیرۆزکرد

ڕۆژی شەمە لە شاری مانچستەر ، بە بۆنەی ۸ ی ئادار سیمینارێکی تایبەت بۆ بەرێوەبەری کەژار، میهری رەزایی بەرێوەچوو .

دەستپێکی سمینارەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ شەهیدانی کورد و کوردستان و هەموو ئەو ژنانی قوربانی لە جیهاندا بەڕێوەچوو.

بەرێوەبەری کەژار، میهری رەزایی، دەستپێک وێرای بەخێرهاتنی میوانان و ئامادەبوان ، سوپاسی ژنانی ئامادەبووی کرد.

میهری رەزایی دەستپێک تیشکی خستە سەر مێژوو و گرنگی ٨ ی ئادار بۆ گەلانی ژێردەستە و تایبەت بە ژنانی رۆژهەلاتی ناوین وەک شۆرشێکە، پێویستە هەموو ساڵێک بەگرنگییەوە یادبکرێتەوە و ڕۆڵی ژنان لەم ڕۆژەدا پیشانبدرێت

ڕەزایی تیشکی خستە سەر رەنج و تێکۆشانی ژنان کە چۆن رەنج دەکێشن لە ماڵەوە بۆ ژیانی رۆژانە و هەروەها پەروەدەی سەرەکی خێزان و رێکخستنی ژیانی ماڵ، جگە لەوەی تێکۆشانی ژنان کە بە ڕەنج و ماندووبوونی خۆیان بەرهەمی دەهێنن، لە هەمانکاتدا ژنان شۆڕشگێڕن، ژنان توانیان ئیرادە و مۆراڵ بدەن بە پیاوانش بۆ ئەوەی ببن پارێزەری خاک و نان و ئازادی

میهری ڕەزایی گوتی: "ئێمە شۆرشی ژن ژیان ئازادی لە ئێران بەرز دەنرخێنین، ئەم شۆڕشە بەردەوامە بە پێشەنگایەتی سەرجەم ژنانی ئازادیخواز لە ئێران، چونکوو ئەو زوڵمەی بەرامبەر بە ژنان دەکرێت لە جیهاندا بە تایبەت لەئێران جیهان چاو و گوێی خۆی لێ داخستووە، بۆ ئەوەی دەنگ و ڕەنگی ئەو ئازارانەی ژنانی کوردو گەلانی ئێران نەبینێت ".

هەروەها تیشکی خستەسەر ڕۆڵی ژنانی کورد لە مێژوودا لە نموونەی حەپسەخانی نەقیب و مەستوورەی ئەردەڵانی و ساکینە جانسز و لەیلا قاسم و بێریتان.

پاشان ڕۆڵی ژنی لە دیدی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە نرخاند، داوای کرد لە ژنانی کورد ئاگاداری دیدی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بن لەبارەی ژنەوە تاوەکو بەرەنگاری سیستەمی پیاوسالاری ببنەوە.

پاشان سیمینارەکە بە سەرنج و پرسیارەکانی ئامادەبووان بەردەوام بوو.

سیمینارەکە بە هەڵپەڕکێ و درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی ڕێبەر ئاپۆ" کۆتایی هات.