لە دێرسیم ژنان لە دژی کودەتای قەیوم ڕێپێوانیان ئەنجامدا

لە دێرسیم ژنان لە دژی کودەتایی قەیوم ڕێپێوانیان ئەنجامدا و پەیامی بەرخۆدانیان دا و دەڵێن "بە فیکری خۆمان لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیان دەبین".

رێپێوان دژی کودەتای قەیوم

لە دێرسیم ژنان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە ڕێپێوانیان ئەنجامدا. ژنان لە ئەدەنە، مێرسین، خارپیت، چەولیگ و ئامەدەوە هاتبوون. لە شەقامی هونەری کۆبوونەوە و لە بەردەم شارەوانی دێرسیم ڕێپێوانیان ئەنجامدا. لە ڕێپێوانەکە پانکارتی "پشتیوانی ژنان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی قەیوم"یان هەڵگرت. هەروەها ژنان پانکارتی "قەیوم لە دژی ئیرادەی ژنە"، "هاوسەرۆکایەتی هێڵی ئێمە" و "بڕیاری ژیانی ئازادی ژنان سیستەمی ناڕەوا لە ناو دەبات"یان هەڵگرت. ڕێپێوانەکە تاوەکو شارەوانی دێرسیم بەردەوامبوو، دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "قەیوم دەچێت و گەل دەمێنێتەوە" و "گەل لێپرسینەوە لە ئاکەپە دەکات"یان بەرزکردەوە.

لە ڕێپێوانەکەدا نوێنەری بەشێک لە پارت و ڕێکخراوەکان بەشداربوون. هاوسەرۆکی دەم پارتی دێرسیم ئەسما ئاتەش بە کورمانجکی قسەی کرد و گوتی: "ئەمرۆ لە ئەنقەرە، مێرسین، ئیستەنبوڵ، ئامەد، مێردینەوە هاوڕێیانمان هاتن. بەخێرهاتنی هەمووان دەکەم. قەیوم دزییە، قەیوم زوڵمە لەسەر سروشت و خاکی دێرسیم. قەیوم هێرشە بۆ سەر دەستکەوتەکانی ژنان. قەیوم قبوڵ ناکەین. دەمانەوێت گەل خۆبەڕێوەبەری خۆی هەبێت. قەیوممان ناوێت".

وتەبێژی مەجلیسی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورک ئۆغلو گوتی: "ئەمڕۆ لە دژی سیاسەتی قەیوم دەنگی خۆمان بڵند دەکەین. ئەوە دووپاتدەکەینەوە کە سیاسەتی قەیوم ڕێبازێکی فاشیستییە. بە پشتیوانی ژنان و بە ڕۆحێتی تێکۆشانی مەزنەوە لە دژی قەیوم بەردەوام دەبین. ئەم دەسەڵاتە دووژمنی ژنانە، کوردان و عەلەوییەکانە. بۆیە لە دژی ڕەنگ و ناسنامەی جیاواز یاسایی دووژمنایەتی جێبەجێ دەکات. قەیوم دووژمنایەتی و یاسایی شەڕە. لە ٢٢ ی تشرینی دووەم لە دێرسیم گەل لە دژی قەیوم ڕاپەڕیوە و قەیوم قبوڵ ناکات. تێکۆشان لە دژی قەیومەکان فراوان دەکەین و بەرز دەکەین".

دواتر بە ناوی چەند ڕێکخراوێکەوە قسە کرا و دووپاتکرایەوە کە هیچ کەسێک ناتوانێت دەستبەسەر ئیرادەی گەلدا بگرێت، لە دژی نایاسایی هەتاوەکو کۆتایی بەرخۆدان دەکەین.

هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین دەڤریم دەمیر کە لە شوێنی ئەو قەیوم دانراوە ئاماژەی بەوەکرد کە مانگێکە بەرخۆدان دەکەین، گەل قەیومی ناوێت و وەک ژن و گەلی کورد لە تێکۆشان لە دژی قەیوم بەردەوامین.