کەژەکە: هێرشەکان لە دژی ژنانی کورد سیاسەتی دوژمنکارانەیە

کۆردیناسیۆنی کەژەکە ناڕەزایەتی توندی بەرامبەر بە هێرش بۆ سەر ژنانی کورد نیشاندا و رایگەیاند: "بەتایبەتی هێرش لە دژی ژنانی کورد بەهۆی زمانی دایکیەوە هەڵوێستێکی نامەردانە و دووڕوویانەیە".

کۆردیناسیۆنی کەژەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ناڕەزایەتی توندی دژی هێرش بەرامبەر ژنانی کورد نیشاندا.

هێرشەکان بە شێوەی سیستماتیک لە یەک ناوەندەوە بەڕێوەدەبرێن

راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

"لە بەرامبەر هەڵوێست، تێکۆشان و بەرخودانی ژنان کە لە چالاکیەکانی ٨ی مارسدا لەسەر ئاستی هەرێمی و نێونەتەوەیی نیشاندران؛ پیاو-دەوڵەت-هاوکار و داردەستە کوردەکانی دەستیان تێکەڵ کردووە، لە دژی دەستکەوتەکانی ژنان قورساییان خستووەتە سەر هێرشکردن. بەتایبەتی ئەندامان و دواکەوتوانی سولەیمان سۆیلوی بکوژی کوردان، کاراکتەری سەرەکی شەڕی قڕکردن لە دژی گەلی کورد و شەڕی تایبەتە؛ هێرش لە دژی دەستکەوتەکانی ژنای کوردی بە ئەرکی خۆی داناوە. ئەگەر خەڵک لەبیریان مابێت، سولەیمان سۆیلو لە بەردەم رای گشتیدا بە شێوەیەکی ئاشکرا وتبووی، لە تێکۆشان و بەرخودانی گەلی کورددا ژنان یەکلاکەرەوەن و دەبێت هێرشییان بکرێتەسەر. ئاشکرایە کە ئوانەی هێرش دەکەنە سەر سیستمی هاوسەرۆکایەتی، نوێنەرایەتی یەکسان و هاوژیانی ئازاد، ئەندامانی نەژادپەرست و فاشیستی سیاسەت و ئەقڵیەتی دوژمنی ژنان و کوردانن. ئەو سیاسەتە هێرشکارانەیە کە ماوەیەکە بە شێوەی سیستماتیک لە سەر بنەمای پاساوی جیاجیا بەڕێوەدەبرێت، لەم ساڵەی رابردوودا زیاتر سیستماتیک بووە و لە یەک ناوەندەوە بەڕێوەدەبرێت. ئەو ناوەندەش بە هاوکاری نۆکەرە کوردەکانی ژێر کارتێکەری ئاکەپە-مەهەپە/هوداپار/پەدەکە بە هاوکاری یەکتر دەچوڵێنەوە.

هێرشەکان بۆ سەر زمانی دایکی ئەنجام دەدرێن

بە هەزاران سیاسەتمەدار و چالاکوانی ژنی کورد دەستبەسەرکران، بەهەموو جۆرێک هێرشیان کرایە سەر، بە سیاسەتی شکاندنی ئیرادە زیندانی کران و لە زیندانەکان بە دیل گیراون. زیندانەکان پڕبوون. لە بەرامبەر ئەوەش بەرخودانی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکان بە تایبەتی ژنان بە بڕیاردارییەوە بەردەوامە. لە چالاکییەکانی ٨ی مارسدا هێزە ئەمنییەکانی تورک هێرشیان کردە سەر ژنان، بەشداربوون لە چالاکییەکانی ٨ی مارسیان کردە پاساو و جارێکی دیکە دەستیان بە گرتنی ژنان کردووە. لە رێگەی ئەو گرتنانەوە کە لەلایەن ناوەندی شەڕی تایبەتەوە بە سیستماتیک بەڕێوەدەبرێت، دەخوازرێت کە تێکۆشانی ژنان و دەستکەوتەکانی ژنان لاواز بکرێن، بێکاریگەر بکرێن. لە هەمان کاتدا ژنانی وڵاتپاڕێز و شۆڕشگێڕ کە دەیانەوێت سیاسەت بکەن و سازش لە سەر تێکۆشانی ئازادی ناکەن، بە پاساوی 'نەزانینی کوردی' و رۆڵی یەکسانخوازانەیان، بە شێوەی سیستماتیک دەکرێنە ئامانجی هێرش و کوشتنی سیاسی. هەروەها هێرشی جەستەیی و دەرونیش ئەنجام دەدرێت. دەستکەوتەکانی نوێنەرایەتی یەکسان، هاوسەرۆکایەتی، سەرلەنوێ هەبوونی زمانی دایکی و بەکارهێنانی، ئەو دەستکەوتانەن کە بە هەزاران ژن لە پێناویاندا خوێن و گیانیان بەخشیوە. لە بنەمای دەستکەوتەکاندا رەنج، قوربانیدان و بەرخودانێکی گەورە هەیە. ئەو بەهایانە نین کە لەپێناو سیاسەتی رۆژانە، داواکاری کەسی، بەرژەوەندی کەسی و ئەقڵیەتی پیاوسالاری بکرێنە قوربانی. لە ژێر چ ناوێکدا دەبێت با ببێت، دەبێت دەست لە زماندرێژی و مشتومڕ لە سەر ئەو دەستکەوتانە هەڵبگیرێت، بۆ بەرژەوەندی و داواکاری کەسی بەکارنەهێندرێن. دەستکەوتە ئاماژە پێدراوەکان سوک نین، بەهای لەو جۆرە نین کە بە ئاسانی بخرێنە بەر مشتومڕەوە. ئێمە داوا لە هەموو لایەنەکانی بەشدار لەو مشتومڕەدا دەکەین کە دەستبەجێ دەست لەو ئەقڵیەت و هەڵوێستە هەڵبگرن، بە گوێرەی بنچینەی ئەرک و بەرپرسیارێتیان بگەڕێنەوە بۆ کارەکانیان. هەموو شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێزێکی کورد بە نوێنەرایەتی یەکسان شانیان داوەتە بەر ئەرک، دەبێت لە بەرامبەر ئەو سیاسەتانەی دوژمن وریا بن و نەوکەونە ئەو داوەوە و هەڵوێست بگرنەبەر. ئەو هەڵوێستەی لەوان چاوەڕێ دەکرێت لەسەر ئەو بنەمایەیە. جگە لە گەورەترکردنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد، جگە لە پارێزگاری لە دەستکەوتەکان، جگە لە بەرخودان و تێکۆشان هیچ رۆژەڤ و بابەتێکی گەرمی دیکە بوونی نییە.

