لە چیاکانی کوردستان٨ی مارس بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆز کرا

لە چیاکانی کوردستان ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانی رەنجدەر بە چالاکی جیاجیا پیرۆز کرا، ئەندامی دەستەی فەرماندەیی یەژاستار ئارژین دێرسیم رایگەیاند، "ئێمە بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' شۆڕسی ژن بە ئەنجام دەگەیەنین".

لە چیاکانی کوردستان ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانی رەنجدەر و تێکۆشەر بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆز کرا. لە پیرۆزباییەکەدا ئەندامی دەستەی فەرماندەیی یەژاستار ئارژین دێرسیم وتەیەکی پێشکەش کرد.

ئەندامی فەرماندەیی یەژاستار ئارژین دێرسیم رایگەیاند، "پیرۆزبایی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانی رەنجدەر لە ئەندازیاری مرۆڤایەتی، رێبەری ئازادی، رێبەر ئاپۆ، لە دایکان کە لە کەسایەتی دایکانی ئاشتیدا لە ئێسکگریی ئازادیدان، لە هەموو ژنان، لە هاورێیانی زیندان و لە هەموو هاوڕێیان کە لە سەنگەرەکاندا خۆڕاگری دەکەن، پیرۆز دەکەین".

ئارژین دێرسیم ئەوەی خستەڕوو، کە ٨ی مارس رۆژی بەرخودانی ژنە، رۆژی تێکۆشانە، رۆژی خۆناسین و بونیدنانی هەبوونی خۆمانە و رایگەیاند: "رێبەرایەتی سەدەی ٢١ەمینی وەک سەدەی ئازادی ژنان ناودێر کردووە. ئەم سەدەیە بە پێشەنگایەتی ژنان دەبێتە سەدەی ئازادی مرۆڤایەتی. رێبەرایەتی پەکەکەی وەک پارتی ژنان، بزوتنەوەی ژنان پێناسە کرد. لە سەردەمێکدا کە ئەقڵیەتی باڵادەستی پیاو لە کەسایەتی ژانندا مرۆڤایەتی گەیاندە لێواری لەناوچوون، لە سایەی رێبەرایەتی و یەکەم شەهیدەکانمانەوە، ژنان سەرلەنوێ خۆیان ناسی، خۆیان رێکخست و کەوتنە ناو تێکۆشانی گەورە. ئەمڕۆ لە ئەنجامی رەنج و هەوڵدانی ٥٠ ساڵەی رێبەر ئاپۆ هاوڕێیانی وەک سارا، پەیمان، دەلال، هێژار، ئاخین، ئازێ و لەیلا هەڵکەوتوون. ئەو هاورێ ژنانەمان کە پێشەنگایەتی تێکۆشانی ئەو ژنانەیان بە نۆرە وەرگرتووە و بوونە شوێنکەوتووی ئەوان، لەپێناو هەموو ژنانی جیهان ئەمڕۆ لە زاپ، ئاڤاشین، گوندی فلە و باکور لە ناو بەرخودان و تێکۆشانی گەورەدان. لەبەر ئەوەی رێبەر ئاپۆ دروستترین هاوڕێیەتی لەگەڵ ژنان ئەنجامدا. ژنانی لە تاریکیەوە پەڕانەوە بۆ رووناکی. بە زانستی ژنان سەرلەنوێ کۆمەڵگای رۆشن کردەوە و لەبەر ئەوە هێزە دەسەڵآتدارەکان پیلانگێڕی نێونەتەوەییان لە دژی رێبەر ئاپۆ رێکخست. ئەگەر ئەمڕۆ رێبەر ئاپۆ لە چوارمیخ و خاچی ئیمرایدا لە ناو تێکۆشانی گەورەدایە، ئەوە  بە واتای ئەوەیە لەپێناو ئازادی ژنان و ئازادی مرۆڤایەتیدا قوربانی دەدات. لەبەر ئەوەش ئەوەی زیاتر لە هەمووان واتا بەم رۆژە دەبەخشن رێبەر ئاپۆ و بزوتنەوەی ژنانی ئازادن. بزوتنەوەی ئازادی ژن بزوتنەوەیەکە کە بە پێشەنگایەتی ساراکان بەرەوپێشچووە. لە مێژووشدا بینراوە لە فەرمانڕەوا و باڵادەستان ویستوویان بە هەموو جۆرە رێبارێک هێرش بکەنە سەر ژنان کولتوری ئەوان. بەڵام دەسەڵاتداری لە بەرامبەر ئەو ژنە تێکۆشەرانەدا شکستان هێنا و سەرنەکەوتن. ئەمڕۆس لە ئەنجامی تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ و هاوڕێ ژنەکانیدا هەوڵەکانیان پووچەڵ بوونەوە. بۆ خاوەنداری لە میراتی مێژوویی ژنان، پێشەنگانی بزوتنەوەی ئازادی سارا، لەیلا، دەلال و هێژار میراتێکیان لە دوای خۆیان جێهێشتووە".

