بابەتی گرنگ

کەژەکە: با بەهێزکردنی بنیاتنانی ژیانێکی ئازاد، ١٨ی نیسان پیرۆز بکەین!

کوردیناسیۆنی کەژەکەدا دەڵێت: "بۆ جیهانێک بە ڕەنگی ژنان و سیستمێکی کۆنفیدراڵی دیموکراتیک بۆ ژنان، بۆ ژیانێکی ئازاد لەگەڵ بەهاکانی ژنان، با ١٨ی نیسان ساڵیادی دامەزراندنی کەژەکە بە بەهێزکردنی بنیاتنانی ژیانێکی ئازاد پێرۆز بکەین."

ساڵیادی دامەزراندنی کەژەکە

کوردیناسیۆنی کەژەکە ڕایگەیاند، "وەک کۆمەڵگەی ژنانی کوردستان (کەژەکە) لە ١٩هەمین ساڵی دامەزراندنی پارتەکەماندا و دەستپێکردنی ٢٠مین ساڵی تێکۆشانمان، بە ڕێزدارییەوە سڵاو بۆ ژنانی بەرخۆدێر و تێکوشەر دەنێرین، هەروەها سڵاو لەڕێبەری کۆنفیدڕاڵیزم ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، کە ئێمەی گەیاندە ئەم ئاستە و هوشمەندی ئازادی پێبەخشین. گەشتی ئازادی ئێمەی ژنان کە بە پێشەنگایەتی هەڤاڵ سەکینە جانسز(سارا) دەستی پێکرد، بە پێشەنگایەتی دەیان هەزار شەهیدی ڕێگای ئازادیی ژن بەردەوامی هەیە. شەهیدانمان پێشەنگانی ڕاستەقینەی ئێمەن و ڕێگامان ڕوون دەکەنەوە. هەموو ڕۆژ بەڵێنی خۆمان نوێ دەکەینەوە تاکوو دەبینە لایەقی شەهیدان، بەردەوام روومان لە ئازادییە. تیکۆشانی ئێمە بە هێزی دەیان هەزار ژنی ناو ڕیزەکانی پارتیمان پاژک و سوپای پاراستنمان یەژا ستار بە بەردەوامی درێژەی هەیە. لە هەموو بەشەکانی کوردستان ژنان خەریکی بنیاتنانی خۆپاراستن، ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی و سیاسی خۆیانن و خەریکە جەماوەری دەبنەوە. لە دژی هەرجۆرە هێرشێکی فاشیستی لەلایەن دەسەڵاتداری پیاوان، مرۆڤکوژ و داگیرکەرانەوە، هەموو ژنان و بەهاکانی ئازادی ژنان و کۆمەڵگا دەپارێزن و دەنگیان بە هەموو جیهاندا بڵاو دەکەنەوە."

سیستەمی کەژەکە سیستەمێکە کە لە پرسی ئازادی ژناندا هەنگاوێک ناگەڕێتەوە

لە بەیاننامەکەی کەژەکەدا هاتووە: "کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی ژنان مۆدێلێکی ژیانی ئەڵتەرناتیڤ و ئازاد پێشکەش دەکات" و دەڵێت: " لە دژی هەموو جۆرە سیستەم، بیرکردنەوە و کردەوەیەکی تاکڕەوانە بەرەو ژیانێکی ئازاد هەنگاو دەنێت". مەبەست ئەوەیە ژنان وەڵامی ئەو پرسیارە بدەنەوە کە چۆن بژین. چونکە سیستەمی کەژەکە سیستەمێکە لە پرسی ئازادی ژندا هەنگاوێک بۆ دواوە نانێت.

بە ڕێپێوانی ئازادی هەڤاڵ سارا تێکۆشانمان دەستی پێکرد، بە ڕێکخستنی یەکێتی ژنانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەژەوەکە) و یەکێتیی ژنانی ئازادی کوردستان (یاژک) بەردەوام بوو، بە تیۆری دابڕان لە عەقڵییەتی پیاوانە، سوپای ژنان، ئایدۆلۆژیای ڕزگاری ژنان قووڵتر بووەوە و بە تیۆری پێکەوەژیانی ئازاد، و پێکهێنانی پارتی ژنان وەک پارتی پێشەنگمان پاژک درێژەی بە تێکۆشاندا، لە ١٨ی نیسانی ٢٠٠٥ەوە، و لە ساڵی ٢٠١٤دا، وەک کۆمەڵی ژنانی بڵند (کەژەبە) درێژەی بە ڕێپێوانی ئازادی خۆی دا، و لەو کاتەوە، وەک کەژەکە لە هەموو جیهاندا دەنگی دایەوە.

