کەژەکە: ژن و گەلی بەرخۆدەر و تێکۆشەرمان سەرکەوتن

کۆردیناسیۆنی کەژەکە ئاماژەیی بەوەدا ئەو ئیرادە و هەڵوێستەی لە وان و کوردستان پیشاندرا هیوایی گەورەکرد، بڕیارداری تێکۆشانی زیاترکرد و وتی: " ژن و گەلی بەرخۆدەر و تێکۆشەرمان سەرکەووتن."

ڕاگەیاندراوەکەی کۆردیناسیۆنی کەژەکە بەم شێوەیە:

"جارێکیتر سەرکەوتنی گەلمان، ژنان، هێزەکانی دیموکراسی لە هەڵبژاردنی خۆجێی ٣١ی ئاداردا لە باکوری کوردستان و تورکیا کە بە ئیرادەی خۆیان بەدەستهێنا، پیرۆزدەکەین. لە زۆرێک شارەکانی کوردستان بە دەنگێکی پێوانەی شارەوانییەکان هەڵبژێردران. هەوڵدان بۆ دانانی قەیوم لەو شارەوانیانە، لە وان لە بەرامبەر تێکۆشان و بەرخۆدانی دیرۆکی گەلمان شکستی هێنا. خەڵکی وانمان دووڕۆژ و دووشەو شەقامەکانیان کرد بە سەنگەری بەرخۆدان، خاوەندارییان لە ئیرادەی خۆیانکرد، ئەو شارەوانییەکی کە بەدەنگی خۆیان بەدەستیان هێنابوو، دیسانەوە بە بەرخۆدانیان بەدەستیان هێنایەوە. بە پێشەنگایەتی ژن و گەنجان بەرخۆدانێکی دیرۆکییان پیشاندا. لە سەرووی هەموویەوە هێزەکانی دیموکراسی، نوێنەری پارتە سیاسییەکان، ڕێکخراوە جڤاکییە سیڤیلەکان، میدیایی ئۆپۆزسیۆن و ئازدی خواز لە چەندین لایەنەوە هەڵوێستێکی تەواوکەرییان لەم سەرکەوتنەکرد. ئەو خاوەندارییەکی لە تورکیا پیشاندرا بە ناوی ئازادی و دیموکراسیەوە هیوای ئافراند. پیرۆزبایی لە هەموو کەسێک دەکەین کە ڕەنج و بەرخۆدانیان پشتگیرییان لەمە کرد.

قسەیەکی بەرتۆلد بریشت هەیە لەبەرامبەر فاشیزمی هیتلەردا دەڵێت 'لە جێگەیەک کە ناحەقی ئاسایی بووەتەوە، بەرخۆدان دەبێتە ئەرک' ئەو دیکتاتۆریەتەی لە تورکیادا هەیە، هەمان شت دەڵێت. خەڵکی وانمان خاوەندارییان لە ئیرادەی خۆیان کرد، بە هەڵوێستی بەرخۆدانیان گورزێکی مێژوویان لە فاشیزم دا کە هەوڵی دەدا لە تورکیا و کوردستان بمێنێتەوە. بەم شێوەیە ڕێگری لێکرد. لەهەمان  کاتدا پێوانەی هێڵێکی نوێی بەرخۆدانیان دیاریکرد. بوو بە قۆناغێکی لەوشێوەی کە وەک پێش و پاش بەرخۆدانی وان پێناسە بکرێت. پێوانەی تێکۆشان و بەرخۆدان لە ئێستا بەدواوە بە گوێرەی ئەم هێڵە دەبێت. سەرەڕای گەلی وانمان، لە پێش هەموویەوە تێکۆشانەکانی شڕناخ، بەدلیس، قەرس و ڕحا کە خاوەندارییان لە ئیرادەی خۆیانکرد، پیرۆز دەکەین. ئەو ئیرادەیەیی کە گەنجان پیشانیاندا بۆ دۆز و تێکۆشانی ئازادی گەلمان زۆر گرنگە.

