لە هێلسنکی ڕێپێوان و گردبوونەوەی ٨ ی ئادار
لە هێلسنکی بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" ٨ ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکار پیرۆزکرا.
لە هێلسنکی بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" ٨ ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکار پیرۆزکرا.
لە هێلسنکی پایتەختی بەلژیکا بەبۆنەی ٨ ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکار ڕێپێوان و گردبوونەوە ئەنجامدرا. چالاکییەکان بە پێشەنگایەتی ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە) و ئاورۆرا و (RISEUP4WEST-Fînlanda) و گەنجانی چەپی فینلەندا ڕێکخرا. چەندین کوردستانی و نوێنەری ڕێکخراوە جیاجیاکان بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.
لە گردبوونەوەکەدا، لەسەر ناوی ڕێکخراوەکان ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە و درووشمەکان بەرزکرانەوە بەتایبەتی درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی". پاشان درووشمەکان بۆ پشتگیری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا و بەرخۆدانی سەردەم بەرزکرایەوە و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا شەرمەزارکرا.