'شۆڕشی ژنان بە ژن، ژیان، ئازادی تاجدار دەکەین'

فەرماندەیی یەژاستار ئارژین دێرسیم داوای لە هەموو ژنان کرد کە جێگەی خۆیان لە ریزەکانی تێکۆشاندا بگرن و بەم جۆرە بەردەوام بوو: " ئەمڕۆ گەریلاکانی یەژاستار، لە دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەدار و ئەقڵیەتی دەوڵەتپارێز بە سەردەستەیی پیاو لە بەرەکانی پێشەوە دەجەنگن و تێکۆشانی گەورە بەڕێوەدەبەن. ئەمڕۆ رێبەر ئاپۆ و هاورێیانمان لە زیندانەکاندا لە دژی ئەو ئەقڵیەتە ئیرادە و تێکۆشانێکی گەورە پەیڕەو دەکەن. ئەو ژنانەی بە ئایدۆلۆژیای رێبەر ئاپۆ خۆیان ناسی، ئەمڕۆ لە هەموو جیهاندا خاوەن میراتێکی گەورەن. بە پێشەنگایەتی یەژا ستار لە سەنگەرەکان خۆڕاگری دەکەن، لە دژی هێرشەکانی سەر ژنان لە ناو تێکۆشان و رێکخستنبوونێکی گەورەدان. لێرەوە بانگەواز دەکەین؛ با هەموو ژنانی گەنج رووبکەنە تێکۆشان، رووبکەنە ریزەکانی ئازادی. داوا لە هەموو ژنان دەکەین کە لە دژی هێرشەکان بۆ سەر رۆح و جەستەی ژنان بەشداری لە تێکۆشاندا بکەن و بێنە ناو ریزەکانی تێکۆشان بە پێشەنگایەتی یەژاستار. ئەم گۆڤەندە گۆڤەندی هەموو ژنانە. ئەم ئاوازە ئاوازی هەموو ژنانە. هەربۆیە دەبێت هەموو ژنان خاوەنداری لەم تێکۆشانە بکەن. ئێمە شۆڕشی ژنان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بە سەرکەوتن تاجدار دەکەین. گۆشەگیری ئیمراڵی تێکدەشێنین. ئێمە ژیانێکی ئازاد، وڵاتێکی ئازاد و ژنی ئازاد بونیاد دەنێین".

رۆژ لە دوای رۆژ رێپێوانی ئازادیمان گەورەتر دەکەین

گەریلاکانی یەژاستار کە بەشدارییان لە ئاهەنگەکەدا کرد بەم جۆرە دووان:

لۆران سەرحەد: "ئێمە ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان لە هەموو ژنانی جیهان، دایکانی ئاشتی کە لە پێناو دادپەروەریدا لە ئێشکگریدان، رێبەرایەتیمان و هاوڕێیانمان لە سەنگەرەکانی شەڕ پیرۆز دەکەین. ئێمە نەک هەر ٨ی ئادار هەموو رۆژەکان دەکەینە رۆژی ژنان و بەم جۆرە درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین".

بێریتان چیا: "ئێمە لە چیا ئازادەکان، لە گۆڕەپانە ئازادەکان ئاگری ئازادی، مەشخەڵی ئازادی بە گەشی رادەگرین. ئێمە ئەو مەشخەڵە بەردەوام بە بەرزی رادەگرین. بۆ ئەوەش دەبێت هەموو ژنانی جیهان ریزەکانی ئازادی، گۆڕەپانەکانی ئازادی پڕبکەنەوە. ئێمە دەڵێین، "ژن، ژیان، ئازادی"، بەم دروشمەوە ئەمساڵ بە دڵنیاییەوە ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین. رۆژ لە دوای رۆژ رێپێوانی ئازادی خۆمان گەورەتر دەکەین".

زەکیە رۆزا: "دەمەوێت لێرەوە روو بکەمە ژنان. تێکۆشانی تاکەکەسی لەپێناو ئازادیدا بە تەنیا بەس نییە. لەبەر ئەوەی؛ ئازادی کۆمەڵگا ئێمە ئازاد دەکات. هەربۆیە دەبێت شۆڕشی ژن وەک بەرپرسیارێتی ببینرێت، یاخود وەک ئەرکێک کە دەکەوێتە سەرشانمان ببینرێت. بەرەوپێشبردنی شۆڕشی ژن و بەرگرتن لە کوشتنی ژنان، ئەرکی ئێمەیە".

دیدار ئامەد: " لەسایەی رێبەر ئاپۆوە وشیاربووینەوە. دوای ئەوەی بەشداریمان لە رێکخستنداکرد، ئێمە درکمان بە ناسمانەی خۆمان کرد. لەناو هێزەکانی یەژاستار و هەپەگەدا ئێمە درکمان بە ئازادی خۆمان کرد. ئامانجمان ئازادکردنی هەموو ژنانە. ئەو تێکۆشانەی ئێمە بەڕێوەی دەبەین، تەنیا بۆ پارچەیەک یاخود بۆ کەسێک نییە، بۆ هەموو مرۆڤایەتیە".

پیرۆزباییەکە بە گێڕانی هەڵپەڕکێ و گۆجەن و بە هەلهەلە و وتنەوەی دروشم کۆتایهات.

هـ . ب