کەژەکە: لە٤٦هەمین سالدا ژیانێکی دیموکراتیکی بەهێزتر بنیات دەنێین

کەژەکە وتی: "لەگەڵ دەستپێکردنی ٤٦هەمین سالی پەکەکە بۆ ئازادی جەستەیی ڕیبەرمان، بۆ شکاندنی هێرشە کۆمەڵکوژییەکان و بنیاتنانی کۆردستانی ئازاد، لە کوردستانی ئازاد خۆلقاندنی ژیانیکی ئازاد و ژنی ئازاد، ئێمە لە هەموو کات زیاتر ئیرادەمان بەرزترە".

پەیامی کەژەکە کە بە بۆنەی ٤٥ ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بڵاویکردەوە، بەم شێوەیەیە:

"ساڵیادی دامەزراندنی پارتیمان پەکەکە کە ڕۆژی ژیانەوەی ژنان و گەلی کوردە، سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ، لە کەسایەتی شەهید حەقی و شەهید سارا، لە هەموو شەهیدە بەنرخەکانمان کە لە پێناو ژیانێکی ئازاد و کەرامەتدار گیانیان فیدا کردووە، لە گەلەکەمان کە بوون بە بەشێک لە پەکەکە، دۆستەکانمان و لە هەموو ژنانن پیرۆز دەکەین".

لەبەردەم یادەوەری شەهیدە قارەمانەکانمان کە لە شەهید حەقی قەرار دەستی پێکرد و ئەو شەهیدانەی کە لە میژووی ٤٥ سالەی تێکۆشان گیانیان فیدا کرد، بە ڕێز و منەتەوە سەرمان لە بەرامبەریان دائەنەوینین، بەڵێن دەدەن کە بە ڕۆحی سەرکەوتوانەی پەکەکە و بە ڕۆحی فیدایی شەهیدان شۆرشکەمان سەردەخەین.

پارتەکەمان پەکەکە کە ٤٥ سالە لە هەموو بواڕێکدا تێکۆشان دەکات، لە چوار پارچەی کوردستان بۆ ئازادی گەلەکەمان تێکۆشانی کرد، لە کاتێکدا دەستی پێکرد کە دەوڵەتە ستەمکارەکان هیچ ئومێدێکیان بۆ ژیان لە چوار پارچەی کوردستان نەهێشتبووەوە، بە قسەی خۆیان 'گەلی کوردیان خستبووە ناو گۆرێک و بە کۆنکریت ناوەکەیان پرکردبوویەوە'. بۆیە پەکەکە پارتی خۆلقاندنی هیوا و ئازادییە. پارتی گەلی کورد، سۆسیالیست، دیموکرات، کرێکار، گەنجان، ژن و منداڵانە. دامەزراندنی پەکەکە کە ڕێبەر ئاپۆ ئەمە وەک 'لەدایکبوونی دووەم' پێناسە دەکات، لە مێژووی تێکۆشانی ٤٥ ساڵە تێگەیشتین کە بۆ هەموو کەسێک داوای ژیانێکی بە کەرامەت و ئازاد دەکات و ئەم رۆژە ڕۆژی لەدایک بوونە. پارتەکەمان لە ناو ئەزمون و دەستکەوتەکاندا گەورە بوو، هەمیشە لە بواری ڕۆحی و جۆش و خرۆشەوە هەر لە سەرەتاوە بە گەنجی مایەوە.

هەر بۆیە ئەمڕۆ لە هەموو شوێنێکی جیهان هەموو کەسێک لە  ٧ ساڵەوە تا ٧٠ ساڵ  بە دروشمی 'پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە' هاوار دەکات.

پەکەکە لەکوردستاندا نەبوو بە پارتیەکی ئاسایی، بوو بە شێوازێکی ژیان و ڕۆحی ئازادی. ڕێبەر ئاپۆ بە وتنی 'سەختترین کار لە جیهاندا دروستکردنی مرۆڤێکی نوێیە' دەستی بە ڕێپێوانی خۆی کرد، گەلی کورد کە  لەژێر گۆشەگیری، داگیرکاری و لە لێواری لەناوچووندا بوو، لەگەڵ پەکەکە گەیشتە بەهاکانی مرۆڤایەتی، بوو بە ڕێگای خۆلقاندنی مرۆڤی نوێ، ژنێکی نوێ. بۆیە پەکەکە نیشانەی بەهاکانی مرۆڤایەتی، ئازادی، کەرامەت، ئەخلاق و ویژدانی کۆمەڵگایە.

