لە هامبۆرگ شەوی پشتیوانی بۆ ژن تیڤی ڕێکخرا

نوێنەری ژن تیڤی ئایسەل ئاڤێستا باسی لەوەکرد؛ ماوەی شەش ساڵە ژن تیڤی بووە بە دەنگ و هیوایی ژنان.

ژن تیڤی

لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا چالاکیەکی پشتگیرکردن بۆ ژن تیڤی ڕیکخرا.

چالاکیی پشگیرکردنەکە لە شاری هامبۆرگ رێکخراو و کوردستانیانی ئەڵمانیا لە چەندین شاری تری ئەڵمانیاوە بەشداری چالاکیەکەبوون.

سەرەتای چالاکیەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدان دەستیپێکرد و دواتر نوێنەری ژن تیڤی ئایسەل ئاڤێستا قسەیکرد.

ئاڤێستا ئەوەی خستەڕوو کەناڵی ژن تیڤی یەکانە کەناڵی تەلەفیزۆنییە کە هەموو بەرنامەکانی پەیوەستن بە کار و خەباتی ژنانەوە و بۆ پیشاندانی حەقیقەتی ژن، ژن تیڤی خاوەنی ڕۆڵیکی گەورەیە.

ئاڤێستا باسی لەوەکرد ماوەی شەش ساڵە ژن تیڤی بووە بە دەنگ و هیوای ژنان و لە کارەکانی بەردەوام بووە. دواتر ئاڤێستا سوپاسی هەموو ئەوانەیکرد کە چالاکیەکەیان ڕێکخستوە و پشتیوانیان بۆ ژن تیڤی کردوە.

هەر لە چالاکیەکەدا پەرلەمانتاری دەم پارتی سومەیە بۆز قسەیکرد و باسی لە دەرنجامەکانی هەڵبژاردنە خۆجییەکانی ٣١ی ئاداری کرد.

سومەیە سەرنجی خستە سەر ڕۆڵی بەرچاوی ژنان لە سەرکەوتنەکانی هەڵبژاردندا و ڕایگەیاند ژن تیڤی لە هۆشیارکردنەوەی ژندا هەڵگری ئەرکێکی گرنگە.

هەروەها سومەیە وتی: "لە ڕێگەی ژن تیڤییەوە دەتوانین لە کوردستان و جیهاندا ئاگاداری هەموو ئەو شتانەبین کە پەیوەستن بە ژنەوە. خاوەندریکردن لە ژن تیڤی خاوەنداریکردنە لە ناسنامەی خۆمان. وەک دەزانین ژنان لە سەرکەوتنی هەلبژاردنەکاندا ڕۆڵیکی بەرچاوییان هەبوو، لە ڕێگەی ژن تیڤیەوە لە هەموو کۆڵان و گەڕەکەکاندا ئەم رۆلەی ژنان دەردەخرایە پێش چاو."

هەر لە چالاکیەکدا سوونا ئالان، کەوانەی زێڕین، گروپی ژن تیڤی و گروپی منداڵان هونەرە و چالاکیەکانی خۆیان پێشکەشکرد.

چالاکیەکە بە گێڕانی ئاهەنگ بە کۆتاهات.