لە کۆنیا ژنێک کوژرا

لە ناوچەی ئەرگەلی، ژنێک بە ناوی بوکەت ئیلهان کە دوێنێ بێسەروشوێن ببوو، بە شێوەیە گۆماناوی گیانی لەدەستدا. لەبارەی رووداوەکە ٣ پیاو دەستگیرکراون.

لە ناوچەی ئەرگەلی کۆنیا بوکەت ئیلهانی تەمەنی ٢٠ ساڵ دوێنێ بێسەروشوێن ببوو، ئەمڕۆ لە چۆڵەوانیەک دۆزرایەوە کە گولەیەک بەر سەری کەوتووە. ٣ پیاویش دەستگیرکران.

یەکێک لەو پیاوانە بانگەشەی ئەوەی کرد کە بوکەی ئیلهان خۆی کوشتووە.

ف.ق