لە بەرلین بۆ ڕێبەری گەلی کورد کارت نێردرا

کوردستانیانی بەرلین کارتیان خستە سندووقی پۆستەوە تاوەکو بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بنێرین.

لە چوارچێوەی کەمپەینی "١٠٠ هەزار کارت بۆ ئیمراڵی" لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کارتیان نارد بۆ ئیمراڵی. کوردستانیان لەسەر بانگەوازی مەجلیسی ژنانی دەست-دان و ناڤ-بەرلین (مەجلیسی کورستانی ئازاد) کۆبوونەوە، ڕایانگەیاند ئیتر کاتی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە کە ٢٥ ساڵە لە زیندانی ئاسایشی بڵندی ئیمراڵی زیندانی کراوە.

هاوسەرۆکی ناڤ-بەرلین حوسەین یەڵماز پێش چالاکییەکە قسەی کرد و ڕایگەیاند بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکیان ئەنجامداوە و لە چوارچێوەی کەمپەینی "١٠٠ هەزار کارت بۆ ئیمراڵی" پۆستکارتیان ناردووە.