بە تایبەت هەڵوێستی بەرخۆدانی ژنان کە بۆ خاوەنداریکردن لە ئیرادەی گەل پیشانیدا پیرۆز دەکەین. بە تایبەت لە بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێکی دژبەری لە سەر هاوسەرۆکایەتی و هاونوێنەرایەتی کران، گەلمان خاوەنداری لە ئیرادەی ژن کرد کە ئەمەش لە ئاستی مێژوویدا زۆر سەنگینە. ئەو هەڵوێست و ئیرادەیی لە وان و تەواوی کوردستان پیشاندرا لە هەموو کوردستان و جیهاندا سەری گەلی بەرزکردەوە، هیوای مەزنکرد و بڕیارداری تێکۆشانی زیاترکرد. هەر وەها خاوەنداریکردن لە ئاستی نێونەتەوەی کرا، بەناوی گەلانی چەوساوە، هێزە دیموکراسییەکان و ژنان بوو بە جێگەیی تەواوکاریی ئەم بەرخۆدانە. فاشیزمی لەناوبرد. هەڵوێستەی ژنی ئازاد و ڕێکخستنبوو بەسەرکەوت. دەزانین ئەمە کاریگەرییەکەی بەساڵان بەردەوام دەبێت.

جارێکی تر ئەوەمان بۆ دەرکەوتەوە هیچ ئاستەنگ کردنێک نیە کە بە تێکۆشان و بەرخۆدان لانەبرێت. هەروەها ئیرادە و تێکۆشانی بە ڕێکخستنبوو تاکە ڕێگەی سەرکەوتنە هەموو جۆرە هێرشێک تێکبشکێنێت. ئەم قۆناغە بەردەوام دەبێت. فاشیزم گورزێکی مێژووی خوارد و سەرەوژێربوو. بۆ ئەوەی بە تەواوی فاشیزم بە کۆتابێت، پێویستە تێگەشتنی تێکۆشین و بەرخۆدانمان بڵند بکەین. بۆ بەدەستهێنانەوەی هەرێمە دەستبەسەرکراوەکانمان تێکۆشانی نەبڕاوەمان بەردەوام بکەین. لە هەمانکاتدا لە بەرامبەر هێرشە قڕکردن و داگیرکاری نوێ کە فاشیزم پلانی بۆ داناوە، تێکۆشان و بەرخۆدانێک بە ڕێبازی سەرهەڵدان لە رێگاماندایە. بانگەوازییمان لە ژن و گەنجان دەکەین لە بەرامبەر ئەم هێرشانە بەرخۆدانی مەزن بکەن، بە هەڵوێستی ڕێکخستنبوونەوە وەڵام بدەنەوە.

داوا لە هەموو ژنانی تورکیا دەکەین، لە بەرامبەر زهنیەتی پیاوسەروەری، فاشیزم، بۆ نوێنەرەوەی ئازادی و یەکسانی، تێکۆشان و بەرخۆدانی هاوبەش بکەن. ئازادی و دیموکراسی بەرپرسیارێتی هاوبەشمانە و بە تێکۆشان پێکدێت. ئازادی ژن بە تێکۆشان، هەڵوێست و بەرخۆدانی هاوبەش لە ئاستی هەرێمی و نێونەتەوەی دەبێت. ئەرکی هەموومانە کە دەستکەوتە سیاسیەکان لە قۆناغی هەڵبژارندا کە ژنان بەدەستیان هێناوە لە سەر بنەمای ئەم ڕوانگەیە وەک دەستکەوتێک ببینرێت و بپارێزێت.

ژن و گەلی بەرخۆدەر و تێکۆشەرمان سەرکەوتن. پێرۆزی دەکەین و هیواخوازین ببێتە ئامرازی سەرکەوتنی نوێ."