هه‌واڵی به‌په‌له‌: لە مەتینا ١٥ داگیرکەر سزادران

کەژەکە: با لە ٨ی مارس دا جیهان بکەینە مەیدانی سەرهەڵدان

کوردیناسیۆنی کەژەکە ڕایگەیاند کە پێویستە لە چالاکییەکانی ٨ی مارس دا داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرز بکرێتەوە و داوای لە هەموو ژنان کرد کە جیهان بکەنە مەیدانی سەرهەڵدان و بنیاتنانەوە.

 کوردیناسیۆنی کەژەکە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە مانادارترین شێوە ڕێگای ئازادی و ئاشتی بۆ ژنان ڕوونکردەوە و ڕایدەگەیەنێ: "پێویستە لە چالاکییەکانی ٨ی مارس دا داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بکرێت. لە سەدەی بیست و یەکدا تێکۆشان بۆ ئازادیی ژن پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ و هێڵی ئازادی ژنانەوە هەیە."

لە ڕاگەیاندراوەکەی کوردیناسیۆنی کەجەکە سەبارەت بە ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار ٨ی مارس، بە ناونیشانی "بۆ ئەو ژنانەی کە لە ٨ی مارس دا بەرەو بەهاری ژنان دەڕۆن" وەها باس دەکات:

"ئێمە بە سایەی ئەو شەڕەی بەردەوامە و کۆمەڵکوژیی دژی ژنان و بە تێکۆشانی ژنان کە وەک خۆر دەدرۆشێتەوە دژی بەم سێبەرە، پێشوازی لە ٨ی مارسێکی نوێ دەکەین. لەبەرامبەر عەقڵیەت و سیستەمی پیاو سالار کە هەوڵی لەناوبردنی ژن و گەلان دەدات، ژنان هیوا دەبەخشن ومزگێنی بەهاری هیوا دەدەن و ژیان دەڕازێننەوە.

ئێمە ناتوانین تێکۆشانی ئازادی ژنان تەنها لە یەک ڕۆژدا سنووردار بکەین. بەڵام لە ڕۆژێکی وەک ٨ی مارس دا کە سەدان ژن سووتێنران و کوژران، ئەرکی هەرە گەورەی ئێمەی ژنانە کە لەم ڕۆژەدا و هەموو ڕۆژێک لەم چوارچێوەیەدا بەردەوامی بە تێکۆشان بدەین.

شەڕی جیهانی سێیەم بە ئاشکرا دژی ژنان دەستی پێ نەکرد، بەڵام بە شێوەیەکی شاراوە و بەردەوامی هەیە. هەرچەندە ئەم حەقیقەتە بە هەزاران درۆ و فێڵ دەشاردرێتەوە، بەڵام بارودۆخی ئێستا دۆخێکی قورسی شەڕە. بۆیە تێکۆشانی ژنان تێکۆشانێکە بۆ بەرگریکردن لە خۆیان لە بەرامبەر ئەم شەڕە. ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپایی و زۆرێک لە وڵاتانی دیکەی جیهان لە ئێستادا ڕاستەوخۆ لە دژی هیچ دەوڵەتێک لە شەڕدا نین، بەڵام کاتێک سەیری ژمارەی ژنانی کوژراو و ئەشکەنجە، کوشتن و چەوسانەوەی کرێکاری دەکەین، لە گەڵ ژمارەی خەسارەکانی شەڕ بەراوەردیان دەکەین وەکوو یەک وان. ناکرێت ئەم ژمارانە بە هیچ وشەیەکی تر پێناسە بکرێت جگە لە شەڕێکی قورس و دەست نیشانکراو.

جگە لەوەش لەم ساڵانەی دواییدا، بە هۆی زیادبوونی شەڕی دەوڵەت نەتەوەکان و شەڕی ناوخۆییەوە، ئەم دۆخە لە ئاستێکی مەترسیداردایە. شەڕەکانی کوردستان، ڕۆژئاوا، فەلەستین، ئۆکرانیا، سودان، یەمەن، نیجیریا، ئەفغانستان، ئێران، ئازەربایجان، ئەرمەنێستان و لە زۆربەی وڵاتانی دیکە، کۆمەڵکوژی ژنان لە ئاستێکی بەرزتردایە. بێگومان لە هەموو وڵاتانی جیهان ژنان لە ئاستە جیاجیاکاندا دژی ئەم عەقڵییەت و پیلانانە تێدەکۆشن و هەموو ئەم تێکۆشانانە زۆر مانادار و گرنگی خۆیان هەیە.

