'لە دژی سیاسەتی گوشار و پیاوسالاری لە ٨ی ئادار لە گۆڕەپانەکان دەبین'

بەڕێوەبەری بەدەپە و چالاکوانی تەژەئا داوایان لە هەموو ژنان کر لە ٨ی ئاداردا بڕژێنە گۆڕەپانەکان و لە دژی هێرش و گوشاری دەسەڵاتدارێتی ڕێکخستنەکانیان گەورەتربکەن.

بە بۆنەی ٨ی ئاداراوە ڕۆژی جیهانی کرێکاران ژن، لە شارەکانی کوردستان چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت، لە شاری ئامەدیش لە ٨ی ئاداردا لە گۆڕەپانی ستاسیۆن گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدرێت.

لە ٨ی ئاداردا لە گۆڕەپانەکان دەبین

بەڕێوەبەری بەدەپەی شاری ئامەد ئەمەل سومبول، ئاماژەی بەوەدا ژن لە دژی دەسەڵاتدارێتی پیاو تێکۆشانی گەورە دەکات و ئەوەی دەستنیشانکرد لە هەر بارودۆخێدا ژن دەبێت دەست لە تێکۆشانی خۆی بەرنەدا و وتی: "بەرخۆدانی ژنان لە ئێران و ڕۆژئاوا لە بواری تێکۆشانی ژناندا بۆ هەموو ژنان بوو بە نمونەیەک. ئەوەی نیشانداین کە ئێمەی ژن خاوەنی هێز و ئیرادەیەکین لە هەموو گۆڕەپانێکدا لە دژی زهنیەتی پیاوسالار خەباتی خۆمان دەکەین. وەڵامێکی گەورەی ئەو زهنیەتەمان دایەو کە هەبوونی ئێمەی نەدەبینی. داوا لە هەموو ژنان دەکەین لە هەموو جێگایەک، لە دژی زهینەتی پیاوسالاری، سیاستەتی قڕکردنی ژنان و دەستدرێژی دژ بە ژنان، لە ٨ی ئاداردا بڕژێنە گۆڕەپانەکان."

دەبێت لە هەموو گۆڕەپانەکان خۆمان ڕێکخراو بکەین

چالاکوانی تەژەئا دۆرسین ئەلین ٨ی ئاداری لە هەموو ژنان پیرۆزکرد و وتی: "لە دژی هەموو ئەو عادەت و مۆدێلانەی لەسەر ژنان دەسەپێنرێن، دەبێت تێکۆشانمان گەورەتربکەین. لە ساکینەکانەوە هەتا سێڤێیان تێکۆشانی ژنی کورد ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتر دەبێت. دەبێت لە هەموو گۆڕەپانەکاندا ڕێکخستنی خۆمان بە‌هێزتربکەین. ئەمساڵ لە بواری تێکۆشانی ژندا ساڵیکی چالاک و گرنگ بوو. ٨ی ئادار دەستکەوتێکی گرنگە بۆ ژنان و دەبێت لە هەموو بارودۆخێکدا ئەم دەستکەوتە بپارێزین. بە ڕۆحێتی ٨ی ئادارەوە لە هەموو شوێنێک بڕژێنە گۆڕەپانەکان."