لە کۆبانی دژ بە توندوتیژیەکانی سەر ژنان ڕێپێوانێک ئەنجامدرا

هەپەجە ژن لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییەکانی ٢٥ی تیشرینی دووەم دژ بە توندوتیژی سەر ژنان ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا. سەدان کەس بەشدارییان لە ڕێپێوانەکەدا کرد.

لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم، لە لایەن هێزی پاراستنی کۆمەڵگای ژنان (هەپەجە) ڕێپێوانێک ڕێکخرا. بە سەدان دانیشتوانی ڕەقە، منبج، مەنسورە، تەبقا، کانتۆنی گیرێ سپی و کانتۆنی کۆبانێ بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.

ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد دەستی پێکرد و تا گۆڕەپانی شەهید عیگید بەردەوام بوو. لە میانی ڕێپێوانەکەدا ئاڵای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان و هەپەجە ژن هەڵکرا. دروشمی "نا بۆ توندوتیژی دژی ژنان" و "ژن ژیان ئازادی" بەبێ ناوبر بەرزکرا.

دوای ئەوەی ڕێپێوانەکە گەیشتە گۆڕەپانی شەهید عەگید، بە خۆلەکێک ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان بۆ یادی ئەو شەهیدانی ئازادی کرایەوە.

ڕێپێوانەکە بە وتنەوەی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.