بەڵام چەمکی شەڕی جیهانی سێهەم لە کردەوەدا وەک چەمکێکی دەسەڵاتداری پیاو لە هەموو شوێنێک هەوڵی چەوساندنەوەی ژنان دەدرێت. بۆیە ٨ی مارس ڕۆژێکی زۆر مانادار و گرنگە. لە بەرامبەر ڕاستی شەڕی ئێستا کە جیهانی بەرەو وێرانکاریی و تاڵانکردن بردووە، ئێمە وەک ژن نابێت سنووری دەوڵەت نەتەوەکان بە بەربەستێک ببینین، پێویستە سنوورەکان نەناسین و پاڵپشتی یەکتر بکەین، بە دەنگی بەرز باسی ئازارەکانمان بکەین و لەدژی شەڕی دەوڵەتان کە بە عەقڵییەتی پیاوسالارییەوە دەستی پێکردوە، هێزی تێکۆشان و ڕێکخستنی بنیات بنێین و لەدژی ئەو سیستەمە جیهانییەی کە لەدژی ژن و گەلان شەڕ بەڕیوە دەبات، بوەستینەوە و کۆمەڵگا بەرەو ئاشتی ڕێکخستن بکەین.

عەقڵیەتی شەڕی جیهانی سێیەم پەیوەندی بە نەتەوەپەرەستی، ڕەگەزپەرەستی و ئایینەوە هەیە و شەڕ دەستپێدەکات و لەم چوارچێوەیەدا بەڕێوەی دەبات. ئەم عەقڵیەتە هەموو ئەو شوێنانەی تێدایە ڕووبەڕووی کاولکاریی دەکاتەوە. بۆیە لەم سەردەمەدا پێویستە تێکۆشان و تێگەیشتنی ژنان بۆ بەدی هێنانی ئاشتی لەسەر بنەما و رێبازی دیموکراتیک، پارادایمی ئیکۆلۆژی و ئازادی ژنان لە دژی عەقڵیەتی نەتەوەپەرەستی، ڕەگەزپەرەستی و ئایینی پەرە بە تێکۆشان بدرێت. پێویستە دژی نەتەوپەرەستی تێکۆشان بۆ نەتەوەی دیموکراتیک، دژی ئایین پەرەستی بۆ ئایینی دیموکراتیک و دژی ڕەگەزپەرەستی بۆ یەکسانی ژیانی ئازاد تێکۆشان فراوانتر بکەین و ئاستی خەباتمان لەو چوارچێوەیەدا بەروە پیش ببەین.

ڕێبەر ئاپۆ ٢٥ ساڵە لە ئیمرالی لە ژێر بارودۆخێکی زۆر قورسدا بە دیل گیراوە، بە شێوەیەکی مانادار ڕێگای ئازادی و ئاشتی بۆ ئێمەی ژنان ڕوونکردووتەوە. پێویستە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ئەمساڵی ٨ی مارس دا بە داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆدا خاوەنداری خۆمان نیشان بدەین. لە سەدەی بیست و یەکدا تێکۆشان بۆ ئازادی ژنان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە پارادایگمای ڕێبەر ئاپۆ و هێڵی ئازادی ژنانەوە هەیە.

