لە دیلۆک ژنێک بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا

لە ناوچەی شەهیدکامیلی دیلۆک تەرمی ژنێک بە ناوی ی.ک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە، کە بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەستداوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان لە گەڕەکی قۆزلویازی ناوچەی شەهیدکامیلی دیلۆ، ژنێک بە ناوی 'ی.ک' بە شێوەیەکی  گوماناوی گیانی لەدەستداوە.

دوای ئەوەی دەنگی تەقە دەبیسترێت لە ماڵی ناوبراودا، ئەندامانی بنەماڵەکەی دەچنە جێگەی ڕووداوەکە و ئاگاداری تیمە تەندروستییەکان دەکەنەوە لە ڕووداوەکە. ئەوەش ڕاگەیاندراوە ئەو ژنەی گیانی لەدەستداوە دایکی سێ منداڵە، بەڵام هۆکاری گیان لەدەستدانی ڕوونەکراوەتەوە.

داوتار تیمەکانی لێکۆڵینەوە دەگەن بەجێگەی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەکان دەستپێکەن.

لە تورکیادا کە سیاسەتی بێ-سزادان تێیدا سەروەرە، رۆژانە ژن دەکوژرێت یان بە شێوەیەکی گوماناوی گیان لەدەستدەدن.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ژن نیوز لە مانگی ئابدا؛ ٣١ ژن و ٥ منداڵ کوژراون، وە ١٥ ژن ٣ منداڵی دیکەش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.