کەژەکە بە پاژکەوە کە هێزی پاراستنی و ئایدیۆلۆژیکە، بە یەژا ستار کە هێزی بەرگرییە و کۆمەڵەی ژنانی گەنج کە رێکخستنی ژنانی گەنجە پەرەی بە رێکخستنی کۆمەڵایەتی خۆیدا. ئامانج کۆکردنەوەی ژنانە لە سەرانسەری جیهان بۆ بەدیهێنانی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک لە ڕێگەی پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ ژنان و ڕێکخراوەکانی ژنان لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا، هاوکات خۆ گەیاندنە بە هەموو ژنانی کوردستان.

هەر بەم بۆنەیەوە ڕێبەر ئاپۆ وتی: "دەمەوێت بە ژنانی کوردیش بڵێم، هەڤاڵانی ژنی دڵسۆزی من کە پابەندن بە تیكۆشانی ئازادییەوە، دەبێ لە شاخ و دەشت و شارەکاندا زامنی ئازادیی بن. ئەگینا هەموو شتێک بێمانایە. کەرامەتی ئەوان زامنی ئازادی گەلەکەیانە. بێگومان هێزی ئەم کارەیان هەیە."

لەسەر پشتبەستن بە متمانەی ڕێبەرایەتیمان بە ژنان، کەژەکە لە هەموو بوارێکدا بەرپرسیارێتی پەرەپێدانی تێکۆشانی شکۆمەندانەی بەهاکانی ژنانی، لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژی ئازادیی ژن لە ئەستۆ گرتووە. لەسەر ئەم بنەمایە مەبەستی مسۆگەرکردنی یەکگرتوویی دیموکراتیکی ئازادی ژنانی کوردستانە و هەروەها یەکگرتوویی ژنانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان. ئەم هەنگاوە لە تێکۆشانی ئازادی ژنانی جیهاندا مانایەکی مێژوویی خۆی هەیە و ڕێگا بۆ کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی ژنان دەکاتەوە.

ئێمە لەکاتی تێپەڕاندنی قۆناغێکی مێژوویی بەرەو شۆڕشی ژنان هەنگاو دەنێین

ئێمە بە قۆناغێکی مێژووییدا تێدەپەڕین کە بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان دەڕۆین. ئێمە وەک ژنانی کورد بانگەشەی پێشەنگایەتی تێکۆشانی ئازادیخوازانەی ژنانی جیهان دەکەین. ئێمە لەگەڵ ژنانی هەموو جیهان لە چوارچێوەی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی ژنانی جیهان بە پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک یەکدەگرین. ئێمە لەگەڵ ژنانی هەموو جیهان لە ڕێپێوانێکی پڕ لە بەربەست و مانادار بۆ ئازادی ژنانداین و لەسەر بنەمای دامەزرانی کۆمەڵگەی ژنانی کوردستان- کەژەکە کۆدەبینەوە.

١٩هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی کۆمەڵگەی ژنانی کوردستان- کەژەکە لە هەموو ژنان، هەموو ئەو کەسانەی کە لە هێڵی ئازادی ژندا تێدەکۆشن و ئازادی ژن وەک ئازادی کۆمەڵگا قبوڵ دەکەن پیرۆز دەکەین. گرنگە ئەمڕۆ وەک ڕۆژی لەدایک بوونی بەکۆمەڵ و ژیانەوە و گرتنەبەری هەنگاوی یەکەمی کۆنفیدڕاڵی ژنان ببینین و پیرۆزی بکەین. پیرۆز کردن بە پیرۆزییەوە لە پەیوەندیدایە، ژنی ئازاد بە پیرۆزی خوداوەندی دایک گەورەترین چالاکییە کە مانا بە ڕۆژی ئەمڕۆ دەدات.

