لە مانگی حوزەیراندا لە تورکیا ١٨ ژن کوژراون و ٢٠ ژنیش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە

پلاتفۆرمی ئێمە تاوانەکانی دژ بە ژنان رادەوەستێنین (کەجەدەپە / KCDP) رایگەیاند، لە مانگی حوزەیراندا ١٨ ژن لە تورکیا کوژراون و ٢٠ ژنی تریش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لە دەستداوە.

پلاتفۆرمی ئێمە تاوانەکانی دژ بە ژنان رادەوەستێنین (کەجەدەپە / KCDP)  راپۆرتی مانگی حوزەیرانی لەبارەی کوشتنی ژنان لە تورکیا بڵاوکردەوە.

لە راپۆرتەکەی کەجەدەپەدا هاتووە، لە مانگی حوزەیراندا ١٨ ژن لە تورکیا کوژراون و ٢٠ ژنی تریش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لە دەستداوە.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ١٨ ژن لە مانگی حوزەیراندا کوژران، کە ١٠ ژنی گەنجیان لەلایەن هاوژینەکانیان، ٢ ژنی تر لەلایەن خزمەکانیانەوە و ٢ ژنی تر لەلایەن کەسانی نەناسراو و ژنێکی تریش لەلایەن باوکییەوە و ژنێکی تریش لەلایەن هاوڕێکەیەوە و ژنێکی تریش لەلایەن هاوڕێ پێشووەکەیەوە و ژنێکی تریش لەلایەن پیاوەکەوە کوژراوە، کە لە یەکتر جیابوو بوونەوە.

ژ.ت