ژنانی کورد پارێزەرانی زمانی دایکین

لەناو کورداندا ئەوانەی زمانی دایکی و کولتوریان گەیاندووەتە ئەمڕمان ژنانی کوردن. هەربۆیە هێرش لەسەر ئەو بابەتە لەدژی ژنان نامەردیە، دووڕووییە. تێکۆشانی ئازادی ژنای کوردستان لە بنەڕەتدا لەسەر دڵسۆزی بۆ زمانی دایکی، خاک و وڵاتپارێزی بەرەوپێشچووە. لەو بابەتەدا ژنانی کورد دەستکەوتی گەورەیان خوڵقاندووە، هەوڵ دەدەن ئەو دەستکەوتانە هەموو رۆژێک زیاتر پەرەپێبدەن و بەرەوپێشی ببەن. لە هەموو بەرەکانی بەرخودانی و تێکۆشان بەو بەرپرسیارێتیە دەجوڵێنەوە. ئەوانەی شان بە شانی ئەو دوژمنە وەستاون کە نکۆڵی لە زمان و کولتوری کوردان دەکات، هێرشیان دەکاتە سەر، بە نەبوو دایاندەنێت، دەیانتوێنێتەوە، هێرش دەکەنە سەر ژنە سیاسەتمەدارانی کورد، ئەوە سیاسەتی دوژمنکارانەیە و مایەی قەبوڵکردن نییە. ئامانجی سەرەکی ئەو هێرشانە لاوازکردنی دەستکەوتە سیاسیەکانی ژنان و گەلی کوردە، هەوڵدانە بۆ دەستدرێژی بۆ سەر دەستکەوتەکان.

لە بەرامبەر هێرشەکانی شەڕی تایبەت لە دژی ژنان کە هەموو رۆژێک زیاتر بە شێوەی سیستماتیک ئەنجام دەدرێن، ئێمە دەبینین کە گەلەکەمان، ژنانی کورد و تورکیا هەڵوێستی پێویست نیشان نادەن و ئێمە رەخنە لەو بابەتە دەگرین. لە بەرامبەر ئەوانەی زماندرێژی و دەستدرێژی بۆ سەر دەستکەوتەکانی ژنان دەکەن، دەبێت هەڵوێستێکی بەهێز نیشان بدرێت. گرنگە کە هەمان هەڵوێست لە بەرامبەر دەستبەسەرکردن و زیندانی کردنیشدا نیشان بدرێت. ئەگەر ئەو هێرشە هەمەلایەنە و یەک پارچانەی ئێستا تێکنەشکێندرێن، کۆمەڵکوژیەکانی ژنان زیاتر دەبن.

دەبێت هەڵوێست نیشان بدرێت

بانگەوازی ئێمە هەروەها بۆ ئەو پیاوانەیە کە بڕوایان بە ئازادی ژنان هەیە، شان بە شانی تێکۆشانی ئازادی ژنان بوەستنەوە. لە بەرامبەر ئەم سیاسەتی قڕکردن و هێرشە هەڵوێست بگرنەبەر.

هێرش لە دژی ناسنامە و هێزی دیموکراتیککردنی سیاسەتە. جەوهەری پاراستن و بەرەوپێشبردنی دیموکراتیک ژنانن.

لە بەرپەرچدانەوە و بێکاریگەرکردنی ئەو هێرشانە، تێکۆشنی رێکخستنکراوی ژنان یەکلاکەرەوەش بێت گرنگە کە هەموو هێز و لایەنە دیموکراتیکەکان بە دەوری هەڵوێستی ژنانی رێکخستنکراو، هەڵوێست دەرببڕن. ژنان وەک دوێنێ، ئەمڕۆش کولتور و زمانی دایکی خۆیان، ژیانی ئازاد و دیموکراتیک دەپارێزن".

هـ. ب