وەرن با 18ی نیسان، ساڵیادی دامەزراندنی کەژەکە، بە قووڵکردنەوەی سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتیکی ژنان و جیهانی ژنان و ژیانی ئازاد لەگەڵ بەهاکانی ژنان پیرۆز بکەین. بنیاتنانی ژیانێکی ئازاد پێویستی بە هۆشیاری هەیە. بە ڕەتکردنەوەی ڕێگاکانی زانستی و عەقڵیەتی دەسەڵاتدارییەوە، بنیاتنانی هۆشیاری لەسەر بنەمای ژنولۆژی بنیات دەنێین. هەر ژنێک بە تەنیا مانایەکی گەورەی هەیە و توانایەکی گەورەی لە بەدیهێنانی ئازادیدا هەیە. بەڵام ژنانی ڕێکخستن کراو نوێنەرایەتی سەرجەم کۆمەڵگا و مانای کۆمەڵایەتی بوون دەکەن. وەک کەژەکە ئامانجمان ئەوەیە کە لە ڕێگەی ڕێکخستنی کۆمۆنەکانەوە، ئەنجوومەن، ئەکادیمی و هاوکارییەکانەوە هیچ ژنێک دوور لە ڕێکخستن لەکۆمەڵگاکەماندا نەمێنێ.

هەڤاڵ سارا قیبلەنمایە بۆمان

شێواز، ژیان و تێکۆشانی هەڤاڵ سارا  قیبلەنمایە بۆمان. با هەموو بوارەکانی ژیان بکەینە شەڕێک دژی پیاوسالاری، با دەست بکەین بە بنیاتنانی ژیانی سارایی. با جوانی بگەرێنینەوە بۆ ژیان و بە خۆشەویستی لە پێناو ژیان و پێداگری لەسەر ژیانی ئازادی هەڤاڵ سارا تێکۆشان بکەین، با پێش هەموو شتێک بە ڕزگاری خۆمان مانای ڕاستەقینەی خۆشەویستی، بە سروشت و مرۆڤەکان خۆشەویستی ببەخشین، با هاوکات لەگەڵ تێکۆشانی دیموکراتیکدا تێکۆشانی ئیکۆلۆژیمان پێش بخەین و گەشە بە هەموو بەشێکی وڵاتەکەمان بدەین. با بە چاندنی گوڵ و چاندنی نەمام لە وەرزە گونجاوەکاندا بە درێژایی ساڵ سروشتێکی سەوز بخوڵقێنین. با بە ئەنجامدانی کۆبوونەوە و سیمینار، پەروەردە، بۆنەی کولتووری لەسەر بنەمای پیرۆز کردنی کەژەکە، پەرە بە چالاکییەکانی بەرخۆدان دژی کۆمەڵکوژیی کولتووری بدەین. وەرن با بەم مانایە، بۆ گەڕانەوەی سروشتی دایک کە شایەنی دامەزراندنی کەژەکەیە، لەسەر بنەمای دروستکردنی ژیانێکی ئازاد و کولتووری خوداوەندی دایکی چاخی بەردینە نوێیەکان پێروزبایی و جەژن بگێڕین.

سەدەی ٢١هی ئێمەی ژنانە، هەموو سەردەمەکان پەیوەندی بە ئێمەوهەیە. بە ئاڵای مۆرەوە، لەگەڵ خۆر و ئەستێرەکەمان، جوانی کولتوورەکەمان کە لە هەموو جیهاندا دەنەخشێت و ڕووناکی ژنە قارەمانەکانمان بەردەوام دەدرەوشێنەوە و بەرەو سەرکەوتن و دامەزراندنی جیهانی ژنانی کۆنفیدراڵی دیموکراتیک لە ڕێگاداین. دڵنیاین ئازادی رێبەر ئاپۆ ئازادی هەموو ژنانە. ئەرکی هەموو ژنانە کە بە هەموو هێزی خۆیان لە هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری سیاسی پرسی کورد بەشداری بکەن و ئەم هەڵمەتە بەسەرکەوتن بگەیەنن.

بەم بۆنەیەوە داوا لە هەموو ژنانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین لەم ڕێپێوانە شکۆمەندانەیە، بە جۆش و خرۆشەوە لەم  سەرکەوتنە لەگەڵ هەموو ژنانی جیهان بەشداری بکەن.