لە چوارچێوەی خەباتی ٢٥ی تیشرینی دووەم لە قین دەورەیەکی پەروەردە دەستی پێکرد.

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی تێکۆشان لە دژی توندوتیژی لەسەر ژنان، دەورەیەکی پەروەردە بۆ پیاوانی ناوچەی قین کرایەوە.

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ی تیشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی تێکۆشان لە دژی توندوتیژی لەسەر ژنان، لە ناوەندی دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان لە ناوچەی قینی کۆبانی، دەورەیەکی پەروەردە بۆ پیاوانی ناوچەکە کرایەوە. لەو دەورەیەی کە ٣٥ پیاو بەشدارییان تێدا کردووە، بابەتەکانی وەک ڕۆڵی ژن لە کۆمەڵگادا، ژنۆلۆژی، ڕەگەز پەرەستی و کۆمەڵگەی سروشتی تێدا دەخرێتە ڕوو.

ئەم پەروەردەیە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.