کەژەکە پەیامی ٨ی مارسی بۆ ژنانی ئەفغانستان نارد

کەژەکە بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار، پەیامێکی بۆ ژنانی شۆڕشگێری ئەڤغانستان (راوا) نارد وتی: "تێکۆشانی ئێوە وەک تێکۆشانی خۆمان دەبینین، لەناو تێکۆشانماندا درێژە بە تێکۆشانی ئێوە دەدەین."

کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە) لە ماڵپەری فەرمی خۆی بە زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی و تورکی پەیامێکی بۆ ژنانی شۆڕشگێری ئەڤغانستان (راوا) بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکە بەم شێوەیە:

"لەسەرەتادا لە کەسایەتی ئێوەدا، ٨ی مارس لە هەموو ژنانی کرێکاری جیهانی و هەموو ئەو ژنانەی لە دژی دەسەڵاتدارێتی پیاو، هەژمونخواز، ئاینپەرست و نەژادپەرست تێدەکۆشن پیرۆز دەکەین. بە ڕێز و منەتدارییەوە یادی هەموو ئەو ژنانە دەکەینەوە کە گیانی خۆیان بەختکرد. بەڵێنمان داوە کە تێکۆشانی ئەوان زیندوو ڕاگرین و خەونەکانیان پێکبهێنین.

لە هەر وڵاتێکدا تێکۆشان لە دژی هێزە داگیرکەرەکانی پیاو تێکۆشانی جیاواز دەکرێت. لە بنەمادا تێکۆشانە لە دژی هەمان سیستەم. لەبەر ئەم هۆکارە تێکۆشانی ئێوە وەک تێکۆشانی خۆمان دەبینین و لە تێکۆشانی خۆماندا درێژە بە تێکۆشانی ئیوەش دەدەین. لە ئێستادا ئەوە دبینین کە لە جەنگی جیهانی سێهەمدا سیستەمی سەرمایەداری قەیرانی دروست دەکات. سیستەمی پیاو و سەرمایەداری هەموو ڕۆڵیکی لە پێناو سەروەری خۆی بە سیاسەتی قڕکردن ئەنجام دەدات. هەر ڕۆژە و شەڕێک هەڵدەگیرسێنێت و مرۆڤەکان لە جێگە و وڵاتی خۆیان دەکاتە ئامانج. خاک و سەرچاوەکانی سەر ئەرز و ژێر ئەرزیان داگیرکردووە. ڕەوایەتی دەدات بە مردن، هەژاری، کۆچبەری و ئەشکەنجەی مرۆڤەکان. ژن و گەل لە ژێر ئەم سیستەمەدا گەیشتوە بە دۆخێک کە ناتوانای هەناسەدانیشی نەماوە.

دەوڵەت-نەتەوە بووە بە بەشێک لە سیستەمی سەرمایەداری، هەرچەندە لە دژی یەکتریش شەڕ بکەن، بەڵام لە بنەمادا شەڕی خۆیان لە دژی، ژنان، گەلان و سروشت بەڕیوەدەبەن. وردە وردە لە هەموو جیهاندا شەڕیک لە دژی ژنان بەڕێوەدەبەن. ئەم هێرشانە کە قڕکردنی ژنانی کردوە بە ئامانج، شەڕێکە لە دژی هەموو کۆمەڵگا. ئەوە ڕاستیە لە ئەمڕۆدا جیهان گەڕاوەتەوە بۆ گۆڕەپانی شەڕ، پەیوەندی ڕاستەخۆی بە دوژمنایەتی ژنانەوە هەیە. سیستەمی پیاو-دەوڵەتی هەژمونخواز دەبینێت سەدەی ٢١ بووە بە سەدەی ژن، وێڕای ناکۆکیەکانی، لە هەموو ڕوویەکی جەستەی، دەرونی، ئابووری و لایەنی هەرەگرنگی ئایدۆلۆژی دەستی بە هێرش لە دژی ژنان کردووە. ئەو ژنانەی کە گوێڕایەڵی بۆ ئەمە ناکەن، هۆشیاری زایندەیان هەیە، کەوتونەتە سەرخۆ و خۆیان بە ڕێکخستن کردوە بۆ ئەوان بوون بەترسێکی زۆر گەورە. لەبەر ئەم هۆکارەیە لەم ساڵانەی دوایدا تیرۆرکردنی ژنانی پێشەنگ پەرەی سەندوە، بە هەزاران کەس دەخەنە زیندانەکان. هەر پێشکەوتنێک کە شۆڕشی ژن نوێنەرایەتی بکات دەکەوێتە ژێر هێرشی سیستەمەوە. لە مرۆدا لە گۆڕەپانی شۆڕشی ڕۆژئاوادا کە سیستەمی ژنی تێدا بونیادنراوە، بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە لەژێر هێرشی دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورکدایە.

سیستەمی دەوڵەت-پیاوی هەژموونخواز نازانن ئەم هەوڵدانانەیان بێ ئەنجامە، چونکە هیچ هێرشێک ناتوانێت ئەو ڕاستیە بشارێتەوە کە سەدەی ٢١ سەدەی شۆڕشی ژنە و هیچ هێرشێک ئەم شۆڕشە ڕاناوەستێنێت. ئیرادەمان لە تێکۆشانی خۆمان و تێکۆشانی ئێوەیشەوە وەردەگرین. هیچ گوشار و ستەمێک لە تێکۆشانمان دورناخاتەوە، بە پێچەوانەوە بڕیارداریمان بۆ تێکۆشان زیاتر دەکات. لە ڕاستیدا تێکۆشانی ژن تەنها تێکۆشان نیە لە پێناو مافەکانی ژناندا، لە سەرهەڵدانەکانی ئێراندا هەموو گەلانی چەوساوەمان بینی لە ژێر دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'دا لە یەکتر کۆبوونەوە. هەموو گەلانی ئێران بە ژن، پیاو و منداڵانەوە بەرامبەر جەلاد دەنگیان هەڵبڕی بۆ ئازادی. گەر ئێمەی ژن لە دژی سیاسەتی سەردەستەی  پیاو یەکگرتووبین، گەر لەسەرئاستی هەرێمی تا ئاستی جیهانی خۆمان ڕێکبخەین پاراستنی سروشتی خۆمان بەرەوپێش ببەین، ئەوا هیچ هێزێک ناتوانێت شکستمان پێبهێنێت. لەم ٨ی ئادارەدا بە جۆش و خرۆشی 'بەژن ژیان ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان هەنگاو دەنێین' پێشوازی دەکەین و وەک خوشکی ئێوە دەڵێین هیچ شتێک لە دەست نادەین، ژیانی ئازادی خۆمان و جیهانی گەورەمان بەدەست دەهێنین."