ئەگەرچی ئێمە وا بە هێواشی چارەکی یەکەمی سەدەی بیست و یەکە بەجێدەهێڵین، بەڵام تێکۆشانی ژنان دەبێت بە ڕێگەی ئایدۆلۆژی، سیاسەت، ڕێکخستن، تێکۆشان و خۆپاراستن تێگەیشتنی ستراتیژی ئاشتی پەرەپێبدات. لە ٨ی مارسی ئەمساڵدا پێویستە هەموو ئەو ژنانەی لەم بوارەدا کوژراون بەبیر بهێنینەوە، ئاستەنگی سنوورەکان تێپەڕێنین و بە تێگەیشتنی نەتەوەی دیموکراتیک و کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک پێکەوە دەنگمان هەڵبڕین و پشتیوانی یەکتر بکەین. پێویستە لە هەموو شوێنێک دژی ئەو شەڕەی کە ژنان و پێکهاتەکان لەناو دەبات دەنگمان بەرز بکەینەوە. هەروەها ئێمە دژی هێرشەکانی بۆکوحەرام لە نیجیریا و تاڵیبان لە ئەفغانستان و وەلایەتی فەقیی لە ئێران و دژی فاشیزمی ئاکەپەین لە تورکیا بۆ سەر ژنان. و هەروەها دژی دەستدرێژی، کوشتن، ئەشکەنجە و چەوسانەوەی کار و جەستەیی سەر ژنانین لە سودان، یەمەن، ئۆکرانیا، ئەرمەنێستان، بەرازیل، ئەرژەنتین، مەکسیک، شیلی و لە هەموو وڵاتانی جیهان. لەم چوارچێوەدا بە تێکۆشان یەکێتی ژنان بەهێزتر دەکەین.

لە ڕۆژئاوا دەوڵەتی تورک بە تۆڵەسەندنەوە لە شۆڕشی ژنان زۆر بە بەرفراوانی هێرش دەکات، ئەو ژنانەی لە شەنگال، مەخمور، باشوور، باکور و تەنانەت پاریسیش بۆ ئازادی تێدەکۆشن بە ئامانج دەگرێت. لە عەفرین و سەرێکانی و بوارە شۆڕشگێڕییەکانی ژنان کە لەلایەن کۆماری فاشیستی تورکیاوە داگیرکراون، ژنان ڕۆژانە ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و کوشتن دەبنەوە. لە باکوور بە هەموو جۆرە شێوازێک شەڕی تایبەت و جەستەیی بۆ دەستبەسەرداگرتن و نەهێشتنی دەستکەوتەکانی ژنان بەڕێوەدەچێت. زیندانەکان پڕن لە ژنانی تێکۆشەر. هەروەها گۆڕستانەکان پڕن لەو ژنانەی کە لەلایەن پیاوانی وەک ئەردۆغانەوە کوژراون. لە ٨ی مارسی ئەمساڵدا ئەردۆغان و ئەو پیاوسالارییە دڕندەییەی لە کۆمەڵگادا پەرەی پێداوە، لە هەموو شوێنێکدا شەرمەزار بکرێن. پێویستە دەوڵەتی ئێران کە ژنان لە سێدارە دەدات، ئەشکەنجەدەدات، جەستەیان زیندانی دەکات و ڕژێمی تاڵیبان لە ئەفغانستان و چەتەکانی بۆکۆحەرام هەروەها سیستەمی سەرمایەداری کە ڕێگا بۆ هەر جۆرە شەڕ و چەوساندنەوەیەک خۆش دەکەن بە دادپەروەری ژنان شەرمەزار بکرێن.

بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'، دەبێت بە تێگەیشتن و دادپەروەری ژنان لێپرسینەوە لە میراتی هەژمونگەری پیاوسالاری لە هەموو شوێنێکدا بکەین. بە ڕێپێوان بەرەو شۆڕشی ژنان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'، دەبێت دژی سیستەمی سەرمایەداریی کە ژیان لەناو دەبات پەرە بە تێکۆشانمان بدەین و دژی سیستەمی پیاوسالاریی کە تەنانەت خانەکانی جەستەمانی تەنیوەتەوە، سەرهەڵدان بکرێت. ئێمە لە هەموو شەقام، شار، گوند، شاخ، کارگە و لە هەموو شوێنێک هەین، سەرجەم ئەو شوێنانە شوێنی بنیاتنانی سەرهەڵدانمانە.

ژن بە سەرهەڵدانی خۆی، بە پێوانەکانی ڕەتکردنەوە، بە تێگەیشتنی لە ژیانی ئازاد و بە بنیاتنانی ژیانی وەک بەهار زیندوو و گەشاوە دەکاتەوە. بەبۆنەی ٨ی مارسەوە داوا لە سەرجەم ئەو ژنانە دەکەین کە بە سەرهەڵدانی خۆیان ژیانیان ئاوەدان کردووتەوە، لەم وڵاتە هاوریەتی ژنان بەهێزتر و پەرە بە تێکۆشان بدەن، هەموو جیهان بکەنە مەیدانی سەرهەڵدان و بنیاتنانەوە.