لە بەرلین ژنان کارتیان بۆ ئیمراڵی نارد

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا ژنانی کورد و ئەنتەرناسیۆنالیستەکان بەبۆنەی ٨ ی ئادارەوە کارتیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نارد.

ژنان لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک کۆبوونەوە و ڕۆژی جیهانیی ژنانیان پیرۆز کرد.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ناردنی ١٠٠ هەزار کارت بۆ ئیمراڵی" و لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد، کارت بۆ ئیمراڵی نێردرا.

لەسەر ناوی مەجلیسی ژنانی ئێزدی بەرلین نورێ ئالکیش ٨ ی ئاداری لە ئەندازیاری فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆز کرد و گوتی: "بەدیلگرتنی ڕێبەرێتی، بەدیلگرتنی ئێمەیە. بەبۆنەی ٨ ی ئادارەوە، کارت بۆ ڕێبەرمان دەنێرین".

چالاکوانی ئەنتەرناسیۆنالیست جەلیا کاستیلۆ ٨ ی ئاداری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆز کرد و گوتی: "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ وەک ئازادی ڕێبەر ئاپۆ وەک ئازاد هەموو ژنانی جیهان دەبینین. بۆیە تا ئازادی جەستەیی مسۆگەر دەکەین، لە گۆڕەپانەکان دەبین".

پاشان ناردنی کارتەکان، ژنان بۆ بەشداربوون لە ٨ ی ئادار ڕوویانکردە گۆڕەپانی ڕێپێوانەکە.