بە دیمەن

لە باشووری فەرەنسا کۆبوونەوەکانی ژنۆلۆژی ئەنجامدرا

لە ناوچەی لا ڤیگان و شاری مۆنپیلیە لە ئەکادیمییەکان تا جووتیاران و چەندین لایەنی جیاواز، بەشداری چالاکییەکانی ژنۆلۆژی بوون.

لە ناوچەی لا ڤیگان و شاری مۆنپیلیەی باشووری فەرەنسا، لەلایەن دەستەی ژنۆلۆژییەوە چالاکی ناساندن ڕێکخرا.

لە باشووری فەرەنسا و ئەمریکای لاتین و ئەفریقای باکوور و گالیسیا و بەریتانیا و کوردستانەوە، ئەکادیمی و مامۆستا و جووتیار و چالاکوان و کارمەندانی شارەوانی، چەندین کەس بەشداربوون و وتوێژیان کرد. ئەندامانی تۆڕی ژنۆلۆژی لەسەر بناغەی ژنۆلۆژی کە بە پێشنیاری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەلایەن تەڤگەری ژنانی ئازادی کوردەوە بەڕێوەدەبرێت، پێشەکییەکیان خستەڕوو. ئەو پیاوانەی بەشداری چالاکییەکە بوون بە سەرنجەوە گوێبیستی پێشەکییەکە بوون لەسەر گۆڕانی زیهنیەتی پیاوانە و ئازادیی ژنان.

لە چوارچێوەی تیۆری و پراکتیکەوە ڕەهەندە جیهانییەکانی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" قسە کرا.

لە شاری مۆنپیلیە بە بەشداری کۆمۆنەکانی ژنان، دەربارەی خەباتی ژنۆلۆژی کۆبوونەوە کرا، لە کۆبوونەوەکاندا دەربارەی ژنۆلۆژی و ڕێکخستنی ژنان هەڵسەنگاندنی بەرفراوان کرا. پاشان لەسەر ڕەوشی ژنان لە ئەوروپا و ڕەگەزپەرستی و تێکۆشان شیکاریی هاوبەش کرا.