نەک هەر لە کوردستان بەڵکو لە هەموو پارچەکانی جیهاندا جێگای ژن لە ناو پارتەکاندا تەنیا لایەنی جەستەیی بوو، شۆڕش و شۆڕشگێڕەکان هەمیشە پرسی ژنانیان خستۆتە پرۆسەی دوای شۆڕش. ڕێبەر ئاپۆ درکی بەوە کرد کە جێگای ژن لە کۆمەڵگای کوردستاندا لە ڕەگەزی دووەمدایە، بە شێوەیەکی هەرە ڕادیکاڵ لە بەرامبەر ئەمەدا هەڵسا و پەکەکە کرد بە گۆرەپانێک کە ژنان بتوانن لە ناویدا خۆیان ئیفادە بکەن، تێکۆشان بکەن و ژیانێکی ئازاد بنیات بنین. لەبەر ئەوەی کە پەکەکە ئەوەندەی هی گەلی کوردە، بە پارادایمی ئازادی کە نیشانەی دووبارە لەدایک بوونەوەی ژنی کوردە، بەو وتەیەی 'ڕزگاری ژن ڕزگاری کۆمەڵگایە' کێشەی ژنانی کرد بە کێشەیەکی سەرەکی کە دەبێت چارەسەر بکرێت. ئەم تێکۆشانە بە ڕەنجی هەڤاڵانی قارەمانمان، ساکینە جانسیز کە یەکێک لە کادیرە پێشەنگەکانی پەکەکە بوو دەستی پێکرد و بە هەڵسەنگاندنی پەکەکە پارتی ژنانی ڕیبەر ئاپۆ گەیشت بە هێزی مانایەکی گەورە. ژنانی کورد کە لەژێر داگیرکاری و فیۆدالیزمدا خنکێندرابوون، لەگەل دامەزراندنی پەکەکەدا خۆیان ناسی، هێندەی تێکۆشانی ڕزگاری نەتەوەیی، گرینگی بە تێکۆشانی  ڕەگەزی دا: لەگەڵ پارتی ژنان، یەکەکانی پاراستنی ژنان، سیستەمی کۆنفیدڕاڵی ژنانی دیموکراتیک و ژنۆلۆژی بوو بە سەرچاوە بۆ هەموو ژنانی جیهان.

ئەم هێزەی کە لە لایەن پەکەکەوە خۆلقێندراوە، لەگەڵ ئەو گەریلایانەی کە ڕووبەروی هێرشە هەرە سەختەکان دەبنەوە، هەروەها لەگەڵ ئەو تێکۆشانەی کە لە دوا ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕانەدا کردیان، نیشانیاندا کە ناتوانرێت شکستیان پێبهێنرێت.

پارتەکەمان کە دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورک هەموو ساڵێک بەنگەشەیت ئەوە دەکات کە لەناوی بردووە، بەپێچەوانەوە هەموو سالێک گەوەرەتر دەبێت، لە سنوورەکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێپەریوە، گەیشتووەتە ئاستێکی ناونەتەوەیی، وەک داریکی چنار ڕەگی کێشاوەتە ناو خاک. لەم ساڵانەدا کە ئێمە ٤٥هەمین ساڵیادی پەکەکە پیرۆزدەکەین. دۆستانی گەلی کورد و ژنانی جیهان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەستیان کردووە بە هەنگاوی 'ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد'. ئەم هەنگاوە ئەوە دەردەخات کە پەکەکە و ڕیبەرایەتی گەردوونی بوون.

ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی لەگەڵ هێڵی بێکۆتایی و نەدۆڕاوی پەکەکە، بە ئیمان و ئومێدەوە لە بەرخۆدانێکی ناوازەدایە. گەریلاکانمان، گەلەکەمان شوێنپێی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدە گەورەکانمان دەگرن و بەرخۆدانێکی گەورە دەخوڵقێنن. ئێمەی ژنان بە هێز و ئیرادە و ئیمان و ئەزموونی مێژووی ٤٥ ساڵەی تێکۆشان، لە شەهیدە قارەمانەکانمانەوە، تێکۆشانی خۆمان سەردەخەین.و ئازادیی ژن هێندەی تر بەهێز دەکەین. لەگەڵ دەستپێکی ساڵی ٤٦ی پەکەکەدا، ئێمە لە هەموو کاتێک زیاتر ئیرادەمان بۆ ئازادی جەستەیی سەرکردایەتیمان، بۆ شکاندنی هێرشە قڕکارییەکان و بنیاتنانی کوردستانێکی ئازاد، دروستکردنی ژیانێکی ئازاد و ژنێکی ئازاد لە کوردستانی ئازاددا.

بەبۆنەی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی پارتیمان پەکەکە جارێکی تر داوا لە گەلی کورد و دۆستان و ژنان و گەنجان دەکەین کە ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک و یەکسان بنیات بنێن، و بەشداری ڕیزەکانی پەکەکە بن، کە بەهاکانی ئازادی و مرۆڤایەتی دەپارێزێت، خاوداریان لێدەکات و بەرەو پێشەوە دەچێت."